ئایا حوكمی درێژكردنەوەی نینۆك چیە ئەگەر پاك وخاوێن ‏بێت، وە ئایا كورت كردنەوەی سوننەتە یان فەرزە؟ ‏: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی درێژكردنەوەی نینۆك چیە ئەگەر پاك وخاوێن ‏بێت، وە ئایا كورت كردنەوەی سوننەتە یان فەرزە؟ ‏

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

قرتاند یان كورتكردنەوەی نینۆك لەو ئاكارانەیە كە خوا هەر ‏بە فیترەت لە مرۆڤدا خولقاندوویەتی و فەرمانیشی پێكردووە لەڕووی ‏شەرعیشەوە، وە پێغەمبەر كاتی دیاری كردووە كە نابێت كورت ‏كردنەوەی شوارب و تاشینی تووكی بەرو هەڵكەندنی توكی بن باڵ لە ‏چڵ ڕۆژ زیاتر بێت، هەر بۆیە نابێت نینۆكیش لەسەرووی چڵ ڕۆژەوە ‏نەقرتێنرێت ئیتر پاك بێت یاخود پیس، چونكە باشترین ڕێنمایی ‏وڕێیاز، ڕێبازی پێغەمبەرە، وە كورت نەكردنەوەی نینۆك لەسەرووی ‏چل ڕۆژەوە پێچەوانەی ئەو فیترەتەیە كە خوا خەڵكی لەسەر ڕاهێناوە، ‏وە ئەگەریش مەبەستی لاساییكردنەوەی بێباوەڕان بێت ئەوە حەرامە، ‏چونكە پێغەمبەر دەفەرموێت: " من تشبه بقوم فهو منهم " رواه الإمام أحمد ‏بإسناد جید.
وە شێخ ئیسلام ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەڵێت: نزمترین شتی ئەم ‏فەرموودەیە ئەوەیە كە حەرامە، ئەگەر چی ڕوواڵەتی فەرموودەكە ‏كوفری لاساییكەر دەخوازێت. بەڵام ئەگەر درێژكردنەوەكەی ‏ونەقرتاندنی بۆ سەرووی چل ڕۆژ تەنها حەزو ئارەزوویەكی ناخی ‏خۆی بێت ئەوا پێچەوانەی فیترەت و ئەو كاتەیە كە پێغەمبەری خوا بۆ ‏ئوممەتەكەی داناوە.‏
‏ ‏[الشیخ العلامة محمد بن صالح العثیمین – فتاوی نور علی الدرب ‏]

سەردان: ٣,٩١٢ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان