ئەو ئافرەتانەى کە حەرامە و دروست نیە مارە بکرێن کامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو ئافرەتانەى کە حەرامە و دروست نیە مارە بکرێن کامانەن؟

 ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ به‌ هه‌میشه‌یی له‌ پیاو حه‌رام کراون و هیچ کاتێك درووست نیه‌ ماره‌ بکرێن سێ جۆرن :

جۆری یه‌که‌میان: له‌به‌ر خزمایه‌تی و تێکه‌ڵاویی خوێنه‌ کە ئەمەش حەوت تاقم دەگرێتەوە کە برتین لە :
یەکەم : دایك واته‌: دایكی خۆتان و دایكی باوك و دایكی دایکیش دەگرێتەوە .
دووەم : كچ : كە ئەمانەش دەگرێتەوە : كچانی كوڕەكانـ ( كوڕەزا ) ـتان ، ئەوانەش كەلەوانەوە شۆڕدەبنەوە
سێەم : خوشكەكانتان چ لەباوكەوە بێت یان لەدایكەوە
چوارەم : پورەكانتان ( میمكەكانتان ) لەباوكەوە : خوشكی باوك و باپیرتان
پێنجەم : پورەكانتان ( میمكەكانتان ) لە دایكەوە : خوشكی دایك و داپیرەتان
شەشەم : کچى برا : واتە كچانی برازا
حەوتەم : کچى خوشک واتە : خوشكەزاتان : كە منداڵەكانیشیان دەگرێتەوە

جۆری دوومیان: له‌به‌ر په‌یدابوونی خزمایه‌تی یه‌ به‌هۆی ژن و ژنخوازییه‌وه‌.
یەکەم : ژنی باوك و باپیرانی باوکی باوکی یاخود باپیرانی له‌سه‌ری دایکیه‌وه‌.
دووەم : ژنی كوڕەكانتان (واته‌: بووك) ، جا چ ژنی کوڕی بێت یان کوڕی کوڕانی بێت ، یان ژنی کوڕی کچی بێت .
سێەم : دایكی خێزانەكانتان (خه‌سووتان)
چوارەم : کچی ژنه‌که‌ی له‌ مێردێکی تری، بەڵام بەمەرجێ چووبێتنە لای دایكیان ، بەڵام ئەگەر نەچووبێتە لای دایكیان و تەڵاقیانتان دابێت ، یان پێش چوونە لایان مردبێتن ئەوا تاوانتان لەسەر نیە ئەگەر كچەكانیان مارەبكەن

جۆری سێیه‌میشیان: له‌به‌ر تێکه‌ڵاو بوونه‌ به‌هۆی شیر خواردنه‌وه‌ له‌ یه‌ك ئافره‌ت کە بریتیە لە :
یەکەم : ئەو دایكانەتان كە شیریان پێداون . (دایكی شیریتان)
دووەم : خوشکى شیریتان . هەر کەسێ شیرى ئافرەتێکى خواردبێ (پێنج جار) ئەوا منداڵەکانى ئەو ئافرەتە دەبنە برا و خوشکى ئەم کەسە شیرخواردوە ،و دروست نیە کچى ئەم ئافرەتە مارە بکات چونە خوشکى شیریەتى.

تێبینى : دروست نیە لەیەك كاتدا دوو خوشك بخوازیت وە هەروەها دروست نیە کچێک لەگەڵ پورى لە یەک کاتدا بخوازی .
هەموو ئەمانەى سەرەوە لە ئایەتى (23)ى سورەتى (النساء) دا خواى گەورە باسى کردووە کە دەفەرموێ :
(حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالَاتُكُمْ وَبَنَاتُ الْأَخِ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُوا دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ وَأَن تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا (23))

سود وەرگیراوە لە تەفسیرى شێخ عبدالرحمن بن ناصر السعدي رحمه الله

سەردان: ٨,٠٦٠ بەش: ژنهێنان و خێزان