ئایا ئاوی مەنی پاكە یان پیسە گەر بەر جلەکەت بکەوێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئاوی مەنی پاكە یان پیسە گەر بەر جلەکەت بکەوێ؟

ئاوی مەنی پاكە ، ئەگەر مرۆڤ بە كەلوپەلێكەوە نوێژی كرد كە ئاوی مەنی پێوەبوو ئەوا نوێژەكەی تەواوە ئیتر بەئەنقەست بێت یاخود بەلەبیرچوونەوە بێت.
بەڵام چاكتر وایە ئەگەر جلكە تەڕ بێت ئەوا تەنها ئەو شوێنە بشۆریت كە ئاوەكەی بەر كەوتووە، بەڵام ئەگەر ئاوەكە وشك بووبێتەوە ئەوا تەنها دەتوانیت بیپرێنیت و جلەكە بهێنیت بە یەكدا بۆ ئەوەی بوەرێت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:
(عائشە)ی خێزانی پێغەمبەر خوای لێ ڕازی بێت فەرموویەتی: ((كنتُ أفرك الـمني من ثوب رسول الله ثُمَّ يذهب فيصلي به)) متفق عليه.
واتە: من ئاوی (مەنی)م دەپراند لە جلەكەی پێغەمبەردا ئەنجا دەڕۆیشت و نوێژی پێوە دەكرد.

سەردان: ٦,٥١٨ بەش: پاك و خاوێنى