بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٨٥ کۆی سەردان: ٧٧٣٨٦٩
پرسیار لەوێنەدا
ئایا دروستە بە لەشگرانى یەوە زیكرى خوا بكرێت ؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
زیكر خوێندن و دوعا كردن لە كاتی لەش گرانیدا دروستە، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە دایكە عائیشە ڕەزای خوای لێبێت فەموویەتی: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يذكر الله على كل أحيانه) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (406)] واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە هەموو حاڵەتێكدا زیكری خوای دەكرد.
بەڵام باشتر وایە زیكر كردن بە لەش پاكی و بەڵكو لەوەش زیاتر بە دەستنوێژەوە ئەنجام بدرێت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەموویەتی (إنـي كرهتُ أنْ أذكرَ الله إلاَّ على طهارة) [صحيح أبي داود رقم: (17)] واتە: من پێم باش نى یە زیكری خوا بكەم ئیللا بە پاكی (واتە: بە دەستنوێژەوە) نەبێت.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٧٣٦ بەش: پاك و خاوێنى

بەلەشگرانى یەوە دروستە بچمە ناو مزگەوت یان قورئان بخوێنم؟ یان شایەتومان بهێنم ؟ئایا دروستە مرۆڤ لە كاتى لەخەو هەستان یەكسەر دەست نوێژ بشوات بێ ئەوەى بچێت بۆ سەرئاو؟