ئایا دروستە مرۆڤ لە كاتى لەخەو هەستان یەكسەر دەست نوێژ بشوات بێ ئەوەى بچێت بۆ سەرئاو؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە مرۆڤ لە كاتى لەخەو هەستان یەكسەر دەست نوێژ بشوات بێ ئەوەى بچێت بۆ سەرئاو؟

دەستنوێژ گرتن بە بێ تارات گرتن:
ئەگەر موسڵمانێك ویستی دەستنوێژ بگرێت ئەوا پێویست ناكات بچێتە سەر ئاو بۆ (تارات گرتن) ئەگەر تەنگاو نەبێت، بۆ نموونە ئەگەر موسڵمانێك لە خەو هەستا یان بە بایەك یان بە بۆنێك دەستنوێژەكەی بەتاڵبووەوە ئەنجا ویستی دەستنوێژ بگرێت ئەوا ڕاستەوخۆ دەستنوێژ دەگرێت بە بێ ئەوەی بچێتە سەر ئاو ئەگەر تەنگاو نەبێت چونكە تارات گرتن مەرج نى یە بۆ دەستنوێژگرتن.
بەڵام ئەگەر تەنگاو بوو ئەوا دەبێت بچێتە سەر ئاو پاشان دەستنوێژ بگرێت چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((لا صلاة بـحضرة طعام ولا هو يدافعه الأخبثان)) [متفق عليه] .
واتە: نابێت نوێژبكرێت بە ئامادەبوونی خواردن و لە كاتێكدا كەوا میز و پیسی پاڵی پێوەدەنێت و تەنگاوی كردووە 

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٣٨٦ بەش: دەستنوێژ