حوکمى لیک و ڕشانەوەکەی منداڵی تازە لەدایک بوو : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى لیک و ڕشانەوەکەی منداڵی تازە لەدایک بوو
پرسیار:

ئایا حوکمى لیک و ڕشانەوەی منداڵی تازە لەدایک بوو چیە؟ پاکە یان پیسە؟ 

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
ئەسڵ لەشتەکاندا ئەوەیە پاکە وپیس نی یە ؛ جا لیک وتف وڕشانەوەی منداڵ پاکە ، وهیچ بەڵگەیەک نی یە لەسەر پیسیەتیان ، وهیچ شتێک لەو بارەیەوە نەهاتووە کەبگونجێ بکرێتە بەڵگە لەسەر پیسیەتی ئەوانەی ئاماژەمان پێ دا ، بۆیە پاکن و وکێشەیان نی یە .

جا منداڵ زۆر جار دەڕشێتەوە ، ولیک وتفیشی بەردەوام هەیە وبەر ئەوکەسە دەکەوێت کەبەخێوی دەکات ؛ وە بابەتێکی بەر بڵاوە ، لەگەڵ ئەوەشدا شەرع فەرمانی نەکردووە بەشوشتنی ئەو جێگەیەیی کەیەک لەوانە بەری دەکەوێت ،وەهەروەها ڕێگری نەکردووە لەنوێژ کردن پێوەی ، وەفەرمانیشی نەکردووە بەخۆ پاراستن لە لیکى منداڵ .

جا ئەو کۆدەنگیەیی کەباس دەکرێت لەسەر پیسی ڕشانەوەی مندال هەڵدەوەشێتەوە بەموخالەفەکردنی ابنِ حزمٍ ـ رحمه الله ـ(١)، بۆی هەروەک بەسەریحی پێی وابووە کەڕشانەوەی موسوڵمان پاکە ، وە هەروەها هەریەک لەئیمامی شەوکانی وصدیق حَسَن خان ـ رحمهما الله ـ ڕشانەوەیان بەپیس نەزانیوە ، بەڵکو ئەوەیان بەڕاجح داناوە کەپێی وایە ڕشانەوەی بەنی ئادەم پاکە جا کافر بێت یاخود موسوڵمان ؛ چونکە ئەسڵ وایە پاکە وهیچ بەڵگەیەکی صەحیح نی یە کەپێچەوانەی ئەو ئەسڵە بکات یاخود شیاوی ئەوە بێت پێشی بخرێت (٢).

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

زاناى پایەبەرز محمد علي فركوس
================
(١) انظر: «المحلى» لابن حزم (١/ ١٨٣).
(٢) انظر: «الروضة النديَّة» لمحمَّد صدِّيق خان (١/ ١١٨)، «السيل الجرَّار» للشوكاني (١/ ٤٣).

سەردان: ٢,٤٨١ بەش: پاك و خاوێنى