ئایا حوکمی ئەو ئافرەتە چیە کە پاک دەبێتەوە لە بێ نوێژی پێش نوێژ بە ئەندازەی ئەنجامدانی رکعاتێک ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوکمی ئەو ئافرەتە چیە کە پاک دەبێتەوە لە بێ نوێژی پێش نوێژ بە ئەندازەی ئەنجامدانی رکعاتێک ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
وتەی صحیح ئەوەیە کە ئەگەر ئافرەت پاک بویەوە لە بێ نوێژی و گەیشت بە تەنھا رکعاتێکیشدا ئەوا واجبە لەسەر قەزای ئەو نوێژە بکاتەوە لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: ئەوەی گەیشت بە رکعاتێکدا ئەوا گەیشتووە بە نوێژ.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٣,٢٤٧ بەش: حەیز و نیفاس