چی پێویستە لە سەر ئەو ئافرەتەی کە مێردەکەی وەفات دەکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی پێویستە لە سەر ئەو ئافرەتەی کە مێردەکەی وەفات دەکات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەو ئافرەتەی کە مێردەکەی دەمرێت لەکاتی چاوەڕوانی تەعزێباریدا لەچەند شتێک دووردەکەوێتەوە:
یەکەم : ھەموو جلوبەرگێکی جوان و ڕازاوە و خۆجوان کردنەوە بەھەموو جۆرەکانیەوە وەکو چاوڕەشتن نەبە رۆژ و نەبەشەویش .
دووەم : دەرناچێت لەماڵەوە مەگەر بۆ کارێکی زۆرپێویست نەبێت .
سێیەم : بەکارنەھێنانی ھەر بۆنێکی خۆش مەگەر لەکاتی پاک بونەوەی لە عادە نەبێت کە دەتوانێت بۆن بەکاربھێنێت بۆ بۆنخۆشکردنی دامێن و دەوروبەری.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ١,٧٧٤ بەش: ئافرەتان