حیکمەتی بەڕۆژوو نەبوونی ئافرەت کاتێک کە لەسوڕی مانگانەدایە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حیکمەتی بەڕۆژوو نەبوونی ئافرەت کاتێک کە لەسوڕی مانگانەدایە
پرسیار:

دەمانەوێت حیکمەتی بەڕۆژوو نەبوونی ئافرەت بزانین کاتێ کە لەسوڕی مانگانەدایە لەکاتێکدا ڕۆژوو هیچ پەیوەندی بەپاک وپیسیەوە نی یە .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
پێویستە لەسەر باوەڕدار تەسلیمی حوکمی خودا بێت و خۆی یەکلا کاتەوە بۆی هەرچەند حیکمەتەکەشی نەزانێت ، بەڵکو ئەوەندەی بەسە ئەوە فەرمانی خودا وپێغەمبەرەکەیەتی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالاً مُبِيناً ) الأحزاب/36. 
واتە: بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیه کاتێک که خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری شتێک بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشک بن (له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، چونکه) ئه‌‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات له فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌وه ئیتر به ئاشکرا گومڕاو سه‌رلێشێواوه.
وەهەروەها فەرموویەتی : ( إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) النور/51.
واتە:كاتێك كه‌ باوه‌ڕداران بانگ بكرێن بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ نێوانیاندا بدات، واته‌: بۆ لای قورئان و سوننه‌ت ته‌نها وته‌یه‌ك هه‌یان بێت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ فه‌رمان و فه‌رمایشتی خواو پێغه‌مبه‌ری خوامان بیست وه‌ گوێڕایه‌ڵین ،ئا ئه‌م كه‌سه‌ باوه‌ڕدارانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له‌ دونیاو قیامه‌تدا 
، وه‌ هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكات  ، وه‌ به‌ زانیاریه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێ ، وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات ، ئا ئه‌م كه‌سانه‌ براوه‌ن له‌ دونیاو قیامه‌ت. 

دووەم :
باوەڕدار دڵنیایە لەوەی خودا حەکیمە ، و هیچ شتێک دانانێت مەگەر لەبەر حیکمەتێکی گەورە نەبێت ، وفەرمان بەهیچ شتێک ناکات لەبەر مەسڵەحەتێکی تەواو یاخود ڕاجح نەبێت ، وەهەروەها ڕێگری لەهیچ شتێک ناکات لەبەر مەسڵەحەتێکی تەواو یاخود ڕاجح نەبێت ، ئیمام ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە[( "البداية النهاية" (6/79)] دا ، قسەیەکی جوان دەکات ودەڵێت:
شەریعەتی پێغەمبەر تەواوترین شەریعەتە، هیچ چاکەیەک نی یە وعەقڵ پەی پێ بردبێت ئیلا فەرمانی پێ کردووە ، وهیچ خراپەیەك نی یە عەقڵ بەخراپی بزانێت ئیلا ڕێگری لێ کردووە ،فەرمانی بەهیچ شتێک نەکردووە بوترێت خۆزگە فەرمانی پێ نەکردبایە وڕێگری لەهیچ شتێک نەکردووە بوترێت خۆزگە ڕێگری لێ نەکردبایە" اهـ .
بەڵام ئەو حیکمەته هەندێ جار ئێمە دەیزانین ، وهەندێ جار پەی پێ نابەین ، وزۆر جار وایە نایزانین .

سێیەم :
زانایان کۆ دەنگن لەسەر حەڕامیەتی ڕۆژوو لەسەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بێت ، و واجبە لەسەری دواتر بیگرێتەوە ئەوەی کەبەهۆی حەیزەوە نەیگرتووە گەر ڕۆژووەکە واجب بوو وەک ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان .
وەهەروەها کۆ دەنگن لەسەر ئەوەی گەر بەڕۆژوو بێت ڕۆژووەکەی دروست نی یە.
دواتر زانایان جیاوازن لەبارەی حیکمەتی دروست نەبوونی ڕۆژووی ئافرەت کەلەحەیزدا بێت .
هەندێکیان دەڵێن : حیکمەتەکەی نەزانراوە.
 إمَام الْحَرَمَيْن دەڵێت : "وَكَوْنُ الصَّوْمِ لا يَصِحُّ مِنْهَا لا يُدْرَكُ مَعْنَاهُ , فَإِنَّ الطَّهَارَةَ لَيْسَتْ مَشْرُوطَةً فِيهَا" اهـ من "المجموع" (2/386).
واتە: بەنیسبەت ئەوەی ڕۆژووی ئافرەت لەحەیزدا بێت دروست نی یه نازانرێت هۆکارەکەی چی یە ، چونکە پاک وخاوێنی مەرج نی یە لەڕۆژوو گرتندا.
هەندێکی تر دەڵێن : حیکەمەتەکەی ئەوەیە (خودا کاتێ ڕێگری کردووە لەئافرەتێک لەحەیزدایە بەڕۆژوو نەبێت)ئەمە ڕەحمەتێکی خودایە بۆی ؛ چونکە دەرچوونی خوێن لاوازی دەکات ، کاتێ کە لەحەیزدایە بەڕۆژوو بێت ئەو دوو جار لاواز دەبێت جارێک بەهۆی حەیزەوە جارێکی تر بەهۆی ڕۆژووەوە ، ڕۆژووش بەم هۆیەوە حیکمەتی لەدەس دەدات ، وڕەنگە ببێتە هۆکاری زیان گەیاندن .
 شيخ الإسلام لە [( "مجموع الفتاوى" (25/234)]دا ،دەڵێت:
باسی حیکمەتی حەیز دەکەین و جێ بەجێ بوونی ئەوە بەپێی قیاس ودەڵێن :
شەریعەتی ئیسلام بەدادپەروەری هاتووە لەهەموو شتێکدا ، و زیادەڕۆی لەعیباداتدا یەکێک لەو شتانەی کەشەرع ڕێگری لێ کردووە وفەرمانی بەوەسەتیەت کردووە لەعیباداتدا، هەر بۆیە فەرمانی کردووە بەوەی زوو ڕۆژوو بشکێندرێت ودرەنگ پارشێو بکرێت وڕێگری کردووە لە ویسال(1)
پێغەمبەر فەرموویەتی: ( أَفْضَلُ الصِّيَامِ وَأَعْدَلُ الصِّيَامِ صِيَامُ داود عليه السلام كَانَ يَصُومُ يَوْمًا وَيُفْطِرُ يَوْمًا )
واتە: باشترین ڕۆژوو ڕۆژووی پێغەمبەر داودە عليه السلام ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبوو وڕۆژێک بەڕۆژوو نەدەبوو .
جا مامناوەند بوون لەعیباداتدا یەکێکە لەگەورەترین مەبەست ومەقسەدی خودا ، هەر بۆیە فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ) المائدة/87. 
واته: ئە‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه‌، ئه‌و نازو نیعمه‌ته چاکانه‌ی که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردوون له خۆتانی حه‌رام مه‌که‌ن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ده‌ستدرێژیی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌ست درێژکارانی خۆشناوێت.
وە حەرام کردنی شتە حەڵاڵەکانی کردووە بە پێچەوانەی عەدل و مامناوەندی ، وفەرموویەتی : ( فَبِظُلْمٍ مِنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ كَثِيرًا ) 
واتە:به‌هۆی زوڵم و سته‌می جووله‌كه‌كانه‌وه‌و سه‌رپێچی كردنى پێغه‌مبه‌رانیان هه‌ندێك شتی حه‌ڵاڵ و پاكمان له‌سه‌ریان حه‌رام كرد كه‌ پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ كرابوو ، وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێگری و به‌ربه‌ستیان ئه‌كرد له‌ ڕێگای خوای گه‌وره‌ له‌ ئیسلام و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا   وه‌ له‌ كوشتنیان بۆ پێغه‌مبه‌ران. 
لەبەر ئەوەی ئەوان ستەم کار بوون سزا دران بەوەی کۆمەڵێ شتی پاکیان لەسەر حەڕام کرا ، بەپێچەوانەی گەلی وەسەت ومامناوەندەوە کە شتی پاکی بۆ حەڵاڵ کردوون وشتی پیسی لەسەر حەڕام کردوون .
 جا مادام بەو شێوەیەیە کەسی ڕۆژووەوان ڕێگری لێ کراوە لەوەی شتێک بەکار بێنێت کەدەبێته هۆکاری بەهێز کردنی وخواردن وخواردنەوە دان پێی ، وەهەروەها ڕێگری کردووە لەوەی شتێک لەلاشەی دەربێنێت کەزیانی پێ دەگەیەنێت ئەمەش لەهەردوو بارەکەدا دەرچوونە لەوەسەتیەت ومامناوەندی . . .
جا ئەوەی کە دەردەچێت دوو جۆرە:
جۆرێکی ناتوانرێت ڕێگری لێ بکرێت وخۆی لێ بپارێزرێت ئائەمە ڕێگری لێ ناکرێت وەک میز وپیسی کەزیان بەڕۆژوو ناگەیەنێت وهەروەها ناتوانرێت خۆی لێ بپارێزرێت .
جا دەرچوونی ئەمانە زیانی پێ ناگەیەنێت بەڵکو قازانجی پێ دەگەیەنێت .
وەهەروەها کاتێ کەڕشانەوە زۆری بۆ هێنا ناتوانرێت خۆی لێ پارێزێت ،وەهەروەها لەش گران بوون بەهۆی خەو بینینەوە ناتوانرێت خۆی لێ پارێزێت ، بەڵام گەر کەسەکە خۆی خۆی ڕشاندەوە ئەوا  ڕشانەوە شتێک دەردەدا کەدەبێتە هۆی خواردن وخواردنەوە بەخشین . . 
وهەروەها دەستپەڕ( الاسْتِمْنَاءُ) ئەوەی کەبەشەهوەتەوەیە . . جا کەسێک کەلەسوڕی مانگانەدایە دەتوانێت لەو کاتانەدا بەڕۆژوو بێت کە خوێنی نایەت جا ڕۆژووەکەی لەو کاتانەدا ڕۆژووەیەکی دروست وچاکە ، بەڵام بەڕۆژوو بوون لەو حاڵەتەدا دەبێتە هۆکاری لاواز بوونی لاشە ، بۆیە فەرمانی پێ کراوە کاتێک بەڕۆژوو بێت کە لەحەیزدا نی یە" اهـ .