حوکمی هەڵگرتن و تەماشاکردنی قورئان لە لایەن نوێژ خوێنانەوە لە نوێژی تەڕاویح دا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی هەڵگرتن و تەماشاکردنی قورئان لە لایەن نوێژ خوێنانەوە لە نوێژی تەڕاویح دا
پرسیار:

ئایا دروستە بۆ نوێژ خوێنان لەدوای ئیمامەوە و لەنوێژی تەڕاویح دا قورئان بگرن بە دەستەوە و تەماشاى بکەن ، یان بە بیانوی چاودێری کردنى ئیمام لە قورئان خوێندنەکەیدا؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەڵگرتنی قورئان بۆ ئەو مەبەستە پێچەوانەی سوننەتە لەچەند ڕوویەکەوە :
یەکەم
: مرۆڤ لەو حاڵەتەدا ناتوانێت دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانێت کاتێ کە بەپێوەیە .
دووەم : دەبێتە هۆکاری جوڵە وحەرەکەیەکی زۆر کە ئەویش هەڵگرتنی قورئانە وکردنەوەیەتی  .
سێیەم : دەبێتە هۆکاری سەرقاڵ بوونی نوێژ خوێن .
چوارەم : ڕێگری دەکات لەوەی نوێژ خوێن تەماشای جێگای سوژدەکەی بکات کە سوننەتە .
پێنجەم :  ڕەنگە لەبیری بچێت ئەو لەنوێژدایە چونکە دڵی لای نوێژەکە نی یە ، بەپێچەوانەی ئەوەی بەخشوعی ڕاوەستابێت .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

باشتر وایە ئەو کارە نەکرێت ، بەڵکو گوێ بۆ ئیمام بگرێت و بێدەنگ بێت ، چونکە هەڵگرتنی قورئان بۆ ئەو مەبەستە پێچەوانەی سوننەتە .

پرسیار کراوە لە الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله : 
حوکمی هەڵگرتنی قورئان چی یە بەنیسبەت نوێژ خوێنانەوە لەنوێژی تەڕاویح دا ؟

لە وەڵامدا گوتوویەتی :
من نەم زانیوە ئەو کارە هیچ ئەسڵێکی هەبێت ، باشتر وایە خشوعی هەبێت و ئارام بێت و قورئان هەڵنەگرێت ، بەڵکو دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دادەنێت هەروەک لەسوننەتدا هاتووە ، نێو لەپی دەستی ڕاستی لەسەر دەست و مەچەکی چەپی دادەنێت و لەسەر سنگی دەستەکانی دادەنێت، ئا ئەمە چاکتر وباشتر وڕاجح ترە ، هەڵگرتنی قورئان سەرقاڵی دەکات وناتوانێت ئەم سوننەتانە جێ بەجێ بکات ، دواتر چاو و دڵی سەرقاڵی لاپەڕەکان و ئایەتەکان دەبێت وەک پێویست ناتوانێت گوێ بداتە ئیمام ، بۆیە من پێم وایە واز هێنان لەو کارە سوننەتە ، بەڵکو با گوێ لەقورئانی پێش نوێژ بگرێت وبێ دەنگ بێت وقورئان لەگەڵ خۆی هەڵنەگرێت ، گەر عیلمی پێ بوو وقورئانی لەبەر بوو و پێش نوێژ هەڵەی کرد ئەوا بۆی ڕاست دەکاتەوە ، گەرنا با کەسانی تر بۆی ڕاست بکەنەوە ، پاشان گەر وادانێین ئیمام هەڵەی کرد وکەس نەبوو بۆی ڕاست کاتەوە ئەوا هیچ زیانی نی یە گەر لەفاتیحادا نەبێت ؛ چونکە فاتیحا ڕوکنێکە لە ئەرکانەکانی نوێژ ، بەڵام گەر لەحاڵەتی پێویستی دا کەسێک لەنێو خەڵکەکەدا قورئان هەڵبگرێت ئەوا ڕەنگە دروست بێت  ، بەڵام هەموان و هەریەکە و قورئانێک هەڵگرن ئەوا پێچەوانەی سوننەتە .

وە هەروەها پرسیاری لێ کراوە :
هەندێ لەنوێژ خوێنان موتابەعەی ئیمام دەکەن لەڕێگای هەڵگرتنی قورئانەوە کاتێ کە ئیمام قورئان دەخوێنێت جا ئایا ئەو کارە هیچ ناشەرعیەکی تێدایە ؟

لە وەڵامدا گوتوویەتی :
من وادەبینم باش نی یە ئەو کارە بکرێت ، باشتر وایە دەستەکان لەسەر سنگ دابنرێن ودڵیان لای ئەو ئایەتانە بێت کەئیمام دەیخوێنێت ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآَنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ) 
واتە:وه‌ كاتێك كه‌ قورئان خوێندرایه‌وه‌ ئێوه‌ گوێی بۆ بگرن وه‌ بێده‌نگ بن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمتان پێ بكات، سه‌ره‌تا له‌ نوێژدا قسه‌یان ده‌كرد كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى بێده‌نگ بوون. 
وەهەروەها لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ . الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ ).
واتە:به‌ دڵنیایی باوه‌ڕداران سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتوو بوونه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا،ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نوێژه‌كانیاندا هێمن و ئارامن وه‌ دڵیان لای نوێژه‌كانیانه‌و خشوعیان هه‌یه‌. 
وە لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( إِنَّمَا جُعِلَ الإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ فَإِذَا كَبَّرَ فَكَبِّرُوا وَإِذَا قَرَأَ فَأَنْصِتُوا ) " انتهى .
واتە: ئیمام بۆ ئەوە دانراوە شوێنی بکەویت هەرکات گوتی(الله ٲکبر)ئەوا ئێوەش بڵێن(الله ٲکبر) وهەرکات قورئانی خوێند بێ دەنگ بن.
" مجموع فتاوى الشيخ ابن باز " ( 11 / 340 – 342 )

وەهەروەها پرسیار کراوە لە الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله:
حوکمی هەڵگرتنی قورئان چی یە لە لایەن نوێژ خوێنانەوە و لەنوێژی تەڕاویح دا بەبیانووی چاودێری کردنی ئیمام ؟

لە وەڵامدا گوتوویەتی :
هەڵگرتنی قورئان بۆ ئەو مەبەستە پێچەوانەی سوننەتە لەچەند ڕوویەکەوە :
یەکەم
: مرۆڤ لەو حاڵەتەدا ناتوانێت دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانێت کاتێ کە بەپێوەیە .
دووەم : دەبێتە هۆکاری جوڵە وحەرەکەیەکی زۆر کە هیچ پێویست نی یە کە ئەویش هەڵگرتنی قورئانە وکردنەوەیەتی ودانانێتی لەبن باڵدا .
سێیەم : دەبێتە هۆکاری سەرقاڵ بوونی نوێژ خوێن .
چوارەم : ڕێگری دەکات لەوەی نوێژ خوێن تەماشای جێگای سەژدەکەی بکات ،لەکاتێکدا زۆربەی زانایان پێیان وایە تەماشا کردنی جێگای سوژدە لەکاتی نوێژدا سوننەتە وکارێکی چاکە .
پێنجەم : ئەوەی ئەو کارە دەکات ڕەنگە لەبیری بچێت ئەو لەنوێژدایە چونکە دڵی لای نوێژەکە نی یە ، بەپێچەوانەی ئەوەی بەخشوعی ڕاوەستابێت و دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانابێت و سەری ڕووەو سەژدەکە کردبێت ئەمە زۆر نزیکترە لەوەی دڵی لای نوێژەکەی بێت وبزانێت نوێژ دەکات.

فتاوى الشيخ محمد بن صالح العثيمين المجلة الدعوة العدد 1771 ص 45

سەردان: ٢,٥٨٩ بەش: نوێژى تەراویح