ئێمە نوێژى تەراویح لەناو حەدیقەى مزگەوتەكەمان دەكەین ژوورەوە زۆر گەرمە و جێگا نیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئێمە نوێژى تەراویح لەناو حەدیقەى مزگەوتەكەمان دەكەین ژوورەوە زۆر گەرمە و جێگا نیە
پرسیار:

ئێمە نوێژى تەراویح لەناو حەدیقەى مزگەوتەكەمان دەكەین ژوورەوە زۆر گەرمە و جێگا نیە ئایا ئەگەر ڕیزەكەمان لە ئاستى پێش ئیمان ڕاوەستین نوێژەكەمان دروستە؟وەڵامى تەواوم بدەنەوە زۆر سوپاستان دەكەم.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
برایانى بەڕێزمان: پرسیارێكى هاوشێوەى ئەم پرسیارەى ئێوە كراوە لە زاناى پایە بەرز (محمد بن صالح العثيمين) ـ بەڕەحمەت بێت ـ كە ئەمە دەقەكەیەتى: ((هل يجوز تقدم المأموم على إمامه في الصف ؟ وهل المعمول به في الحرم من تقدم المأمومين في الجهة المقابلة للإمام من التقدم على الإمام أم لا ؟)).
واتە: ئایا دەبێت نوێژگەران لە ڕیزەكانیاندا پێش پێشنوێژەكەیان بكەون ؟ وە ئایا ئەوەى كە لە كەعبەى پیرۆزدا پیادە دەكرێت، ئەوەى كە نوێژگەران لە لاى بەرامبەرى پێشنوێژەكەیانەوە پێش پێشنوێژەكەیان دەكەون بەوە دەژمێردرێت یان نە ؟
ئەویش لە وەڵامدا فەرمووى: ((أما إذا كان الإمام والمأموم في جهة واحدة فإنه لا يجوز تقدم المأموم على الإمام إلا عند الضرورة على قول شيخ الإسلام ابن تيميه رحمه الله.
وأما إذا كان الإمام في جهة والمأموم في جهة، كما في صف الناس حول الكعبة في المسجد الحرام، فلا بأس أن يكون المأمومون أقرب إلى الكعبة من الإمام في جهتهم)) (مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين / المجلد الثالث عشر: باب أحكام الصفوف).
واتە: ئەگەر نوێژگەران و پێشنوێژ لە یەك ڕووەوە (لاوە) بن، ئەوا نابێت نوێژگەران پێش نوێژ بكەون، جگە لە كاتى زەروورەتدا نەبێت، ئەمەش ووتەى هەڵبژاردەى شێخى ئیسلام (ابن تیمیە) یە ـ بە ڕەحمەت بێت ـ.
بەڵام ئەگەر پێشنوێژ لە ڕوویەكەوە بێت، و نوێژگەرانیش لە ڕوویەكى ترەوە، هەروەكو لە كەعبەى پیرۆزدا دەبینرێت، كە نوێژگەران بە دەوریدا ڕیزیان بەستووە، ئەو شێوەیە هیچى تێیدا نیە كە نوێژگەران نزیك تر بن لە كەعبەوە لە لاى خۆیانەوە.

وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٥٠٣ بەش: نوێژى تەراویح