ئایا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خۆی نوێژی تەراویحی بە جەماعەت ئەنجام داوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خۆی نوێژی تەراویحی بە جەماعەت ئەنجام داوە؟

بێ‌ گومان پێغەمبەری خوا سێ‌ شەو كە نوێژی كرد موسوڵمانان شەوی یەكەم چەند كەسێك بوون، دوایی خەڵك بۆ بەیانی باسیان كرد كە ئەم شەو لەگەڵ پێغەمبەری خوا نوێژی تەراویحیان بە جەماعەت كردووە، چوون لەگەڵ پێغەمبەری خوا ڕاوەستان‌و نوێژیان كرد، بۆ سبەی شەو زیاتر بوو بۆ شەوی سێیەم هەر زۆر زیاتر بوو، تا وای لێهات كە بۆ شەوی چوارەم مزگەوت پڕ بوو تا جێگا نەما، پێغەمبەر بۆ نوێژی بەیانی نەهاتە مزگەوت وە كاتێكیش كە هات فەرمووی: (أنني لم يخفَ عليّ مكانكم)  بزانن وە نەبێ‌ ئاگام لێ‌ نەبێ‌ ئێوە هاتون‌و لە مزگەوت ئەم شاو چاوەڕێتان ئەكرد بەڵام نەهاتم بۆ ئەوەی (خشیتٌ أن تفرض علیكم) لەبەر ئەوە نەهاتم تەراویحتان بۆ بكەم بە بەردەوامی لە ترسی ئەوەی نەوەك واجب بێت لەسەرتان، بۆ ئەوەی واجب نەبێت نەهاتم، كەواتە ئەصڵەكە سوننەتە بەڵام مەترسی واجب بوونی هەبوو پێغەمبەری خوا بە بەردەوامی نوێژی تەراویحی نەكرد بەڵام مادام كردی چەند شەوێك ئەوە بەڵگەیە لەسەر سوننەتیەتی كە پێغەمبەری خوا بۆ خۆی كردوویەتی .

 ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٨٠٢ بەش: نوێژى تەراویح