ئایا نوێژى تەراویح چۆنە وە چەند ڕكاتە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى تەراویح چۆنە وە چەند ڕكاتە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
نوێژى تەراویح بریتى یە لە شەونوێژ لەمانگى ڕەمەزاندا كە بریتییە لە 11 ركات كە لەدواى نوێژى خەوتنانەوە (عشاء) دەست پێ دەكات تا كاتى بانگى بەیانى، نوێژى تەراویح دوو ڕكاتە لە كۆتاییدا یەك ڕكات بە تەنها دەكرێت یان 8 ڕكات دوو دوو دەكرێت سێ ڕكاتیش نوێژى (وتر) لە كۆتاییدا دەكرێت.
حوكمى ئەم نوێژە سوننەتە لە ڕەمەزاندا پێى دەگوترێ تەراویح وە جگە لە ڕەمەزاندا (قیام اللیل) یان (الوتر).
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١٠,٣٤٤ بەش: نوێژى تەراویح