ئایا لە نێوان هەر دوو ركاتێکى تەراویح هیچ زیكرێكی تایبەت لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیه وسلم وارد بووە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە نێوان هەر دوو ركاتێکى تەراویح هیچ زیكرێكی تایبەت لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیه وسلم وارد بووە؟

كە سەیری فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا بكەین نە پێش نوێژە تەراویحەكان نە دوای نوێژە تەراویحەكان نە لەنێوان دوو ركعەت دوو ركعەتەكان هیچ جۆرە زیكرێك نەهاتوە ئەوەی كە ئەمڕۆ دەیبینین لە مزگەوتەكان دەكرێت پێش ڕەمەزان بە (مرحبا مرحبا) دەست پێ‌ دەكەن‌و لە سەرەتای ڕەمەزان تا پانزە مرحبا یەو لە شانزەوە بۆ دواوە (وداعا یا رمضان)ەو ئەوجا یا حەننان‌و یا دەییان‌و كۆمەڵێك شتی تر دەگوترێ‌ ئەوانە هیچ ئەسڵ‌و ئەساسی نیە لە سوننەت دا بەڵكو بیدعەیە وە هەروەها كاتێك كە هەڵدەستن بۆ دوو ڕكعەتی یەكەم دە هەزار صەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوا كە هەڵدەستن بۆ دوو ركعەتی دووەم بیست هەزار صەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوا ئەوانە هەمووی داهێنراوەو گومڕاییە وە دەبێت عەقڵی مرۆڤ لەگەڵ سوننەت بێت پێمان سەیر نەبێت كە بڵێین بیدعەیە، چونكە ئەو عبادەتە ئەگەر خێر بوایە پێغەمبەری خوا دەیكرد بەڵام موشكیلەی مرۆڤی موبتەدیع‌و جاهل ئەوەیە شەیتان پاڵی پێوە دەنێ‌‌و بیدعەكەی لا خۆشەویست‌و موبارەك دەكات‌و سوننەتەكەشی لا ناخۆش‌و بێ‌ نرخ دەكات، بۆیە تەماشا دەكەین پێغەمبەری خوا ئەوەندە ڕادەوەستا لە نوێژدا تاوەكو قاچەكانی دەئاوسا، صەحابە ئەوەندە ڕادەوەستان سەدان ئایەتیان دەخوێند تەركیزیان دەخستە سەر ئەسڵە سوننەتەكە كە نوێژەكەیە شتی تریان نەبوو هی ئێمە ئەمڕۆ بیدعە زۆر دەخایەنێت ئێستا ئەوەندەی بە یا حەننان‌و یا دەییان‌و الوداع و ئەو جۆرە شتانە‌و صەڵاوات دەیخایەنن زۆر زیاترە لەو كاتە زەمەنیەی كە بە نوێژەكە دەیخایەنن نوێژەكە تەماشا دەكەین وەكو ئەوە نیە كە پێغەمبەری خواو صەحابە دەیانكرد، هەیانە تەنها یەك سورەتە لە هەموو ڕكعەتەكان دووبارەی دەكاتەوە هەیە لە هەموو ركعەتێك یەك ئایەت دووبارە دەكاتەوە(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) الله أكبر (اللَّهُ الصَّمَدُ) الله أكبر  كە بەڕاستی ئەوە گاڵتە كردنە بە نوێژ خوای گەورە باسی مونافقین دەكات: [وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا ][النساء:142]. مونافیقە كاتێك بۆ نوێژ هەڵدەستێ بە خێرایی‌و تەمبەڵی دەیكات (ینقرون كنقر الغراب) چۆن قەلەڕەشێك دەنوك لە دەنكە گەنم دەدات ئەوانیش ئەوا بە پەلە لە سوجدە‌و ركوع ئارام ناگرێت تیایدا وە بەهەمان شێوە كە تەماشا بكەین وەسفی نوێژی ئیماندار چۆنە [قَدْ أَفْلَحَ ٱلْمُؤْمِنُونَ * ٱلَّذِينَ هُمْ فِي صَلاَتِهِمْ خَاشِعُونَ ][المؤمنون:1-2].
موسوڵمان لە نوێژدا لە خواترسە زۆر دەمێنێتەوە لە ڕاوەستان قورئانی زۆری تیادا دەخوێنێت لە ركوع دا دەمێنێتەوە لە سوجدەدا كە ئاواش بڵێین با سوننەتەكە بكەین یەكسەر لێمان ڕاست دەبنەوە كاكە پیرەمێرد هەیە‌و خەڵكی نەخۆش هەیە‌و ناتوانن، ئەوانە دەتوانن بۆ بیدعە چەند كاتژمێر بمێننەوە بەڵام بۆ شتێك كە سوننەتی پێغەمبەری خوایە نامێننەوە لە كاتێكیشدا كە روخسەت هەیە پێغەمبەر فەرمووی بە پێوە نوێژ بكە گەر نەتتوانی بە دانیشتنەوە گەر نەتتوانی بە پاڵ كەوتنەوە بیكە بە تایبەتیش سوننەت هەر لە سەرەتاوە بۆت هەیە بە دانیشتنەوە بیكەی با ئیمام نوێژەكەی درێژ بكاتەوە بۆ ئەوەی تام‌و چێژی خۆی هەبێت‌و لەزەتی عبادەتەكە هەبێت إِنْ شَا‌ء الله كەواتە ئەو زیادانە هەمووی داهێنراوە.

بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەین جارێكیان كەسێك لای ابن عمر (رەزای خوای لێ بێت) كە پژمی ووتی: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله، ابن عمر فەرمووی: پێغەمبەری خوا وای فێر نەكردوین كە پژمین لە دوای الحمد لله صەڵاوات لێبدەین، كابرا ووتی: جا بۆ خوای گەورە لەسەر صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا سزامان دەدات، فەرمووی: خوای گەورە لەسەر موخالەفەی سوننەتی پێغەمبەری خوا سزات دەدات، بزانە صەحابە كە عبدالله ی كوڕی عمر پێغەمبەری خوا لە هەموو كەسێك خۆشتری ویستوە، بەڵام لێرەدا دەفەرمووێت: ئەوە زیادە كرا صەڵاواتەكەی قەبوڵ نەبوو كە لە دوای الحمد لله بكرێت لە پژمین دا قبوڵی نەبوو چونكە بیدعەیە‌و داهێنراوە، ئێمەش نوێژەكان چی هەیە با ئەوە بكەین ئەسڵەن نوێژەكە بە خشوع‌و بە لە خوا ترسانەوە ئەو هەموو پێشگر‌و پاشگرانەی بۆ دانەنێین كە جوانی نوێژەكەی نەهێشتوەو تەنها بوەتە كۆرس‌و دەنگ هەڵبڕین‌و بە جەماعەت هاواركردن كە هیچی شەرعی نیە‌و قەرزار دەبنەوە لەسەری .

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٣١٧ بەش: نوێژى تەراویح