ئایا حوكمی نوێژی تەراویح چیە؟ سوننەتە یان واجبە و هەرکەسێک نەیکات تاوانبار دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی نوێژی تەراویح چیە؟ سوننەتە یان واجبە و هەرکەسێک نەیکات تاوانبار دەبێت؟

نوێژی تەراویح سوننەتە‌و واجب نیە جگە لەو پێنج فەرزە كە لەشەو و ڕۆژێك دا دەكرێت نوێژەكانی شەو و ڕۆژ سوننەتن‌و واجب نین بەڵام نوێژی تەراویح سوننەتێكی زۆر (مؤكدة) وە فەزڵی زۆری هەیە پێغەمبەری خوا فەرمووی: (مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) متفق علیه .
واتە: هەر كەسێك ڕەمەزان هەستێت‌و شەو نوێژ بكات وباوەڕی وابێت كە سوننەتەو چاوەڕێی پاداشتی خوا بێت ئەوا خوای گەورە لە گوناهی ڕابردووی خۆش دەبێت.
كەواتە ئەو شەو نوێژەی ڕەمەزان پاداشتەكەی ئەوەیە كە خوای پەروەردگار لە گوناهی ڕابردووت خۆش دەبێت، ئەوە فەزڵی نوێژی تەراویح.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,١٨٥ بەش: نوێژى تەراویح