ئایا نوێژى تەراویح (11) ڕکاتە یان دەتوانى زیاتر بکەى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى تەراویح (11) ڕکاتە یان دەتوانى زیاتر بکەى؟
پرسیار:

پێغەمبەری خوا دوو فەرموودەی لێ‌ وارد بووە یەکەمیان ئەوەیە کە نە لە ڕەمەزان‌و نە لە غەیری ڕەمەزان لە یانزە ڕكعەتی زیاتر نەكردوە، فەرموودەی دووەمیان پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (صَلاةِ اللَّيْلِ، مَثْنَى مَثْنَى) (متفق عليه  ) نوێژی شەو دوو رکات دوو ركاتە واتە دیارى نەکردوە کە چەند ڕکاتە

 بەڵێ‌ پێغەمبەری خوا دوو فەرموودەی لێ‌ وارد بووە فەرموودەیەكیان ئەوە بوو كە عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێت) باسى دەکات كە پێغەمبەری خوا نە لە ڕەمەزان‌و نە لە غەیری ڕەمەزان لە یانزە ڕكعەتی زیاتر نەكردوە، فەرموودەی دووەمیان پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (صَلاةِ اللَّيْلِ، مَثْنَى مَثْنَى) (متفق عليه  ) نوێژی شەو دوو رکات دوو ركاتە (فَإِذَا خَشِيَ أَحَدُكُمُ الصُّبْحَ فَلْيُوتِرْ بِوَاحِدَةٍ) هەر یەكێك لە ئێوە لەوە ترسا كە بانگی بەیانی بدات ئەوە با بە پەلە یەك ركعەت نوێژی (الوتر) بكات بۆ ئەوەی وترەكەی لە شەودا بكات‌و نەچێتە ڕۆژەوە، جا كۆمەڵێك لە زانایان دەست بە فەرموودەی یەكەمەوە دەگرن دەڵێن لە یانزە ركعەت تەراویح نابێت زیاتر بكرێت، كۆمەڵێك زاناش دەست بە فەرمووەدی دووەمەوە دەگرن پێغەمبەری خوا فەرمووی دوو ركعەت دوو ركعەت چەندی دەیكەی بیكە، ئەم دوو فەرموودەیە هەردووكی صەحیحە قسە لەوە دەكەین ئەما ئەوەی كە عومەر بیست‌و سێ‌ ركعەت یا چل‌و شەش ركعەت یان چەند ركعەتی كردبێت ئەوا صەحیح نیەو پابت نیە، صحیح لە عومەرەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) ئەوەیە كە باسمان كرد لە (موطأ)ی امام مالك دا هاتووە تەنها یانزە ركعەت ئەمری پێ‌ كردن كە بیكەن، وە لە ریوایەتێكدا سیانزە ركعەت ئەوە جێگیرە لە پێغەمبەری خواوە ، جەمع لە نێوان ئەو دوو فەرموودەیە چۆنە؟ مرۆڤی موسوڵمان دەبێت بڕوای بە هەموو فەرموودەكانی پێغەمبەری خواوە هەبێت كۆمەڵی یەكەم دەڵێن فەرموودەی (مَثْنَى مَثْنَى) گشتیەو تایبەت دەكرێت بە فەرموودەكەی یانزە ركعەتەكە، كۆمەڵی دووەمیش دەڵێن نەخێر یانزە ركعەتەكە ئەوا بۆ كەسێكە كە بتوانێت بەو شێوە درێژیە قورئانی تیا بخوێنێت وەكو پێغەمبەری خوا خوێندویەتی، بەڵام كەسێك كە نەتوانێت ئەوەندە قورئان بخوێنێت یان كەسێك بۆ خۆی قورئانی لەبەر نیە دەتوانێت دوو ركعەت دوو ركعەت بە كورتی بیكا‌و شەوەكە نەچێت هەر بە بیست دەقە یانزە ركعەت بكاو تەنها سورەتی (الفاتحة والاخلاص )ی لەبەرە ئەوە بە بیست دەقە نوێژەكەی تەواو دەبێت ئەوجا شەو چی بكات؟ ئەوە بۆی هەیە تا بەیانی هەر دوو ركعەت دوو ركعەت بكات بە ئەندازەی خۆی كە قورئانی لەبەرە بیخوێنێت، بۆچونی تەواو وراجح لەم دوو مەسەلەیەدا بێگومان هەندێك لە زانایان لە ئەهلی سوننە ئەوەیان لا پەسندە كە یانزەیە‌و زیاتر لەوە تەنها ئەم دوو ركعەتەیە دوای ویتر كە دەكرێت بە دانیشتنەوە جگە لەوە دروست نیە، وە كەسانێكی تر ووتمان بەلایانەوە دروستە وە كە سەیری فەرموودەی (مَثْنَى مَثْنَى)ش بكەین بێگومان ئەوەی لێ‌ فەهم دەكرێت كە دروستە إن شاء الله كەسێك كە بیەوێت دوو ركعەت دوو ركعەت بكات چونكە فەرق نیە لە نێوان فەرموودەی پێغەمبەری خوا لەگەڵ كارەكەیداو (تعارض) نیە كە دەڵێین بەڵی كردەوەی پێغەمبەری خوا كە یانزە ركعەتە ئەوە سوننەتێكی كردارییە وە سوننەتی قەولیش بۆ خۆی فەرموویەتی نوێژی شەو دوو ركعەت دوو ركعەتە كەسێك كە لە ئێوە بەیانی ترسا با ركعەتێك بكات ئەوە دیارە ڕێگەی پێداوە مرۆڤ دوو ركعەت دوو ركعەت بكات تا دەگاتە كاتی پێش نوێژی بەیانی، كەواتە دروستە إِنْ شَا‌ء الڵّهُ ئەوە سوننەتی كرداریە ئەوەش سوننەتی قەولیە هیچ (تعارض) نیە لە بەینیاندا إن شاء الله.

 ئایا ناتوانین بڵێین فەرموودەی: (مَثْنَى مَثْنَى) فەرموودەیەكی (مجمل)ەو فەرموودەی یانزە ركعەتەكە ڕوونی دەكاتەوە؟

بۆیە ناتوانین وا بڵێین چونكە پێغەمبەری خوا هەر كەسێك تەماشای ئەو عبارەتە بكاو بیری لێ‌ بكاتەوە (صَلاةِ اللَّيْلِ، مَثْنَى مَثْنَى) دوو ركعەت دوو ركعەت (فَإِذَا خَشِيَ أَحَدُكُمُ الصُّبْحَ) ئەو دوو ركعەتە دوو ركعەتە تا ئەو كات بەردەوام بێت دەگەیتە بەیانی ئەوە ئەوەی لێ‌ فەهم ناكرێت تەنها (10) ركعەت بێت بەڵكو ئەوەی لێ‌ فەهم دەكرێت كە (مطلق)ە واتا (مفتوح)ە چەند دوو ركعەتی دەكەی بۆت هەیە‌و وە خیلافەكەش خیلافێكی اجتهادیە إِنْ شاء الله لە تێگەیشتنی ئەم دوو فەرموودەیە كەس هیچ لایەنێك نابێت تەبدیعی لایەنەكەی تر بكات بڵێت ئەوەی تریان بیدعەیە ئەوەی تریان (ظلالە)‌و گومڕاییە هەر كەسێك لەسەر قەولی یەكەم بێت (لَهُ ذَلِكَ) ئەوەی بۆ هەیە إِنْ شَا‌ء الله (مأجور) یشە لەسەری نوێژەكەی با وەكو پێغەمبەری خوا وەكو صەحابە بەدرێژی‌و تێرو تەسەلی بكات كە ئێمە خۆمان الحمدلله لە مزگەوتی خۆمان بەو شێوەیە دەیكەین یانزە ركعەت دەیكەین بە درێژی خوای گەورە لێمان قەبوڵ بكات، بەڵام كەسێكیش كە كار بە فەرموودەكەی تر بكات ناكرێت پێی بڵێین بیدعەیە یان گومڕاییە یا موخالەفەی سوننەتە، چونكە ئەویش كاری بە سوننەتێكی قەولی پێغەمبەری خوا كردووە وە ئەو جۆرە خیلافانە فراوانن دەبێت سینگیشمان بۆی فراوان بێت .

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٨٠٥ بەش: نوێژى تەراویح