ووشەی تەراویح لە چیەوە هاتوە؟ وە بۆچی ئەم ناوەی لێنراوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ووشەی تەراویح لە چیەوە هاتوە؟ وە بۆچی ئەم ناوەی لێنراوە؟

ووشەی تەراویح  ووشەیەكی سەردەمی پێغەمبەری خوا نیە واتا پێغەمبەری خوا ئەو نوێژەی كە ئەمڕۆ پێی دەڵێین تەراویح ئەو ناوەی لێ‌ نەناوە خۆی لە قورئان‌و فەرموودەدا نەهاتوە بەڵكو پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:  (مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا) (قَامَ رَمَضَانَ) بۆیە زانایان دەفەرموون: (قيام رمضان) واتا نوێژی ڕەمەزان، کە مانگی رەمەزان بە جەماعەت دەکرێت يان قيام الليل يان صلاة الليل (مَنْ صَلَّى اثْنَتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً) دوايى (صَلَّى رَكْعَةً وَاحِدَةً) کەواتە (صلاة الليل، قيام الليل، قيام رمضان) فەرموودەدا هاتوون، بەڵام تەراویح زانایان كە پێی دەڵێن تەراویح مەبەستیان ئەوە بووە كە لەنێوان هەر دوو ركعەت‌و ركعەتێكی تردا ئیسراحەتێك‌و پشو بەخۆدانێك هەبووە بۆیە ئەو نوێژەیان ناو ناوە بە تەراویح.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,١٨٥ بەش: نوێژى تەراویح