ئایا دروستە بۆ ئافرەتى بەڕۆژوو تامی چێشتەكەی بكات؟ وە شێوازی چۆنیەتیەكەی بە چ شێوازێكە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ ئافرەتى بەڕۆژوو تامی چێشتەكەی بكات؟ وە شێوازی چۆنیەتیەكەی بە چ شێوازێكە؟

تام كردنی چێشت (تذوق الطعام) سلف صالح كردویانە، لە سەلەفەوە هاتووە كە صەحابە (ڕەزای خوای گەورەیان لێ بێت) بۆ ئەوەی بزانن خواردنەكە سوێرە یان بێ‌ خوێیە بەسەری زمان تامیان كردووە بەڵام دواتر فڕێی دەداتەوە نەك قوتی بدات ئەوە دروستە‌و ئاساییە ان شا‌ء الله چونكە لەوە زیاتر دەكرێت كاتێك كە یەكێك لە ئێمە دەست نوێژ دەگرێت هەر ئاو دەكاتە ناو دەمیەوە بە گشتی كە ئاو كردنە دەم دروست بێت ئەی بۆ كە بەسەری زمان تامی خواردنێك بكەیت بەلاتەوە دروست نیە‌و وا دەزانی كە كارێكی گەورەیەو ڕۆژوت پێ‌ دەشكێ‌؟! نەخێر ڕۆژوو بەوە ناشكێ‌‌و دروستە ئافرەت كە بەڕۆژووە بۆ ئەوەی لە خواردنەكەی خۆی بزانێت تامی چۆنە بەسەری زمانی تامی بكات دروستە ان شا‌ء الله ڕۆژوشی پێ‌ ناشكێت بە پشتیوانی خوای گەورە.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە