حوکمى ئەو ئافرەتانە چیە کە خاڵ دەکوتن و برۆیان باریک دەکەنەوە و حەفە دەکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو ئافرەتانە چیە کە خاڵ دەکوتن و برۆیان باریک دەکەنەوە و حەفە دەکەن؟

سەبارەت بەو ئافرەتانەی کە خاڵ دەکوتن و لە مووی روومەت و برۆیان دەگرن و بۆ جوانی ددانەکانیان شاش دەکەن و بەین دەخەن  (عەلقەمە ڕەحمەتى خوای لێ بێ) دەفەرموێ : 
: ((لَعَنَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَسْعُودٍ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ .
فَقَالَتْ أُمُّ يَعْقُوبَ : مَا هَذَا ؟
قَالَ عَبْدُ اللَّهِ : وَمَا لِـي لَا أَلْعَنُ مَنْ لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ () وَفِـي كِتَابِ اللَّهِ .
قَالَتْ : وَاللَّهِ لَقَدْ قَرَأْتُ مَا بَيْنَ اللَّوْحَيْنِ فَمَا وَجَدْتُهُ .
قَالَ : وَاللَّهِ لَئِنْ قَرَأْتِيهِ لَقَدْ وَجَدْتِيهِ : [وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ][الـحشر])) صحيح البخاري رقم : (5939) .
واتە : (عَبْدُ اللَّە)ی کوڕی (مَسْعُود) لەعنەتی کرد لەو ئافرەتانەی کە خاڵ دەکوتن ، وە لەو ئافرەتانەش کە لە برۆ و مووی روومەتیان دەگرن ، وە لەو ئافرەتانەش کە بۆ جوانی ددانەکانیان شاش دەکەن و بەینیان دەخەن و دروستکراوی خوا دەگۆڕن .
(أُمُّ يَعْقُوب) وتی : ئەمە چییە ؟
(عَبْدُ اللَّه) یـش فەرمووی : من چۆن لەعنەت نەکەم لەو کەسانەی کە پێغەمبەری خوا () لەعنەتی لێ کردوون و ئەمەیش لە کتێبەکەی خوادا ھەیە ؟
(أُمُّ يَعْقُوب) وتی : سوێند بە خوا من نێوان ھەردوو بەرگی قورئانم خوێندووەتەوە [واتە : من ھەموو قورئانم خوێندووەتەوە] و شتی وام تێیدا نەبینیوە .
(عَبْدُ اللَّە)یش فەرمووی : سوێند بە خوا ئەگەر تۆ ھەموو قورئانت خوێندبێتەوە ئەوا دەتبینی تێیدا ـ خوای گەورە فەرموویەتی ــ : [وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ] واتە : [ئەوەی کە پێغەمبەر بۆی ھێناون لـێی وەرگرن و ئەوەشی کە قەدەغەی کردووە لێتان وازی لێبێنن] .
تێبینیەک سەبارەت بە (النَّمْـصُ)
ئایا ئەمە تەنھا لەبرۆگرتن و باریک کردنەوەی برۆ دەگرێتەوە یان لابردنی مووی ھەموو روومەت و نێوان ھەردوو برۆ و توێڵ و ئەوانەیش دەگرێتەوە ؟
وە ئایا حوکمی ڕەنگ کردنی برۆ بە ڕەنگی زەرد یان بە ڕەنگی پێست بریتییە لە چی ؟
بۆ دەستکەوتنی وەڵامی ئەم پرسیارانە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ واتاکردن و شیکردنەوەی زانایان بۆ وشەی (النَّمْـصُ) و ھەروەھا بۆ زانینی مەبەستی ئافرەتان لەم کارە .
یەکەم : سەبارەت بە (النَّمْـصُ) ئایا ئەمە تەنھا لەبرۆگرتن و باریک کردنەوەی برۆ دەگرێتەوە یان لابردنی تێکڕای مووی ھەموو روومەت دەگرێتەوە ؟
١ / ھەندێک لە زانایان فەرموویانە : وشەی (النَّمْـصُ) تەنھا ھەڵکەندن و ھەروەھا لـێگرتن و لابردن و ھەروەھا باریک کردنەوەی تەنھا مووی ھەردوو برۆ دەگرێتەوە .
(الـحَاجِبَان : العَظْمَانِ اللَّذَانِ فَوْقَ العَيْنَيْنِ بِلَحْمِهِمَا وشَعَرِهِمَا ـــ صِفَةٌ غَالِبَةٌ ـــ والجمع حَواجِبُ ، وقيل الـحاجِبُ : هُوَ الشَّعَرُ النَّابِتُ عَلَى العَظْمِ ، سُمِّيَ بذلكَ لأَنَّه يَحْجُبُ عن العَيْنَ شُعَاعَ الشَّمْسِ) [لسان العرب : (1 / 298) ، وتاج العروس من جواهر القاموس : (2 / 241)] .
واتە لە زمانی عەرەبیدا (الـحَاجِبَان) : بریتین لەو دوو ئێسقانەی سەرەوەی ھەردوو چاو بە گۆشتەکانیانەوە و بە مووەکانیانیشەوە ، وە وتراوە : (الـحَاجِب) : بریتییە لەو مووەی کە لەسەر ئێسقانی سەرەوەی چاو دەڕوێت ، ناونراوە بەوە چونکە دەبێتە بەربەستێک بۆ چاو لە تیشکی خۆر .
قال النووي رحمه الله : (النَّامِصَةُ : الَّتِـي تَأْخُـذُ مِنَ شَعْرِ الْـحَاجِبِ وترقـقه ليصير حسنا ، والـمُتَنَمِّصَةُ : التي تأمُر مَن يَفْعل بـها ذلك) [الـمجموع : (3 / 141)] .
واتە : (النَّامِصَة) : ئەو ئافرەتەیە کە لە مووی برۆ دەگرێت و تەنک و باریکی دەکاتەوە بۆ ئەوەی جوان بێتەوە ، وە (الـمُتَنَمِّصَة) یش ئەو ئافرەتەیە کە فەرمان دەکات بە کەسێک ئەوەی بۆ ئەنجامدەدات .
وە ھەندێک تر لە زانایان فەرموویانە : وشەی (النَّمْـصُ) ھەڵکەندن و لـێگرتن و لابردنی مووی چواردەوری ھەردوو برۆ و سەرووی توێڵ دەگرێتەوە .
قال الـماوردي رحمه الله : (النَّامِصَةُ وَالْمُتَنَمِّصَةُ : فَهِيَ الَّتِي تَأْخُذُ الشَّعْرَ مِنْ حَوْلِ الْحَاجِبَيْنِ وَأَعَالِي الْجَبْهَةِ) [الـحاوي الكبير : (2 / 594)] .
واتە : (النَّامِصَة) : ئەو ئافرەتەیە کە لە مووی چواردەوری ھەردوو برۆ و سەرووی توێڵ دەگرێت .
بەڵام ئەم پێناسە و لێکدانەوەیە شتێکی زانراو و بەناوبانگ نییە بەلای سەرجەم زانایانی زمانەوانیەوە ، ھەروەکو لە خوارەوە روونی دەکەینەوە .
٢ / وە زۆربەی زانایان فەرموویانە : وشەی (النَّمْـصُ) ھەڵکەندن و ھەروەھا لـێگرتن و لابردنی مووی تێکڕای روومەت دەگرێتەوە بە مووی ھەردوو برۆ و توێڵیشەوە .
وتەی زانایانی زمانەوانی :
(النَّمْصُ : نَتْفُ الشعرِ ، ومنه الـمِنْماص : الـمِنْقاش) [المغرب في ترتيب المعرب : (2 / 329)] .
(النَمْصُ : نتفُ الشَعْرِ ... والنَّامِصَةُ : الـمرأة التي تُزيِّن النساءَ بالنَمْصِ) [الصحاح في اللغة : (2 / 233)] .
(النَّمْصُ : نَتْفُ الشَّعَرِ ، ولُعِنَتِ النَّامِصَةُ وهي : مُزَيّنَةُ النّساءِ بالنَّمْصِ ، والـمُتَنَمِّصَةُ وهي : الـمُزَيَّنَةُ به ، والنَّمَصُ محرَّكةً : رِقَّةُ الشَّعَرِ ودِقَّتُهُ) [القاموس الـمحيط : (1 / 817)] .
وقال ابن الـجوزي : (النامِصَة : هِيَ التي تَنْتِفُ الشَّعْرَ مِنَ الوَجْهِ ، ومنه قيل للمُنْقَاشِ مِنْمَاصٌ ، والـمنْتَمَصَةُ : التي يُفْعَلُ بها ذلك) [غريب الحديث لابن الـجوزي : (2 / 437)] .
بە کورتی لە تێکڕای ئەم وتانەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەوا :
(النَّمْصُ) و (النَّمَص) بریتییە لە : ھەڵکەندنی مووی ھەموو روومەت بە مووھەڵکێش یان بە دەزوو ، ھەروەھا باریک کردنەوە و تەنک کردنەوەی موویش دەگرێتەوە ، وە (النَّامِصَة) یش ئەو ئافرەتەیە کە ئافرەتان دەڕازێنێتەوە بە ھەڵکێشان و لابردنی مووی روومەتیان بە گشتی .
وە مەبەستیش لەم کارە بریتییە لە : خۆڕازاندنەوە بە لابردنی مووی روومەت و توێڵ و ھەروەھا باریک کردنەوە و تەنک کردنەوەی مووی ھەردووبرۆ .
* وە ئەم کارە لە زمانی عەرەبیدا پێیشی دەوترێت (الـحَفُّ) واتە : (حەفەکردن / ھەڵکەندنی مووی روومەت بە دەزوو) :
(حَفَّتِ الـمَرْأَةُ وَجْهَهَا حَفًّا : زينته بأخذ شعره) [المصباح المنير في غريب الشرح الكبير : (1 / 142)] .
واتە : کە دەوترێت : (حَفَّتِ الـمَرْأَةُ وَجْهَهَا) واتە : ئافرەتەکە روومەتی خۆیی ڕازاندەوە بە لێگرتنی مووەکانی . (حَفَّتِ الـمَرْأَةُ وَجْهَهَا : أزالت ما عليه من شعر) [المعجم الوسيط : (1 / 185)] .
واتە : کە دەوترێت : (حَفَّتِ الـمَرْأَةُ وَجْهَهَا) واتە : ئافرەتەکە مووەکانی سەر روومەتی لابرد .
کەواتە بەپوختی : ھەرکاتێک وترا : (حَفَّتِ الـمَرْأَةُ وَجْهَهَا) واتە : ئافرەتەکە مووەکانی سەر روومەتی بە دوو دەزوو ھەڵکەند و لابرد بۆ ئەوەی کە خۆی بڕازێنێتەوە .
تێبینیەک :
حەرامێتی ھەڵکەندن و لـێگرتن و لابردنی مووی روومەت ھەڵکەندن و لـێگرتن و لابردنی مووەکانی نێوان ھەردوو برۆیش دەگرێتەوە چونکە نێوان ھەردوو برۆیش بەشێکە لە روومەت .
ئيمامی (الطبري) فەرموويەتی : (لا يجوز للمرأة تغيير شيء من خلقتها التي خلقها الله عليها بزيادة أو نقص التماس الحسن لا للزوج ولا لغيره كمن تكون مقرونة الحاجبين فتزيل ما بينهما توهم البلج أو عكسه) [فتح الباري : (10 / 377)] .
واتە : دروست نییە بۆ ئافرەت ھیچ لەو شێوازەی خۆی بگۆڕێت کە خوا دروستی کردووە لەسەری نە بە زیاد بۆ کردن یان لـێ کەم کردن بە مەبەستی جوانکاری نە بۆ مێرد و نە جگە لە ئەویش وەکو ئەو کەسەی کە ھەردوو برۆی گەیشتوون بە یەک و ئەویش مووەکانی نێوانیان لاببات بۆ ئەوەی وادەرخات کە نێوان برۆکانی ھیچی پێوە نییە یان بە پێچەوانەوە .
وە پرسیارکراوە لە شێخ (عبد الـمحسن العباد) :
ما حكم إزالة الشعر الذي بين الـحاجبين والذي على الأنف؟
واتە : ئایا حوکمی لابردنی مووی نێوان ھەردوو برۆ و ئەوەی سەر لووت چییە ؟
الجواب : الذي يظهر أنه لا يتعرض للشعر الذي بين الحاجبين ؛ لأنه من جملة ذلك الشعر الذي خلقه الله عز وجل) [شرح سنن أبي داود لعبد الـمحسن العباد : (23 / 294)] .
وەڵام : ئەوەی کە دەردەکەوێت نابێت دەستکاری مووی نێوان ھەردوو برۆ بکات ، چونکە ئەویش بەشێکە لەو مووەی کە خوای گەورە دروستی کردووە .
دووەم : سەبارەت بە حوکمی ڕەنگ کردنی برۆ بە ڕەنگی زەرد یان بە ڕەنگی پێست ئایا دروستە یان ئەویش حەرامە ؟
ئەم پرسە لە زمانی عەرەبیدا پێی دەوترێت (التشقیر) کە بریتییە لە : ڕەنگ کردنی سەرەوە و خوارەوەی ھەردوو برۆ بە مەبەستی ئەوەی کە ناوەڕاست و نێوەندی ئەوەی کە بۆیەکراوە باریک دەرکەوێت .
بە پێی فەتوای زانایانی ئەم سەردەمە ئەم کارەیش حەرامە و تاوانە :
پرسیارکراوە لە شێخ (عبد الـمحسن العباد) : السؤال : ما حكم تشقير الحواجب بـحيث يصبغ من أعلى الحاجب وأسفله بلون كلون البشرة ؟
واتە : ئایا حوکمی ڕەنگ کردنی برۆکان چییە بە شێوەیەک کە سەرەوە و خوارەوەی برۆ ڕەنگ بکرێت بە ڕەنگی پێست ؟
الجواب : هذا مثل التهذيب ومثل كونه يزال والنتيجة واحدة ، فإنه إذا غير اللون يصير كأنه محلوق أو كأنه منتوف) [شرح سنن أبي داود لعبد الـمحسن العباد : (23 / 295)] .
واتە : ئەمەیش وەکو تەنک کردنەوە و لـێگرتن و وەکو لابردنی وایە و دەرئەنجامەکە یەک شتە ، چونکە ئەگەر ڕەنگەکەی گۆڕی ئەوا وەکو تاشراو یان وەکو ھەڵکەنراوی لێدێت .
لەمەیشەوە بۆمان دەردەکەوێت کەوا تاشینی ھەموو برۆ و پاشان ڕەنگ کردنی بە تاتۆ یان بە ھەر ڕەنگێک حەرامە و تاوانە .

سەردان: ٣,٦٨٩ بەش: ئافرەتان