ئایا ئەگونجێ کەسێک ببێ بە چاوی خۆیەوە؟ واتە چاوى کاریگەرى لەسەر خۆیشى هەبێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەگونجێ کەسێک ببێ بە چاوی خۆیەوە؟ واتە چاوى کاریگەرى لەسەر خۆیشى هەبێ؟

پێغەمبەری خودا () رِێنمایی کردووین کە ئەگەر كەسێك ترسا لەوەی، كە چاوی كاریگەری لەسەر شتێك بكات‌و زیانی پێبگەیەنێت ئەوا با دوعا و نزاى پیت و بەرەکەتى بۆ بکات وەکو دەفەرمووێت: «إِذَا رَأَى أَحَدُكُمْ مِنْ أَخِيْهِ, أَوْ مِنْ نَفْسِهِ, أَوْ مِنْ مَالِهِ مَا يُعْجِبُهُ [فَلْيَدْعُ لَهُ بِالْبَرَكَةِ] فَإِنَّ الْعَيْنَ حَقٌّ» صححه الألباني في صحيح الجامع 1 / 212
واتە: (هەر كاتێك یەكێك لە ئێوە شتێكی سەر سوڕهێنەری بینی لە دەروونیدا یان لە ماڵەكەی یان لە براكەی ئەوە با نزا‌و دوعای پیت‌و بەرەكەتی بۆ بكات، چونكە بەڕاستی چاو پیسی ڕاستە.
وە پێشەوا (ابن القیم رحمه الله) دەفەرموێ : هەندێ جار پیاو چاوی كاریگەری لەسەر خۆيشی دەبێت .
پێشەوا (ابن كثیر رحمه الله) دەفەرموێ : هەندێ لە سەلەف فەرمویانە : هەر كەسێك شتێكی سەرسوڕهێنەری بینی لە ماڵی یان منداڵی ئەوا با بڵێ : ما شا‌ء الله، لا قوە إلا بالله
لە بیر‌و باوەڕی ئێمەی موسوڵمان ئەوەیەكە :
باوەڕمان هەبێت بە چاو پیسی‌و زیانەكانی، هەر وەكو چۆن پێغەمبەری خودا () لە فەرموودە پیرۆزەكانیدا ئاماژەی پێكردووە‌و ڕونی كردۆتەوە، لەوانە دەفەرمووێت: (الْعَيْنُ حَقٌّ، وَلَوْ كَانَ شَىْءٌ سَابَقَ الْقَدَرَ سَبَقَتْهُ الْعَيْنُ وَإِذَا اسْتُغْسِلْتُمْ فَاغْسِلُوا) (مسلم 5831)
واتە: (چاوپیسی ڕاستە‌و بوونی هەیە، خۆ، ئەگەر شتێك ببوایە پێش قەدەر بكەوتایە ئەوە چاوپیسی پێشی دەكەوت، هەروەها فەرمان دەكرێت بە چاوپیس، كە دەستنوێژ بگرێت‌و چاولێدراویش بە ئاوی دەستنوێژەكەی خۆی بشۆرێت) .
هەروەها دەفەرمووێت: (اسْتَعِيذُوا بِاللهِ مِنَ الْعَيْنِ فَإِنَّ الْعَيْنَ حَقٌّ) {صححه الألباني في صحيح الجامع 938}
واتە : (پەنا بگرن بە خودا لە چاو پیسی، چونكە بە ڕاسی چاو پیسی بونی هەیە‌و ڕاستە) .
بەڵام بەداخەوە ئەوەی، كە لە ڕۆژگاری خۆماندا دەیبینین‌و دەكرێت بۆ خۆ پاراستن لە چاو پیسی، زۆری بە هۆكاری نا بەجێ‌و نادروست دەكرێت، بەڵكو هۆكاری شیركی دەگیرێتە بەر، وەكو هەڵواسینی موروی شین‌و ناڵی گوێدرێژ‌و كڵاش‌و نوشتە‌و....شتی تر، ئاشكرا‌و ڕونیشە، كە بەكار هێنانی ئەم شتانە كارێكی بێ سوودە‌و تاوانێكی گەورەیە‌و شیركە، هەر وەكوو چۆن پێغەمبەری خودا () دەفەرمووێت: (إِنَّ الرُّقَى وَالتَّمَائِمَ وَالتِّوَلَةَ شِرْكٌ) {صححه الألباني في الصحيحة 331}
واتە: (بەڕاستی ڕوقیەی نا شەرعی‌و چاوەزار‌و تیوەلە (شتێكە بەكار دەهێندرێت بۆ ئەوەی ژن لەلای مێردەكەی خۆشەویست ببێت) ئەمانە هاوەڵ دانان‌و شیركن) .
بەڵكو دەبێت هۆكاری دروست‌و پەسەند بگرینە بەر، هەر وەكوو چۆن پێغەمبەری خودا () فێری كردووین، لەوانە وەكو ئەو فەرموودەیەی، كە نوسەر هێناویەتی‌و خوێندنی سوورەتی (الفلق)‌و (الناس)‌و خوێندنی ویردی (أَعُوذُ بِكَلِماتِ اللهِ التَّامَّة، مِنْ كُلِّ شَيْطانٍ وَهامَّة وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لامَّة) (والله أعلم) .

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٤١٦ بەش: سيحر و جادوو