بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٠٩ کۆی سەردان: ٨٧٤٠٤٢
پرسیار لەوێنەدا
حوکمى نان خواردن لەسەر یەک سفرە لەگەڵ کەسانى نامەحرەم چیە؟

كەسێك لەگەڵ باوكی و براكانیدا دەژی (چوار برا و سێ خوشك)ن و دەڵێت : خێزاندارە و كوڕێكی هەیە ، وهەندێ‌ جار كوڕی پووری دێت بۆ ماڵیان ، ئایا ئەو كەسانەی باس كران درووستە لەسەر یەك سفرە نان بخۆن ؟ وچی جۆرە حیجابێك لەسەر خێزانی پێویستە ؟ 

گەر كوڕی پووری پیاوێكی بالغ بێت ئەوا درووست نی یە ئەو كەسە لەگەڵ ئەو كەسانەدا كەباس كران نان بخوات ، چونكە ئەوان مەحرەمی ئەو كوڕە نین ، ودرووست نی یە بۆ ئەو ئافرەتانە دەم و چاویان دیار بێت لەلای ئەو كوڕەدا ، چونكە ئەو نامەحرەمی ئەوانە ، وە پێویستە لەسەر ئەو ئافرەتانە حیجاب بكەن لە لای ئەو كوڕەدا ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتەیی كە خودا بەپێغەمبەرەكەی – صلی الله علیە وسلم – دەفەرموێت :
[يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ] ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە خێزانەكانت‌و كچەكانت‌و خێزانی باوەڕداران بڵێ با جلباب‌و لەچك‌و پۆشاكەكانیان شۆڕ بكەنەوە تا هەموو لەشیان بگرێتەوەو جوانی خۆیان دەرنەخەن‌و سینگ‌و ملیان دابپۆشن [ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ] ئەمە نزیكترە لەوەی كە بناسرێنەوە، لەبەر ئەوەی كاتی خۆی ئەوەی ئافرەتی ئازاد بوایە بەو شێوازە خۆی دائەپۆشی، وە ئەوەی كەنیزەك‌و داوێن پیس بوایە خۆی دانەئەپۆشێ بۆیە ئەیانزانی كە ئەمە ئافرەتی ئازادەو لەلایەن كەسانی خراپەوە ئازار نادران [وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا] وە خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو بەبەزەییە . [الأحزاب: 59] .
وە هەروەها لەپرسیارەكەیدا باسی ئەوەی كردووە كە براكانی نان دەخۆن لەكاتی ئامادە بونی خێزانەكەیدا ، جا براكانی مەحرەمی خێزانەكەی نین ، درووست نی یە بۆ براكانی خواردن لەگەڵ خێزانیدا بخۆن مەگەر منداڵ بن و بالغ نەبووبێتن .
وە هەروەها درووست نی یە بۆیان بەتەنها لەشوێنێكدا لەگەڵی بمێننەوە .
عبدالله ی كوڕی عەباس– خوا لێی ڕازی بێت - گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەر – صلی الله علیە وسلم – فەرموویەتی : « لا يخلون رجل بامرأة إلا مع ذي محرم » صحیح البخاری ، رقم (5233) ؛ صحیح مسلم ، رقم (1341) .
واتە : با هیچ پیاوێك لەگەڵ هیچ ئافرەتێك دا بەتەنها كۆ نەبێتەوە مەگەر مەحرەمێكیان لەگەڵ بێت .
وە لەفەرموودەیەكی تردا هاتووە كە ئیمامی عومەر– خوا لێی ڕازی بێت - گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەر – صلی الله علیە وسلم –فەرموویەتی : « لا يخلون رجل بامرأة إلا كان ثالثهما الشيطان» رواه أحمد والترمذي وحسنه(مسند أحمد ، رقم (15696) ؛ سنن الترمذي ، رقم (2165) .
واتە : هیچ پیاوێك لەگەڵ هیچ ئافرەتێك دا بەتەنها كۆ نابێتەوە ئیلا شەیتان سێیەمیانە . والله أعلم .

الشيخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله 

وە هەروەها زاناى پایەبەرز : عبدالله بن عبدالعزیز بن باز رحمه الله سەبارەت بە تێکەڵاوى دانیشتن لەسەر یەک سفرە دەفەرموێ :
ئەمە عادەتێکی خراپە ، پێویستە تەرک بکرێت ، دروست نيه پیاو لەگەڵ ئافرەتێکی نامەحرەمدا دابنیشێت ، وەک کچی مام ، یاخود کچی پوور ، بەڵکو پێویستە ئافرەتان بەجودا و بەتەنها لەسەر سفرەیەک نان بخۆن ، وە بەهەمان شێوە پیاوانیش .
بەڵام دانیشتن لەگەڵ خوشکی دایک یاخود خوشکی باوک یاخود خوشکی خۆت درووستە و هیچ ئیشکالێکی تێدا نی یه .
وە هەر ئافرەتێک مەحرەم نەبن نابێ و درووست نی یە بۆ پیاو لەگەڵیان دانیشێت لەسەر یەک سفره ، بەڵکو لەسەر سفرەیەکی تر دادەنیشێت ، ودروست نی یە تێکەڵاوی درووست بێت بەشێوازێک پیاو و ئافرەت بچن بەیەکدا .
جا مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە ئەم کارە خراپە پێویستە خۆتی لێ دەرباز بکەیت و وازی لێ بێنیت .
وەحەتمەن هەموو عادەتێکی خراپ پێویستە تەرک بکرێت ، جا هەموو عادەتێک و تەقالیدێک دەپێورێت بەپێوەری شەرع ، وە بەهیچ شێوەیەک درووست نی یە عادەت پێش شەرع بخرێت ، وە پێویست و واجبە هەموو عادەتێک بپێورێت بەپێوەری شەرع ، جا هەر عادەتێک یەکی گرتەوە لەگەڵ شەرعدا و دژ نەبوو لەگەڵی ئەوا درووستە و هیچی تێدا نی یه ، وە هەر عادەتێک پێچەوانە و دژی پێوەرەکانی شەرع بوو پێویستە تەرک بکرێت و وازی لێ بهێنرێت .



سەردان: ١١١٣ بەش: هەمەجۆر

ئايا دەتوانم سەرجێىى خۆم و هاوسەرەکەم ته‌صویر بكه‌م و پاشان سەیری بکەینه‌وه‌،گوناح نیە؟!یەكەم هەنگاو و ڕێگایە کامەیە بۆ ئیلتزام و دەست گرتن بەدینەوە ؟