هۆکارەکانى بێ بارانى و وشکە ساڵى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆکارەکانى بێ بارانى و وشکە ساڵى
پرسیار:

ئایا هۆکاری بێ بارانی و وشکە ساڵی تاوان و گوناحە ؟ بۆچی هەندێ لە وڵاتان کە بێ باوەڕیشن بەڵام بارانیان بۆ دەبارێت ؟ تکایە بە بەڵگەى قورئان و فەرمودە بۆم ڕوون بکەنەوە 

یەکەم : بەڵێ بێگومان یەکێک لەهۆکارەکانی بێبارانی وشکە ساڵی تاوان وگوناحە ، هیچ کات وڵات توشی وشکە ساڵی نایەت مەگەر بە هۆی تاوانەوە نەبێت ، و لەسەر هیچ گەلێک لاناچێت مەگەر بەتەوبە کردن نەبێت ، ئەمە بابەتێکە خودا لەقورئاندا لەچەندین جێگەدا ئاماژەی پێ داوە ، لەوانە :

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ) الروم/41 .
واتە :ئاشووب و فه‌سادو خراپه‌كارى و تاوان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ وشكانی و ده‌ریادا، وه‌ له‌ بیابان و ئاوه‌دانیدا، وه‌ له‌ شارو دێیه‌كاندا ، به‌هۆی هاوبه‌شبڕیاردان و تاوان و خراپه‌كاری خه‌ڵكیه‌وه‌ (هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات ئه‌وا ئاشوبى ناوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویداو سزاى خواى گه‌وره‌ به‌ هۆى ئه‌وانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ چاكسازى به‌ گوێڕایه‌ڵى كردنى خواى گه‌وره‌ ده‌بێت و، ئه‌وانه‌ى گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ چاكسازن و به‌ هۆى كرده‌وه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ خوا ره‌حم و به‌ره‌كه‌تى خۆى ده‌نێرێته‌ سه‌ر زه‌وى، هه‌روه‌ها به‌هۆى جێبه‌جێ كردنى شه‌ریعه‌ت و دادپه‌روه‌ریه‌وه‌، هه‌روه‌كو له‌ كاتى هاتنى عیسادا - صلى الله عليه وسلم -  كار به‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌كرێت خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌ سه‌ر رووى زه‌وى) ، تا خوای گه‌وره‌ سزایان بدات به‌هۆی هه‌ندێك له‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانی خۆیان ، به‌ڵكو واز له‌ تاوان بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خواى گه‌وره‌و ته‌وبه‌ بكه‌ن و به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ .

وەهەروەها فەرموویەتی : (وَأَنْ لَوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا) الجن/16 .
واتە :وه‌ ئه‌گه‌ر جن و مرۆڤیش هه‌ردووكیان دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ڕێگاكه‌، واته‌: ڕێگای ڕاست و موسڵمان بن ، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئاوێكی زۆرو به‌خوڕو به‌لێزمه‌یان پێ ئه‌ده‌ین، واته‌: ئه‌گه‌ر موسڵمان بن رزق و رۆزى و خێرو به‌ره‌كه‌تی فراوانیان پێ ئه‌به‌خشین. 

وەهەروەها فەرموویەتی : (وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالأرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) الأعراف/ 96 .
واتە :وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شارو دێیه‌كان ئیمان بێنن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌ تاوان ، ئه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تی خۆمانیان بۆ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌ویشه‌وه‌ به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و جۆره‌ها به‌رووبووم و خێرو خێرات ، به‌ڵام ئه‌وان پێغه‌مبه‌ران و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌ درۆزانى و ئیمانیان پێ نه‌هێنا بۆیه‌ سزامان دان و بردیانمانه‌وه‌ به‌هۆی كوفرو تاوان و كرده‌وه‌ى خراپیانه‌وه‌. 

 ابن كثير رحمه الله دەڵێت :

(وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا) واتە : بەدڵ ئیمان بێنن بەوەی پێغەمبەران هێناویانە ، وبەڕاستی بزانن ، وشوێنی بکەون ، و بەکردار ئەنجامی بدەن ، ودوور کەونەوە لەقەدەغە کراوەکان  ، و(لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالأرْضِ) واتە : قەتڕەی ئاسمان ، و گژو گیایی ئەرز .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) واتە : بەڵام بەدرۆیان خستەوە ، ئێمەش سزامان دان بەوەی لەنێومان بردن بەهۆی ئەو تاوان وسەرپێچیانەوە .

"تفسير ابن كثير"  (3/451) .

وە لەفەرموودەشدا هاتووە : عبداللەی کوڕی عومەر رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت  : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەرەو ڕوومان هات وفەرمووی  : (يَا مَعْشَرَ الْمُهَاجِرِينَ ، خَمْسٌ إِذَا ابْتُلِيتُمْ بِهِنَّ وَأَعُوذُ بِاللَّهِ أَنْ تُدْرِكُوهُنَّ :

لَمْ تَظْهَرِ الْفَاحِشَةُ فِي قَوْمٍ قَطُّ حَتَّى يُعْلِنُوا بِهَا إِلاَّ فَشَا فِيهِمُ الطَّاعُونُ وَالأَوْجَاعُ الَّتِي لَمْ تَكُنْ مَضَتْ فِي أَسْلاَفِهِمُ الَّذِينَ مَضَوْا .
وَلَمْ يَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِلاَّ أُخِذُوا بِالسِّنِينَ وَشِدَّةِ الْمَؤُنَةِ وَجَوْرِ السُّلْطَانِ عَلَيْهِمْ .

وَلَمْ يَمْنَعُوا زَكَاةَ أَمْوَالِهِمْ إِلاَّ مُنِعُوا الْقَطْرَ مِنَ السَّمَاءِ ، وَلَوْلاَ الْبَهَائِمُ لَمْ يُمْطَرُوا .

وَلَمْ يَنْقُضُوا عَهْدَ اللَّهِ وَعَهْدَ رَسُولِهِ إِلاَّ سَلَّطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ عَدُوًّا مِنْ غَيْرِهِمْ فَأَخَذُوا بَعْضَ مَا فِي أَيْدِيهِمْ .

وَمَا لَمْ تَحْكُمْ أَئِمَّتُهُمْ بِكِتَابِ اللَّهِ وَيَتَخَيَّرُوا مِمَّا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلاَّ جَعَلَ اللَّهُ بَأْسَهُمْ بَيْنَهُمْ) .
رواه ابن ماجه (4155) ، وحسَّنه الألباني في "صحيح ابن ماجه" .
واتە :ئەی کۆمەڵی کۆچکەران،ئاگادارتان دەکەمەوە لەوەی کە تووشی پێنج شت بن ،وە پەنادەگرم بەخوای گەورە لەوەی کە بگەن بەو پێنج شتە:
1- داوێن پیسی لەناو هەر قەومێکدا بڵاوبێتەوەو بەئاشکرا باسبکرێت ئەوە لەناو ئەو قەومەدا تاعون و نەخۆشی گەلێک بڵاو دەبێتەوە کە لەسەردەمی باوباپیرانیاندا بوونیان نەبووە.
2- وە هەرکاتێک زیادو کەمیان کرد لە کێشان و تەرازوودا ئەوە تووشی ووشکە ساڵی و سەختی بژێوی و زوڵم و ستەمی دەسەڵاتداران دەبن.
3- وە هەرکاتێک ئامادەنەبوون زەکاتی ماڵ و سامانەکەیان بدەن ئەوە دووچاری کەم بارانی دەبن،وە ئەگەر لەبەر ئاژەڵەکان نەبێت ئەوە دڵۆپە ئاو لەئاسمانەوە نابارێت.
4- وە هەرکاتێک پەیمانی خواو پەیامبەریان شکاند،ئەوە ئەو کاتە خوای گەورە دوژمنێک لەغەیری خۆیان زاڵ دەکات بەسەریانداو هەندێک لەماڵ و سامانەکەیان بۆ خۆی دەبات.
5- وە هەرکاتێک دەسەڵاتدارەکانیان بە کتێبەکەی خوا حوکمیان نەکرد،وە خۆیان بەئازاد زانی لە حوکم نەکردن بەکتێبەکەی خوا،ئەوە ئەو کات خوای گەورە ناکۆکی و دووبەرەکی دەخاتە نێوانیانەوە.

وه پێشەوایانی سەلەفیش قسەیان لەم بارەیەوە کردووە :

 أبو هريرة رضي الله عنه دەڵێت : 

( الحباري ) جۆرێکە لەباڵندە لەهێلانەکەی خۆیدا دەمرێت بەهۆی ستەمی ستەمکارەوە  .

وە مجاهد رحمه الله دەڵێت :

 کاتێ کە وڵات توشی وشکە ساڵی و بێبارانی دەبێت حەیوانات لەعنەت لەو مرۆڤانە دەکەن کەبێفەرمانی خودا دەکەن ودەڵێن : ئەمە بەهۆی تاوانی نەوەی ئادەمەوەیە  .

وە عكرمة رحمه الله دەڵێت :
گیان لەبەرەکانی سەر زەوی تەنانەت دوو پشک و شتە زیان بەخشەکانیش دەڵێن : بەهۆی نەوەی ئادەمەوە بارانمان بۆ نابارێت .

بڕوانە " الجواب الكافي " لابن القيم ( ص 38 ) .

وەیەکێک لەزانایانی هاوچەرخ ، شيخ محمد بن إبراهيم رحمه الله بەبیری موسوڵمانان دێنێتەوە کەدوا کەوتنی باران هۆکارەکەی تاوانە ودەڵێت  :
ئێوە بینیتان لەواقع دا کەدوا کەوتنی باران لەکاتی خۆیدا ، و وشکە ساڵی ڕوو نادات تەنها بەهۆی تاوانەوە نەبێت ، بە واز هێنان لەواجباتەکان وئەنجام دانی کارە حەڕامەکان .

حەتمەن هیچ شەڕی دونیای ودینی نیە ئیلا هۆکارەکەی تاوان وسەر پێچی یە ، هەروەک چۆن هیچ نیعمەتێک نی یە ئیلا هۆکارەکەی گوێڕایەڵی خودا وبەجێ گەیاندنی فەرمانەکانیەتی .

دەی کەواتە ئەی بەندەکانی خودا تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خودا بەڵکو سەرکەوتوو وسەرفراز بن ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَاراً وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ ) هود/ 52 .
واتە : وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان ، پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌ داهاتوو خۆتان بپارێزن له‌ تاوان ، خوای گه‌وره‌ بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به‌ لێزمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ، وه‌ سه‌ره‌ڕای هێزو توانای خۆتان خوای گه‌وره‌ زیاتر به‌هێزو به‌عیززه‌تان ده‌كات به‌هۆی ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبوونه‌وه‌ ، وه‌ پشت هه‌ڵمه‌كه‌ن و خراپه‌كاری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی .

وە ڕوو بکەنە خودا بەواز هێنان لەتاوان ، ومافەکانی خودا بدەن ، وخۆتان ڕزگار کەن لەهەر ستەمێک کەئەنجامتان داوە وزۆر داوای لێ خۆش بوون لەخودا بکەن ، و دان بەتاوان و کەم وکورتیەکانتاندا بنێن .

" فتاوى الشيخ ابن إبراهيم " ( 3 / 128 – 131 ) باختصار شديد .

دووەم :  یەکێک لەو شتانەی کە کەسە عاقڵ و ژیرەکان لەسەری کۆ دەنگن ئەوەیە تاوان کاری گەری هەیە لەسەر ژیان وڕزق ، بەبەڵگەی ئەوەی ئەو عاقڵ مەندانە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن بەدوورکەوتنەوە لەستەم ، چونکە دەزانن سزاکەی زوو دێت ، بەڵکو عەرەب لەپێش ئیسلامیش دا زۆر خەڵکیان ئاگادار دەکردەوە لەتاوان ، وەک ستەم ، وغەدر و ئازردانی کەسانی تر  .

وە عەقڵ پێمان دەڵێت : پاداشتی چاکە چاکەیە ، وسزای خراپەکار خراپەیە ، بۆ نموونە دەبینی مامۆستای قوتابخانە دیاری دەبەخشێت بەقوتابیە زیرەکەکان ودەس خۆشیان لێ دەکات ، وبەپێچەوانەوە سزای تەمبەڵەکان دەدات ،وەبەهەمان شێوە خاوەن کار وکۆمپانیاکان هەمان مامەڵە دەکەن .

و(لله المثل الأعلى) ، خوای گەورە ئاگاداری بەندەکانی دەکاتەوە بگەڕێنەوە بۆ لای و تەوبە بکەن بەگرتنەوەی باران لێیان ، وکاتێ دەبینی هەندێ لەگژ وگیا سەوز دەبێت ئەوا بەهۆی ئاژەڵانەوەیە .

 قرطبي رحمه الله دەڵێت :
پێغەمبەرمان موحمەد صلى الله عليه وسلم نوێژە بارانەی کرد ، و بەزەلیلی وخۆشکاندنەوە دەرچوو بۆ جێگای نوێژ ، جا گەر ئەو وای کردبێت دەبێ حاڵی ئێمە چۆن بێت لەکاتێکدا کە نە تەوبە دەکەین ونەخۆمان زەلیل دەکەین ، وبەردەوام بێفەرمانی خودا دەکەین  ئیتر چۆن بارانمان بۆ دەبارێت ،پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم فەرموویەتی: ( وَلَمْ يَمْنَعُوا زَكَاةَ أَمْوَالِهِم إِلاَّ مُنِعُوا القَطْرَ مِنَ السَّمَاءِ ، وَلَوْلاَ البَهَائِم لَمْ يُمْطًروا ) الحديث .
واتە : هیچ کاتێ ڕێگری ناکەن لەزەکات دەرکردن وپشت گوێی ناخەن ئیلا خوداش بارانتان لێ دەگرێتەوە ،خۆ ئەگەر لەبەر ئاژەڵ نەبوایە ئەوا بارانتان بۆ نەدەباری .
" تفسير القرطبي " ( 1 / 418 ) .

وە کاتێ دەبینی کەسانێک یاخود گەلێک ژیانیان خۆشە ولەهەمان کاتدا تاوان ئەنجام دەدەن ئەوا ڕەنگە جڵەو شل کردن بێت تاماوەیە وەهەروەها بەڵا بێت ، هەروەک لەوڵاتە غەربیەکان دا دەیبینین ئەوان لەخۆشی دان ، حەتمەن ئەمە بۆ ئەوەیە لەدوا ڕۆژدا زیاتر سزا بدرێن .

خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَلا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْراً لَهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) آل عمران/ 180 .
واتە : وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كه‌ن له‌و ماڵه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی پێی به‌خشیون و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن با وا نه‌زانن كه‌ ئه‌و ڕه‌زیلیه‌ بۆ ئه‌وان باشتره‌و ماڵه‌كه‌یان به‌وه‌ زیاد ئه‌كات ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بۆیان خراپه‌و تاوانبار ئه‌بن له‌سه‌ری و تووشی سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بن و ماڵه‌كه‌شیان له‌ناو ئه‌چێ ، ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ ڕه‌زیلیان لێی كردووه‌و نه‌یانبه‌خشیوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بێته‌ ته‌وقێك له‌ ئاگرو مارو ئه‌چێته‌ گه‌رده‌نیان .

هەروەها لەو فەرموودەیەدا هاتووه کە عوقبەی کوڕی عامر گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا  صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : (إِذَا رَأَيْتَ اللَّهَ يُعْطِي الْعَبْدَ مَا يُحِبُّ وَهُوَ مُقِيمٌ عَلَى مَعَاصِيهِ فَإِنَّمَا ذَلِكَ لَهُ مِنْهُ اسْتِدْرَاجٌ ) ،
واتە : کاتێ بینیت خودا ماڵ وسامان دەبەخشێت بەکەسانێک کە بەندەکە بەدڵیەتی ولەهەمان کاتدا خەریکی تاوانە ئەوا بزانە جڵەو شل کردنە بۆی تا ماوەیەک ، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە : ( فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) الأنعام/45 . رواه الطبراني في "الكبير" (17/330) ، وصححه الألباني في "السلسلة الصحيحة" (413) .
واتە : كاتێك كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ یادیان خرایه‌وه‌ له‌بیریان كرد وه‌ په‌ندو ئامۆژگاریان وه‌رنه‌گرت له‌و نه‌خۆشی و فه‌قیری و هه‌ژاری و ده‌ردو به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ ، ئه‌و كاته‌ ده‌رگای هه‌موو شتێكمان لێ كردنه‌وه‌ له‌ خێرو چاكه‌ كه‌ بۆ (ئیستیدراجه‌) چونكه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت نین، وه‌ هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات و خوا پێى ببه‌خشێت ئه‌وه‌ (ئیستیدراجه‌) با ئاگادار بێت و زوو ته‌وبه‌ بكات ، تا له‌خۆبایی بوون و دڵخۆش بوون به‌و نازو نیعمه‌ته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیبوون وه‌ ته‌كه‌بوریان كرد ، له‌ناكاودا بردماننه‌وه‌ ، ئه‌و كاته‌ ئه‌وان خه‌فه‌تبارو په‌شیمان و بێئومێد ئه‌بن به‌ڵام هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ، خواى گه‌وره‌ ئوممه‌تان سزا ده‌دات له‌ كاتى خۆشى و نازو نیعمه‌تدا. 

جا بۆمان ڕوون بووەوە  :

کە نەبارینی باران لەوڵاتێک ، و شارێک : بەفەرمانی خودایە ، وهۆکارەکانی هەرچۆنیەک بن ، لەکۆتاییدا ئەوا خودایە تەقدیری کردووە وهەڵی دەسوڕێنێت .

وەکاتێ خودا باران وڕزقی بەگەل وڵاتێک بەخشی کەخەریکی تاوان بوون ، و یاخود کافر بوون ، ئەوا حەتمەن بۆچەند حیکمەتێکە ، لەوانە : جڵەو شل کردنە بۆ ئەوەی زیاتر گومڕا ببن ، وڕەنگە بەهۆی ئاژەڵەوە بێت نەک ئەوان ، جا گەر بەو شێوە بوو ئەوا حەیوانات لەوان باشترن .

 مناوي رحمه الله دەڵێت :

بارانیان بۆ نەباری ، وەک سزایەک ، ئەوەش نەدانی زەکاتە بەو کەسانەی موستەحەقن ،جا کاتێ سود دەبینن لەباران ئەوا بەهۆی ئاژەڵانەوەیە ، بۆیە لەو حاڵەتەدا ئاژەڵ بەڕێزترە لەوان !
بێگومان ئەمە هەڕەشەیەکی گەورەیە لەو کەسانەی کەزەکات نادەن .

" فيض القدير " ( 5 / 378 ، 379 ) .

والله أعلم

سەردان: ٥٦٩ بەش: هەمەجۆر