حوکمى خۆشۆردن لە شەواندا یان لە کاتى مەغریب دا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى خۆشۆردن لە شەواندا یان لە کاتى مەغریب دا
پرسیار:

باوک و دایکم بەردەوام پێم دەڵێن خۆشۆردن لە شەواندا یان لە کاتێکی درەنگ لەشەو شتێکی چاک نییە لە ئیسلامدا بەهۆی شەیتان و کاریگەری ئاوی گەرم لەسەریان ، ئایا لە هیچ فەرمودەیەک شتی وا باسکراوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم: خۆشۆردن لە هەر کاتێکی شەو و ڕۆژدا دروستە و ئاساییە.
بەڵام هەندێک لە شارەزایانی ئیسلام بۆچونیان وایە کە هەندێک پێش خۆر ئاوابون و نێوان مەغریب و عیشاء  باش نیە و کەراهەتی هەیە کە ئینسان خۆی  بشوات، چونکە شەیتانەکان لەو کاتانەدا بڵاوە دەکەن، بەڵام بۆچونی ڕاست و تەواو ئەوەیە کە ئاساییە چونکە هیچ بەڵگەیەکی شەرعی لەم بارەیەوە نەهاتوە، وە لەبەر ئەوەش کە پێویستی ئینسان وا دەخوازێت کە بچێتە حومامەوە و خۆی بشوات لە هەر کاتێکدا بێت لەبەر لەشگرانی بێت یان جگە لەوە.
هەر وەکو لە کتێبی (مطالب أ ولي النهی) ئیمامی مصطفی سیوطي الرحيباني دەفەرموێت: ئاساییە کە نزیک خۆر ئاوابون یاخود دوای خۆر ئاوابون بچیتە حومامەوە چونکە هیچ بەڵگەیەکی تایبەت لەم بارەیەوە نەهاتوە.  (1/189).

دووەم: ڕشتنی ئاوی گەرم لە حەمامدا هەندێ جار دەبێتە مایەی ئازاردانی جنۆکە، ئەمەش حاڵەتێکی بەناوبانگ و زانراوە.
ئەو ئازار پێگەشتنەی جنۆکەش بە ڕشتنی ئاوی گەرم بە ئەزمون و تاقیکردنەوە زانراوە ئەگینا هیچ شتێك لەم بارەوە لە پەیامبەری خواوە یان لە هیچ یەکێک لە هاوەڵەکانیەوە نەگێڕدراوەتەوە.
 ئەگەر موسڵمان پێویستی بە ڕشتنی ئاوی گەر بوو ئەوا با لەکاتی ڕشتن و بەکارهێنانیدا یان پێش چونە حومام  بڵێت بسم الله.

سەردان: ٤,٦٠٣ بەش: هەمەجۆر