حوکمی سەفەر کردنی ئافرەت بەپاس چی یە لەگەڵ چەند ئافرەتێکی مولتەزیم بەمەبەستی خوێندن له زانكۆ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی سەفەر کردنی ئافرەت بەپاس چی یە لەگەڵ چەند ئافرەتێکی مولتەزیم بەمەبەستی خوێندن له زانكۆ؟
پرسیار:

من قوتابیم لەزانکۆ حەزم پێی نییە بە هۆی ئەوەی دەبێ بەبێ مەحرەم سەفەر بکەم ، بەڵام باوکم تەشجیعم دەکات بۆ ئەو کارە و پێی باشە بخوێنم .
جا پرسیارەکەم ئەوەیە : حوکمی سەفەر کردنی ئافرەت بەپاس چی یە لەگەڵ چەند ئافرەتێکی مولتەزیم و دینداردا بەمەبەستی خوێندن ، لەکاتێکدا ئافرەتەکە حەزی پێی نی یە و ناچار کراوە ؟

دروست نی یە بۆ ئافرەتی باوەڕدار سەفەر بکات به تەنها ئيللا لەگەڵ کەسێکی مەحرەم دا نەبێت ؛ بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیە : «لا يحل لامرأة تؤمن بالله واليوم الآخر تسافر مسيرة يوم إلا مع ذي محرم » صحيح مسلم ، رقم (1339) .
واتە : حەڵاڵ نی یە بۆ ئافرەتێک کە باوەڕی بەخوا و ڕۆژی دوای هەبێت سەفەرێک بکات کە موسافە و دووریەکەی ڕۆژێک بێت ، تەنها مەگەر لەگەڵ کەسێکی مەحرەم دا نەبێت 
وه دروست نی یە بۆ ئافرەت بەتەنها سەفەر بکات تەنها لەگەڵ کەسێکی مەحرەم دا نەبێت، بەڵام بەنیسبەت ئەوەی پرسیارکەر باسی کردووە لەوەی لەگەڵ چەند ئافرەتێکی مولتەزیمی هاوەڵیدا سەفەر دەکات ،ئەوا هەندێ لەزانایان ڕێگەیان پێ داوە بەڵام باشتر وایە بۆی سەفەر نەکات مەگەر لەگەڵ مەحرەمێکیدا نەبێت، وه پێویستە لەسەر باوکی کە سورە لەسەر ئەوەی کچەکەی بخوێنێت هاوەڵی کچەکەی بێت لەو سەفەرەدا ، یاخود کەسییێکی مەحرەمی لەگەڵدا بنێرێت وبەبێ مەحرەم نەینێرێت .
وه پێویستە لەسەر کەسی موسوڵمان ئەوە باش بزانێت کە گوێڕایەڵی هیچ کەسێک درووست نی یە کەبێ فەرمانی خودای تێدا بێت، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلَى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا ) [لقمان:15] واتە : گەر دایک و باوکت هەوڵی ئەوەیان لەگەڵ دایت هاوەڵ بۆ خودا بڕیار بدەیت لەکاتێکدا هیچ عیلمت پێی نی یە کە خودا شەریکی و هاوەڵی هەبێت ئەوا بەگوێیان مەکە ولەدونیادا بەجوانترین شێواز هەڵس و کەوتیان لەگەڵ بکە .
وه پێغەمبەری خواـ ـ فەرموویەتی : « لا طاعة لمخلوق في معصية الله عز وجل » رواه أحمد وغيره.
واتە: گوێڕایەڵی هیچ کەسێک ناکرێت کەبێ فەرمانی خودای تێدا بێت. وبالله التوفيق .
الشيخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٣,٠٠١ بەش: ئافرەتان