حوکمی وەڵام دانەوەی سەلام چی یە لەکاتی دەست نوێژ گرتندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی وەڵام دانەوەی سەلام چی یە لەکاتی دەست نوێژ گرتندا ؟

ئیمامی ئەحمەد ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ فەرموودەیەکی لە ( المهاجر بن قنفذ)ەوە رضي الله عنه گێڕاوەتەوە  کە :
(أنَّهُ سلَّمَ على رسولِ اللَّهِ وَهوَ يتوضَّأُ، فلم يَرُدَّ عليهِ، فلمَّا فرَغَ مِن وُضوئِهِ قالَ: إنَّهُ لم يَمنَعني أن أردَّ عليكَ إلَّا أنِّي كَرِهْتُ أن أذكُرَ اللَّهَ، إلَّا علَى طَهارةٍ)
واتە : سەلامی لە پێغەمبەری خودا ـ ـ كرد لەکاتی دەس نوێژگرتندا ، پێغەمبەر ـ ـ وەڵامی سەلامەکەی نەدایەوە (؟!) ، کاتێک کەتەواو بوو لەدەس نوێژەکەی فەرمووی : ( هیچ شتێک ڕێگری لێنەکردم لەوەی وەڵامت بدەمەوە تەنها ئەوە نەبێت پێم خۆش نەبوو یادی خودا بکەم بەبێ دەس نوێژ ) .
جا لەم فەرموودەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کەسەلام کردن لەکەسێک کەدەس نوێژ دەگرێت دروستە و ئاساییە ، وهەروەها دروستە بۆ ئەو کەسەی دەس نوێژ دەگرێت و سەلامی دەکرێت وەڵام بداتەوە ، بەڵام باشتر وایە وەڵامی سەلامەکە دوا بخات بۆ دوای دەس نوێژ ( گەر ئەو کەسەی سەلامی لێکردووە لەو ناوە بمێنێت و نەڕوات ) .

سەردان: ٣,٥٨٥ بەش: دەستنوێژ