کەسێک بەدرۆ سوێندی خواردووە بەقورئان ، ئایا ئەمە چ سوێندێکى پێ دەوترێ ؟ وە ئایا کەفارەتی لەسەرە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک بەدرۆ سوێندی خواردووە بەقورئان ، ئایا ئەمە چ سوێندێکى پێ دەوترێ ؟ وە ئایا کەفارەتی لەسەرە ؟

ئەم سوێندە سوێندی (الغموس←نوقم کەر)ی پێ دەوترێت کەخاوەنەکەی نوقم دەکات لەتاوان و ئاگردا پەنا بەخوا ، ویەکێکە لەتاوانە گەورەکان ، عبدالله ی کوڕی عەمر ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە کە پێغەمبەر ـ ـ فەرموویەتی : « الكبائر : الإشراك بالله ، وعقوق الوالدين ، وقتل النفس ، واليمين الغموس » رواه البخاري 
واتە :
تاوانە گەورەکان بریتین لە :
هاوبەش بڕیار دان بۆ خوا ، ئەزیەت دانی دایک و باوک ، وکوشتن ، وسوێندی درۆ .
وە زانایان تەفسیری سوێندی (الغموس)یان بەوە کردووە کە : سوێندێکی درۆی خراپە ، کە بەهۆیەوە ماڵی کەسێک بەناحەق دەبرێت ، وەناو نراوە (الغموس←نوقم کەر) چونکە خاوەنەکەی نوقم دەکات لەتاوان و ئاگردا پەنا بەخوا .
وەقورئانی پیرۆز زۆر بەتوندی ئاگاداری کردووینەتەوە لەسوێندی درۆ ، وە وەعدی بەخاوەنەکەی داوە کەسزایەکی بەئێشی بدات ، هەروەک فەرموویەتی : (إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ )[ آل عمران: 77] .
واتە :
ئەو کەسانەی کە پەیمانی خودا و سوێندەکانیان دەگۆڕنەوە بەدونیا ، ئا ئەوانە لەڕۆژی دوایدا هیچ بەشێکیان نی یە ، وە خودا قسەیان لەگەڵ ناکات و سەیریانیش ناکات ، وپاکیان ناکاتەوە ، وسزایەکی بەئێشیان بۆ هەیە .
وەهەروەها فەرموویەتی : (وَلَا تَجْعَلُوا اللَّهَ عُرْضَةً لِأَيْمَانِكُمْ أَنْ تَبَرُّوا وَتَتَّقُوا وَتُصْلِحُوا بَيْنَ النَّاسِ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) [البقرة:224] .
واتە : با سوێندەکانتان نەبێتە ڕێگر لەچاکە کردن و سیلەی ڕەحم و خۆ پارێزی و چاک کردنی نێوان خەڵک خودا بیسەر و زانایە .
وەسوێندی(الغموس) هیچ کەفارەتێکی نی یە ؛ وەڕزگار بوون لێی تەنها بەتەوبە کردن دەبێت ، وەهەروەها بەزۆر داوای لێبوردن کردن لەخودا و بڕیار دان لەسەر ئەوەی جارێکی تر نەگەڕێتەوە سەری . والله أعلم .

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٣,٥٩٧ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت