ئایا دروستە مرۆڤ خۆی ئیلزام کات بەنەزرێکی دیاری کراوەوە لەکاتی پێویستیدا ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە مرۆڤ خۆی ئیلزام کات بەنەزرێکی دیاری کراوەوە لەکاتی پێویستیدا ؟

باش نی یە مرۆڤ خۆی ئیلزام کات بەنەزرێکی دیاری کراوەوە ، بەڵام نەزرەکەی سەحیحە ، وە پێویستە لەسەری نەزرەکەی جێ بەجێ بکات ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە عبدالله ی کوڕی عومەر ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : « نهى رسول الله عن النذر وقال : إنه لا يرد شيئًا ، وإنما يستخرج به من البخيل » رواه البخاري ومسلم
واتە : پێغەمبەر ـ ـ ڕێگری کردووە لە(نەزر)وە فەرموویەتی : نەزر هیچ شتێک ناگەڕێنێتەوە ، بەڵکو تەنها بەهۆیەوە شتێک لەدەستی کەسێکی ڕەزیل دەردەهێنرێت .

وەهەروەها هەندێ جار تووشی ناڕەحەتی دەکات و ناتوانێت نەزرەکەی بەجێ بێنێت و تاوان بار دەبێت بەو هۆیەوە ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە عائشة ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەر ـ ـ فەرمووی : « من نذر أن يطيع الله فليطعه ، ومن نذر أن يعصيه فلا يعصه» رواه البخاري .
واتە :
هەر کەسێک نەزری کرد کە گوێڕایەڵی خودا بکات با گوێڕایەڵی بکات ، وەهەرکەسێک نەزری کرد بێفەرمانی خوا بکات با بێفەرمانی نەکات .
وەپاداشت دەدرێتەوە لەبەرانبەر بەجێهێنانی نەزرەکەیدا ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە کەوەسفی ئەو کەسانە دەکات کە نەزرەکانیان بەجێ دەهێنن ، هەروەک فەرموویەتی : (يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا) [الإنسان:7] .
واتە :
ئەوانەی کە نەزرەکانیان بەجێ دێنن و لەڕۆژێک دەترسن کە ناخۆشی و شەڕەکەی درێژ خایەنە .
بەڵام(نەزر) نەکردن باشترە ؛ هەرکاتێک حەزی لەسەدەقە کردن بوو با سەدەقە بکات ، وەئەگەر ئاواتی شتێکی هەبوو با داوا لەخودا بکات بۆی بێنێتە جێ ، خوای تەعالی فەرموویەتی : (ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ) [غافر:60].
واتە :داوام لێ بکەن وەڵامتان دەدەمەوە .
جا ئەوەی کە لەنێو خەڵکدا باوە و دەڵێن گەر فڵان کەس هات ئەوا حەیوانێک سەر دەبڕم یاخود هەر شتێکی تر ، ئەوا پێی ناوترێ (نەزر)بەڵکو ئەوە وەعدە و باش وایە جێبەجێ بکرێت ، بەڵام وەک (نەزر) واجب نی یە ، والله أعلم .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٢,٨٤٤ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت