کەسێک پەیمان بەخوا دەدات کە کارێک نەکات پاشان پەیمانەکە دەشکێنێ ئایا چی پێویستە لەسەرى بیکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک پەیمان بەخوا دەدات کە کارێک نەکات پاشان پەیمانەکە دەشکێنێ ئایا چی پێویستە لەسەرى بیکات؟
پرسیار:

حوکمی ئەو کەسە چی یە کە پەیمان بەخوا دەدات کارێک نەکات ، و سوێند دەخوات ، پاشان ئەو پەیمانە دەشکێنێت ؟ چ شتێک پێویست دەبێت لەسەری ؟

دروست نی یە بۆ موسوڵمان پەیمان بەخوا بدات لەسەر شتێک یاخود سوێند بخوات دوای نەیباتە سەر ، بەڵام کاتێ کە پەیمانەکەی و سوێندەکەی شکاند پێویستە لەسەری کەفارەتی سوێندەکەی بدات ، وەکەفارەتی سوێندیش خوای پەروەردگار ڕووونی کردۆتەوە لەقورئانی پیرۆزدا هەروەک فەرموویەتی : ( فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ) [المائدة:89] .
واتە : کەفارەتی سوێند بریتی یە لە :
1-خواردن دان بەدە (۱۰)کەسـی هەژار لەخواردنێکی مام ناوەند .
2- یاخود جل و بەرگ کردن بۆ بەدە (۱۰)کەسـی هەژار .
3-گەر نەیتوانی ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژو دەبێت .
جا خواردنی هەژار بریتی یە لە (نیو ساع) لەبرنج و غەیری برنج کە دەکاتە ( کیلۆ و نیوێک ) والله أعلم .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٣,٦٨٧ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت