ئایا دروستە نوێژی ( الاستخارة ) دووبارە بکرێتەوە یاخود تەنها یەک جار دەکرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە نوێژی ( الاستخارة ) دووبارە بکرێتەوە یاخود تەنها یەک جار دەکرێت ؟

شێخ عبدالله بن عبدالعزیز بن باز - رحمه الله - لە وەڵامدا دەفەرموێ :
دروستە دووبارە بکرێتەوە تا ئەو کاتەی دڵی ئاو دەخواتەوە و ئارام دەبێت بۆ ئەو کارەی کەدەیەوێ ، وەپرس بەو کەسانە دەکات کەجێگای سیقە و باوەڕن ،ئەوانەی کەخێریان بۆی دەوێت ، لەدوای نوێژ پرسیان پێ دەکات ، دوو ڕکات نوێژ دەکات پرس بەخودا دەکات لێی دەپاڕێتەە ؛ هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ـ جابر ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە ، فەرموودەیەکی دیار و مەعڕووفە لەکتابی (رياض الصالحين وغەيری ئەویشدا ) هاتووە ، پاشان دوای دوعا و پاڕانەوەکەی موشاوەرە و پرس بەکەسانی شارەزا و دڵسۆز دەکات ، خۆ گەر دڵی ئارام بوو ئەوا باشە گەر نا دووبارەی دەکاتەوە ، بەم شێوەیە جارێک و دوو جار و سێ جار تاوەکو دڵی ئارام دەبێت لە بابەتی زەواج یاخود کڕینی خانو یاخود سەفەر بۆ وڵاتێک یاخود دانانی کارگەیەک یان هەر کارێکی تر ...هتد .
پرس بەهاوەڵە لێزان ودڵسۆزەکانی دەکات پاشان ئەو کارە دەکات کەدڵی پێی ئارام بووە دوای نوێژی ( الاستخارة ) و پرس و ڕاکردنەکە .

وە هەروەها پرسیار لە زاناى پایەبەرز شێخ محمَّد علي فركوس ـ حفظه الله ـ دەکەن
ئایا دروستە نوێژی (الإستخارة) دوو بارە بکرێتەوە ؟ وئایا دەچێتە بابی ئیلحاح و زۆر پێداگری کردن لە پاڕانەوەدا ؟
بێگومان نوێژی (الإستخارة) دروست و مەشرووعە ، نەم زانیوە دوو باره بکرێتەوە لەو ڕووەی کە کەسێک بیەوێ کارێک ئەنجام بدات ، وەویستی خێری هەبێت لەکردنی کارێکدا یاخود واز لێهێنانی کارێک ، بەڵام بۆی هەیە و دەتوانێت نوێژی (الإستخارة) دوو بارە بکاتەوە لەو ڕووەوە کە بۆ کارێکی دیاری کراو کردوویەتی دڵی ئاوی نەخواردووەتەوە .
جا گەر نوێژی (الإستخارة)ی کرد دوای ئەوە ئەو کارە دەکات کە دڵی بۆی دەڕوات ، بەبێ ئەوەی گوێ بدات بەوەی کەپێشتر حەزی لێدەکرد ، وەگەر پاڕانەوەکەی دووبارە بکاتەوە لەنوێژی (الإستخارة)ـەدا ئەوا دروستە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئیمامی موسلیم گێڕاویەتیەوە هەروەک هاتووە : «كَانَ إِذَا دَعَا كَرَّرَهُ ثَلاَثًا» أخرجه مسلم في «الجهاد والسير» (٤٧٥٠)، من حديث ابن مسعود رضي الله عنه.
واتە :پێغەمبەرى خوا ـ ـ کاتێک بپاڕایەتەوە سێ جار دووبارەی دەکردەوە .

سەردان: ٦,١٦٨ بەش: نوێژە سوننەتەکان