ئايا لە سوێند خواردندا نييەتى كێ حيسابە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا لە سوێند خواردندا نييەتى كێ حيسابە؟
پرسیار:

ئايا لە سوێند خواردندا نييەتى كێ حيسابە، ئەو كەسەى كە سوێند دەخوات، يا ئەو كەسەى كە سوێندى دەدات؟

 

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بێگومان سوێند خواردن بەپێى نيەتى ئەو كەسەيە كە سوێندى كەسێك دەداتو داوا لە كەسێك دەكات كە سوێندى بۆ بخوات، ئەم فەرموودە پيرۆزە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەسوێند خواردن لەسەر نيەتى ئەو كەسەيە كە سوێندى بەرامبەر دەداتو نيەتى سوێند خۆر حيسابى بۆ ناكرێت، پێغەمبەرى خۆشەويست (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێت: {الْيَمِينُ عَلَى نِيَّةِ الْمُسْتَحْلِفِ} حَدِيثٌ صَحِيحٌ: رَوَاهُ الْإِمَامُ مُسلِمٍ (رَحِمَهُ الله) فِي (صَحِيحِهِ) (1653).
واتە: سوێند خواردن بەپێى نييەتو مەبەستى ئەو كەسەيە، كە سوێندى كەسێك دەداتو داواى لێدەكات كە سوێندى بۆ بخوات.
ئەم فەرموودە پيرۆزە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى، ئەگەر كەسێك سوێند درا لەسەر شتێكو ئەو لە دڵى خۆيدا سوێندى لەسەر شتێكى تر خواردو بەرامبەرەكەى هەڵخەڵەتاندو فێڵى لێكرد، ئەوە سوێندەكەى دەكەوێتو تاوانێكى زۆر گەورەشى بۆ دەنوسرێت، چونكە هەم درۆى كردووەو هەم فڕو فێڵيشى كردووە.
م. عوبێد

سەردان: ٣,٠٨٤ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت