بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٠٩ کۆی سەردان: ٨٧٤٠٢٤
پرسیار لەوێنەدا
ئافرەتێک زینای کردووە و حەملی هەیە ئایا دروستە حەملەکەی لەبار بەرێت پێش ئەوەی ڕوحی بەبەردا بکرێت ؟

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصَحْبِهِ وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
پێویستە جياوازی بکرێت لەنێوان منداڵ لەبار بردن بەبی هۆ و لەنێوان منداڵ لەباربردن بەهۆکارێکی شەرعی .
بەنیسبەت منداڵ لەبار بردن بەبێ هۆکارێکی دروست و شەرعى ‌! بێگومان کارێکی ناشەرعیە لەهەموو ئاستەکانی دروست بوونی منداڵدا ( هەر لەمەڕحەلەی یەکەمەوە تا کۆتایی ) ؛ چونکە دەسدرێژی کردنە سەر شتێکە کە وجوودی هەیە ، جا هیچ جیاوازی نی یە منداڵەکە منداڵی شەرعی بێت یاخود منداڵی ناشەرعی(زینا) بێت .
بەڵام تاوانەکەی و حەرامیەتیەکەی زیاتر دەبێت گەر منداڵەکە لەقۆناغی سێیەمی دا بێت و ڕوح کرابێتە بەری ، زانایان کۆدەنگن لەسەر حەرامیەتی لەبار بردنی منداڵ دوای ئەوەی تەمەنی منداڵەکە دەگاتە سەد و بیست ڕۆژی ، ولەبار بردنی ـ لەو مەڕحەلەیەدا ـ جەریمەیە و وا پێویست دەکات خوێنەکەی بدرێت بەو شێوەیەیی باس کراوە لەشەرعدا و لەسەر بۆچوونی تەواوی زانایان کەفارەتیشی دەدات ئەو کەسەی ئەوکارە ئەنجام دەدات کەئەویش بریتیە لە بەڕۆژو بوونی دوومانگ بەدوای یەکدا ئەمە ئەگەر بەندەیەک نەبوو ئازاد بکرێت .
چونکە لەبار بردنی منداڵ لەو مەڕحەلەیەدا دەکەوێتە ژێر ئەو ئایەت و فەرموودە و کۆدەنگی زانایانەی کەباس لەحەرامیەتی کوشتنی کەسێک دەکەن بەناحەق ، وهەر کەسێک ئەو کارە بکات خۆی توشی توڕەبوونی خودا کردووە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿وَلاَ تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللهُ إِلاَّ بِالحَقِّ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلاَ يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا﴾ [الإسراء: ٣٣].
واتە : کەسێک مەکوژن کەخودا حەرامی کردووە مەگەر بەحەق نەبێ وهەرکەسێک کوژرا بەستەم ئەوا بەتەئکید دەسەڵاتی کوشتنتەوەمان داوەتە دەست کەس وکارەکەی وبا زیادەڕەوی نەکەن لەتۆڵەسەندنەوەدا بەوەی کەسێکی تر لەجێگەی بکوژ بکوژنەوە وبەدڵناییەوە ئەوان سەرخراون لەشەرعدا بەسەر کەسی بکوژدا .
وە هەروەها فەرموویەتی : ﴿وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا﴾ [النساء: ٩٣]، واتە : هەرکەسێ موسڵمانێک بەئەنقەست بکوژێت ئەوا سزاکەی ئاگری دۆزەخە وتیایدا دەمێنێتەوە و غەزەب و لەعنەتی خودای لەسەرە و سزایەکی گەورەی بۆ ئامادە کردووە .
وە عبداللەی کوڕی مەسعود ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خودا ـ صلى الله عليه وسلم ـ فەرمووی : «لاَ يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ يَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَأَنِّي رَسُولُ اللهِ إِلاَّ بِإِحْدَى ثَلاَثٍ: الثَّيِّبُ الزَّانِي، وَالنَّفْسُ بِالنَّفْسِ، وَالتَّارِكُ لِدِينِهِ المُفَارِقُ لِلْجَمَاعَةِ»(١).
واتە : خوێنی هیچ موسوڵمانێک حەڵاڵ نی یە بڕژێنرێت کەشایەتی بدات هیچ پەرستراوێک نی یە بەحەق تەنها خودا نەبێت و من پێغەمبەر و نێردراوی خودام تەنها لەم سێ حاڵەتەدا نەبێت : پیاوێک ژنی هێنابێت وزینا بکات ویاخود ئافرەتێک شووی کردبێت وزینا بکات ، وکەسێک کەسێکی کوشتبێت ، و کەسێک لەدین هەڵگەڕێتەوە و موڕتەد بێت .
وە ئەنەسی کوڕی مالک ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە و دەڵێ : پێغەمبەرى خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ فەرمووی : «أَكْبَرُ الكَبَائِرِ: الإِشْرَاكُ بِاللهِ وَقَتْلُ النَّفْسِ، وَعُقُوقُ الوَالِدَيْنِ، وَقَوْلُ الزُّورِ، أَوْ قَالَ: وَشَهَادَةُ الزُّورِ» (٢).
واتە : گەورەترین تاوان : هاوبەش بڕیار دانە بۆ خودا وکوشتی کەسێکە بەناحەق ، وئەزیەت دانی دایک و باوکە ، وقسەی درۆیە یاخود شایەتی دانە بەدرۆ .
وە موسڵمانان کۆدەنگن لەسەر حەرامیەتی کوشتن بە ناحەق وبەبێ یەکێک لەو شتانەی کە کوشتن حەڵاڵ دەکات هەرەک لەو فەرموودەیەدا ئاماژەمان پێی کرد کە عبداللەی کوڕی مەسعود ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ گێڕابویەوە .
بەڵام لەقۆناغ و مەڕحەلەی یەکەم و دووەمدا ، واتە: پێش تەمەنی ١٢٠ڕۆژی و پێش ئەوەی ڕوح بکرێت بەبەریدا ـ هەرچەندە تاوانی لەبار بردن جودایە تیاندا بەگوێرەی ئەومەڕحەلەیەیی منداڵ پێی گەیشتووە ـ تاوانیان ناگاتە قۆناغی سێیەمی تەمەنی منداڵ واتە: دوای تەمەنی١٢٠ڕۆژوی و دوای ئەوەی ڕوح بکرێت بەبەریدا ، ومنداڵ لەبار بردن لەقۆناغ و مەڕحەلەی یەکەم و دووەمیشدا حەرامە ، وئەگەر منداڵ تەمەنی گەیشتە ١٢٠ڕۆژوی ولەبار ببرێت ئەوا وەک زیندە بەچاڵ کردن وایە ، و ئەم جۆرە لەباربردنە ستەمێکە بەرانبەر بەکەسێک کە لەداهاتوودا دەبێتە مرۆڤێکی تەواو چونکە (هەرشتێک لەشتێک نزیک بێتەوە حوکمەکەی وەر دەگرێت) و لەم تێڕوانینە فیقهیەوە ابن الجوزيِّ -رحمه الله- دەڵێت : «لمَّا كان موضوع النكاح لطلب الولد، وليس مِن كُلِّ الماء يكون الولد، فإذا تكوَّن فقَدْ حصل المقصودُ، فَتعمُّد إسقاطه مخالَفةٌ لمراد الحكمة، إلاَّ أنه إن كان ذلك في أَوَّلِ الحمل قبل نفخ الروح فيه إثمٌ كبيرٌ؛ لأنه مُتَرَقٍّ إلى الكمال وسارٍ إلى التمام، إلاَّ أنه أقلُّ إثمًا من الذي نُفِخَ فيه الروح، فإذا تعمَّدتَ إسقاطَ ما فيه الروح كان كقتل مؤمنٍ، وقد قال تعالى: ﴿وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ. بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ﴾ [التكوير: ٨-٩]»(٤)،

وقال ابن جُزَيٍّ -رحمه الله-: «وإذا قَبَضَ الرَّحِمُ المَنِيَّ لم يجزِ التعرُّضُ له، وأشدُّ مِن ذلك إذا تخلَّق، وأشدُّ مِن ذلك إذا نُفخ فيه الروحُ فإنه قتلُ نفسٍ إجماعًا»(٥).
واتە: کاتێک کە مەبەست لەبابەتی ژن هێنان ، منداڵ بوونە ، وهەموو ئاوێکیش نابێت بە منداڵ ، وکاتێک کە منداڵ درووست بوو ئەوا ئەو مەبەستە بەدەس دێت ، وبەئەنقەست لەبار بردنی پێچەوانەی حیکمەتی ژن هێنانە ، بەڵام گەر ئەو لەبار بردنە کە لەسەرەتایی حەملدا بێت ئەوا تاوانێکی گەورەیە ؛ چونکە ئەو منداڵە بەرەو کامڵ بوون وتەواو بوون دەڕوات ، بەڵام تاوانەکەی لەوە کەم ترە کە ڕوحی بەبەردا کرابێت ، و کاتێ بەئەنقەست منداڵێک لەبار دەبەیت کە ڕوحی بەبەردا کراوە ئەوا وەک کوشتنی باوەڕدارێک وایە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ. بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ﴾ [التكوير: ٨-٩]»(٤).
واتە : پرسیار لەو منداڵانەی زیندە بەچاڵ کراون دەکرێت بە چی تاوانێک کوژراون ؟
وه ابن جُزَيٍّ -رحمه الله-: دەڵێت «وإذا قَبَضَ الرَّحِمُ المَنِيَّ لم يجزِ التعرُّضُ له، وأشدُّ مِن ذلك إذا تخلَّق، وأشدُّ مِن ذلك إذا نُفخ فيه الروحُ فإنه قتلُ نفسٍ إجماعًا» (٥).
واتە : کاتێ کە ڕەحمی ئافرەت ئاوی پیاوی گرتە خۆ دروست نی یە دەستی بۆ ببرێت و لەبار ببرێت ، ولەمە خراپتر ونادروست تر ئەوەیە گەر خەلق بوبێت ، ولەم حاڵەتەش خراپتر و نا دروست تر ئەوەیە گەر ڕوح کرابێت بەبەریدا ،جا لەم حاڵەتەدا وەک کوشتنی کەسێک وایە بەکۆدەنگی زانایان .
جا هۆکارە شەرعیەکان بۆ لەبار بردنی منداڵ دەگۆڕێن بەگوێرەی مەڕحەلەکانی گەشەی منداڵ و جیاوازی تەمەنی ، گەر حەملەکە لەتەمەنی ٤٠ ڕۆژیدا بێت ئەوا عوزر بۆ لەبار بردنی منداڵ لەسەر ئەوە دەوەستێت کە بۆ رێگری کردن بێت لەزیانێکی حیسی یاخود نەفسی، بەمەرجێک دڵنیا بیت لەڕودانی ئەو زیانە ، یاخود زیانێکی چاوەڕوانکراو بێت تەنها گومان و وەهم نەبێت ، یاخود گومانیکی زۆر ببرێت بەوەی کە بەدەرەجەی یەکەم زیان بەدایکی دەگەیەنێت .
وە لەو عوزرانەی کەوا دەکەن دروست بێ منداڵ لەبار ببرێت پێش ئەوەی ڕوح بکرێت بەبەریدا :

1- جارەسەری نەخۆشیە ، وەک ئەوەی دایکەکە پێویستی بەچارە سەریەک بێت کەوا بکات منداڵەکەی لەبار بچێت
2- یاخود ئافرەتەکە لاوازبێت توانای بەرگری منداڵ بوونی نەبێت
3- یاخود هەبوونی مەصڵەحەتێکی شەرعی
4- یاخود لەحاڵەتێکی ئەمیندا نەبێت.
5- یاخود منداڵ بوون ببێتە هۆکاری ناخۆشیەک وئازارێک کەلەتوانایدا نەبێت
6- یاخود ببێتە هۆی زیاد بوونی نەخۆشی ، وبەعیبارەتێکی تر : گەر منداڵەکە ببێتە مەترسی بۆسەر ژیانی دایکەکە وزیان بۆ سەر لاشەی .
وە بەهیچ شێوەیەک بەعوزری شەرعی ئەژمار ناکرێت بۆ لەبار بردنی منداڵ ترسان لەهەژاری منداڵ و ترس لەپەروەردەکردنی وهەستان بەچاو دێری کردنی لەڕوی تەندروستی و فیکری و ڕەوشتی و دینی لەبەر نەبوونی ماڵی پێویست بۆ بەخێو کردنیان و فێر کردنیان ، ئا ئەم تێڕوانینانە سەرچاوەکەی تێڕوانینی سەردەمی نەفامیە کە خوداى گەورە ئامۆژگاری کردوین و پێی فەرموون : ﴿وَلاَ تَقْتُلُوا أَوْلاَدَكُمْ مِنْ إمْلاَقٍ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ﴾ [الأنعام: ١٥١].
واتە: منداڵەکانتان لەترسی هەژاری مەکوژن ئێمە ڕزقی ئەوان و ئێوەش دەدەین .
وە ئابڕو چوونی ئافرەتی زینا کار بەتەنها نابێتە عوزر بۆ لەبار بردنی منداڵ گەر مەسڵەحەتێکی شەرعی لەگەڵ نەبێت یاخود بۆ ڕێگری کردن لەزیانێک نەبێت؛چونکە دروستە بۆ کەسی زینا کار سەتری خۆی بکات و لای کەس باسی نەکات هەروەک چۆن دەتوانێت بچێت بۆ لای قازی شەرعی و دان بەتاوانەکەیدا بنێت ، ئەمە کۆدەنگی زانایانی لەسەرە ، بەڵام زانایان جیاوازن لەوەدا کەئایا کامیان باشترە ، بەپێجەوانەی ئافرەتی دوو گیان ـ جا دوو گیانیەکەی بەهۆی زەواجی شەرعی بێت یاخود زینا ـ لەم حاڵەتەدا نابێت دوو گیانیەکەی بشاریەتیەوە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : ﴿وَلاَ يَحِلُّ لَهُنَّ أَنْ يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ إِنْ كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ﴾ [البقرة: ٢٢٨].
واتە :حەڵاڵ نی یە بۆ ئافرەتان ئەو شتە بشارنەوە کەخودا لەرەحمیاندا درووستی کردووە ، گەر ئەوان باوەڕیان بەخوا و بەڕۆژی دوایی هەیە .
ئەم ئایەتە هەرچەندە دەربارەی ئەو ئافرەتانە دابەزی کە تەڵاق دراون و دووگیانن بەڵام قاعیدەیەکی شەرعیمان هەیە دەڵێت: «العِبْرَةَ بِعُمُومِ اللَّفْظِ لاَ بِخُصُوصِ السَّبَبِ»؛ واتە : ئەوەی گرنگ بێت گشت گیری لەفزەکانە نەک ئەوەی کەهۆکارێکی تایبەت وای کردبێت بەڵگە شەرعیەکە بەهۆیەوە دابەزیبێت .
چونکە لێرەدا حاڵەتی دووگیانی نازانرێت تەنها لەڕێگەی ئافرەتانەوە نەبێت ، بۆیە ئایەتەکە کارەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئافرەتان و وترساندونی لەوەی زانیاریەک نەدەن پێچەوانەی واقیع بێت ، وئەو فەرموودەیەیی کەعبداللەی کوڕی بورەیدە ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ لەباوکیەوە گێڕاویەتیەوە ئەم بۆچونە بەهێز دەکات هەروەک دەڵێت: «جَاءَتْ الْغَامِدِيَّةُ فَقَالَتْ: «يَا رَسُولَ اللهِ إِنِّي قَدْ زَنَيْتُ فَطَهِّرْنِي»، وَإِنَّهُ رَدَّهَا، فَلَمَّا كَانَ الغَدُ قَالَتْ: «يَا رَسُولَ اللهِ لِمَ تَرُدُّنِي، لَعَلَّكَ أَنْ تَرُدَّنِي كَمَا رَدَدْتَ مَاعِزًا، فَوَاللهِ إِنِّي لَحُبْلَى»، قَالَ: «إِمَّا لاَ فَاذْهَبِي حَتَّى تَلِدِي»، فَلَمَّا وَلَدَتْ أَتَتْهُ بِالصَّبِيِّ فِي خِرْقَةٍ، قَالَتْ: «هَذَا قَدْ وَلَدْتُهُ»، قَالَ: «اذْهَبِي فَأَرْضِعِيهِ حَتَّى تَفْطِمِيهِ»، فَلَمَّا فَطَمَتْهُ أَتَتْهُ بِالصَّبِيِّ فِي يَدِهِ كِسْرَةُ خُبْزٍ، فَقَالَتْ: «هَذَا يَا نَبِيَّ اللهِ قَدْ فَطَمْتُهُ وَقَدْ أَكَلَ الطَّعَامَ»، فَدَفَعَ الصَّبِيَّ إِلَى رَجُلٍ مِنْ الْمُسْلِمِينَ، ثُمَّ أَمَرَ بِهَا فَحُفِرَ لَهَا إِلَى صَدْرِهَا، وَأَمَرَ النَّاسَ فَرَجَمُوهَا، فَيُقْبِلُ خَالِدُ بْنُ الْوَلِيدِ بِحَجَرٍ فَرَمَى رَأْسَهَا فَتَنَضَّحَ الدَّمُ عَلَى وَجْهِ خَالِدٍ فَسَبَّهَا، فَسَمِعَ نَبِيُّ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ سَبَّهُ إِيَّاهَا، فَقَالَ: «مَهْلاً يَا خَالِدُ فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَقَدْ تَابَتْ تَوْبَةً لَوْ تَابَهَا صَاحِبُ مَكْسٍ لَغُفِرَ لَهُ»، ثُمَّ أَمَرَ بِهَا فَصَلَّى عَلَيْهَا وَدُفِنَتْ»(٦).
واتە : ئافرەتێکی غامدی هات بۆلای پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و گوتی : ئەی پێغەمبەری خودا زینام کردوە و پاکم بکەرەوە ، بەڵام پێغەمبەری خودا گەڕاندیەوە بۆ بەیانى دیسان هاتەوەو وتى : (ئەی پێغەمبەری خودا بۆ دەمگێڕیتەوە ؟‌! دەتەوێ بم گێڕیتەوە هەروەک چۆن (ماعز)ت گێڕایەوە ، سوێند بەخوا من دوو گیانم) پێغەمبەریش ـ صلى الله عليه وسلم ـ پێی فەرموو : ( بڕۆ تاوەکو منداڵت دەبێت ) دوای ئەوەی منداڵەکەی بوو هاتەوە بۆ لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم مندڵەکەی هێنا بوو وپارچە پەڕۆیەکی پێوە ئاڵاندبوو ، گوتی : ئەوە منداڵەکەیە لە دایک بوو ، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووى بڕۆ شیرى بدەرێ تاوەکو لەشیر دەبڕێتەوە و خواردن دەخوات ، کاتێک لەشیر بڕییەوە منداڵەکەی هێنا بۆ لای پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و پارچە نانێکى بەدەستەوە بوو وتى : ( ئەوەیە ئەی پێغەمبەری خودا و لەشیر بڕیومەتەوە و خواردنیشی خواردووە ) پێغەمبەریش ـ صلى الله عليه وسلم ـ منداڵەکەی دایە پیاوێک لەموسڵمانان وفەرمانی کرد چاڵێکیان بۆ کرد بەئەندازەی سینگی، و فەرمانی کرد بەخەڵک وبەرد بارانیان کرد ، وخالیدی کوڕی وەلید لەلاوە هات وبەردێکی دا بەسەر ئافرەتەکەدا وخوێن فیشقەی کرد بەدەم چاوی خالیدا ، وخالید جوێنی بەئافرەتەکە دا ، پێغەمبەر ـ صلى الله عليه وسلم ـ گوێی لە جوێنەکەی خالید بوو کە بەئافرەتەکەیدا وفەرمووی : ( لەسەر خۆبە ئەی خالید سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە بەجۆرێک تەوبەی کردووە گەر ئەو کەسەی ماڵی خەڵکی خواردووە بەناحەق و ستەمی لێ کردوون ئەو تەوبەیە بکات خودا لێی خۆش دەبێت ، پاشان فەرمانی کرد نوێژی لەسەر کرا و پاشان نێژرا .
وە ئەم فەرمودەیە دەگونجێت خوێندنەوەی ئەوەی بۆبکرێت لەکاتی ـ دان نان بەتاوانەکەیدا ـ لەسەرەتایی دوو گیانیدا بووبێت یاخود لەکۆتایی ، و بوترێت ئەو ئافرەتە لەقۆناغی سێیەمی دوو گیانیدا بووە هەرچەند حەرامە لەبار بردنی منداڵ لەو حاڵەتەدا بەکۆدەنگی زانایان ـ هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێ کرد ـ بەڵام بۆ دیاری کردنی تەمەنی منداڵەکە لەکاتى دان پێدانانی دایکی بەزینا پێویستمان بەبەڵگەیەکی دیارو ئاشکرا وحاشا هەڵنەگرە، جا ژیانی منداڵەکە لەپێش ترە تاوەکو ئابرو چوونی ئافرەتەکە ؛ بۆیە نابێ لەبار ببرێت .
وە هەروەها درووست نی یە لەبار بردنی منداڵ گەر تەمەنی لەسکی دایکیدا ( ٤٠ یاخود ٨٠ ) ڕۆژ بوو لەبەر ئەو هۆکارانەی پێشو تەنها مەگەر کۆمەڵێک دکتۆری تایبەت و جێی باوەڕ بڕیار بدەن کە گەشەکردنی منداڵەکە کاری گەریەکی خراپی دەبێت لەسەر تەندرووستی وسەلامەتی دایکی ، بەشێوەیەک دەبێتە هۆکاری تێک چوونی هەندێ لەئەندامەکانی لاشەی یاخود دەبێتە هۆکاری تێک چوون و کرانەوەی شوێنی نەشتەر گەری کەپێشتر بۆ دایکەکە کراوە ، وهاو شێوەی ئەم مەترسیانە کەوا دەکەن درووست بێت لەبار بردنی منداڵ دوای تاقی کردنەوەی هەموو ڕێگاکان بۆ ڕێگری کردن لەڕودانی ئەم مەترسیانە .
بەم شێوەیە ، گەر ئافرەت منداڵەکەی لەبار برد لەقۆناغی یەکەم و دووەم دا ( ٤٠ یاخود ٨٠ ) بەبێ هۆکارێکی شەرعی کە ڕێی پێبدات ئەوکارە بکات ئەوا کەسی بکەری کارەکە وهەروەها ئەو کەسەش یارمەتی داوە تاوانبار دەبن ، بەڵام خوێن و کەفارەتیان لەسەر واجب نابێت ؛ چونکە لەو قۆناغەدا پێی ناوترێت منداڵ وحوکمی منداڵی نی یە ، بۆیە ئەو شتانەی لەسەر پێویست نابێت کە لەئەحکامی (جینایاتدا) هاتووە .
بەڵام بەنیسبەت ئەوەی کاتێ تەمەنی دەگاتە (١٢٠)ڕۆژی و خودا هەموو شێوەکانی مرۆڤی تێدا نەخشاندووە ، سەر و دەستەکان و پێیەکان یاخود هەندێک لەمانە ، ومنداڵ لەو تەمەنەدا پێی دەوترێت منداڵ ، جا جیاوازی نی یە لەنێوان ئەوەی وێنەی منداڵەکە بەچاو ببینرێت و دیار بێت یاخود بەئامێر ، ئەمە مەزهەبی شافعی و حەنبەلیەکانە (٧)،بەڵام حەنەفیەکان حیسابی منداڵی بۆ ناکەن تاوەکو بەشێک لەئەندامەکانی دیاری نەدابێت (٨) ، وبەپێچەوانەی ئەم دوو بۆچوونەوە مالیکیەکان پێیان وایە کەمنداڵ لەمەڕحەلەی (العَلَقَة) واتە:تەمەنی ٨٠ ڕۆژیدا گەر ئامادە بێت بۆ مەڕحەلەی دوای خۆی کە (المضغة)یە واتە: تەمەنی ١٢٠ ڕۆژی ، وئەمەش بەوە دەزانرێت گەر ئاوی گەرم کرا بەسەرێدا نەتوێتەوە ، وبەپێجەوانەوە ئەوەی ئاوی گەرم کرا بەسەرێدا و توایەوە ئەوا حوکمی منداڵی نی یە . (9)
هەر بۆیە ئەولا ترە دروست نەبێ منداڵ لەبار ببرێت لەدوای تەمەنی چوار مانگیەوە وکاتێ کەڕووح کرابێت بەبەریدا تەنها لەحاڵەتێک نەبێت کەکۆمەڵێک دکتۆری پسپۆڕ بڕیار بدەن کەدڵنیا بن بەمانەوەی ئەم منداڵە دایکەکە دەمرێت ـ جا لەم حاڵەتەدا ـ ڕوخسەت هەیە منداڵەکە لەبار ببرێت بۆ پارێزگاری کردن لەئەسڵی منداڵەکە کەدایکیەتی؛ چونکە دایکی هۆکاری بوونی منداڵەکەیە ونابێت مندڵەکە ببێتە هۆکاری لەناو چوونی دایکەکە ، و ئەمە عوزریکی شەرعیەو مەقبووڵە وەک کار کردن بەقاعیدەی هەڵبژاردنی کەمترین و ئەهوەن ترین زیان ، وبەدەست هێنانی ئەوەیان کەمەسڵەحەتی زۆرترە .
والعلمُ عند اللهِ تعالى، وآخرُ دعوانا أنِ الحمدُ للهِ ربِّ العالمين، وصَلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسَلَّم تسليمًا.
الجزائر في: ٥ جمادى الثانية ١٤٣٠ﻫ
الموافق ﻟ: ٢٩ مايو ٢٠٠٩م

العلامة محمد علي فركوس - حفظه الله -
==============
(١) أخرجه البخاري في «الديات» (٦٨٧٨)، ومسلم في «القسامة» (١٦٧٦)، من حديث عبد الله بن مسعود رضي الله عنه.
(٢) أخرجه البخاري في «الديات» باب قول الله تعالى: ﴿ومن أحياها﴾ (٦٨٧١)، ومسلم في «الإيمان» (٨٨)، من حديث أنسٍ رضي الله عنه.
(٣) «المغني» لابن قدامة (٧/ ٦٣٥).
(٤) «أحكام النساء» لابن الجوزي (١٠٨-١٠٩).
(٥) «القوانين الفقهية» لابن جُزَيٍّ (٢٠٧).
(٦) أخرجه مسلم في «الحدود» (١٦٩٥)، من حديث بريدة رضي الله عنه.
(٧) انظر: «مغني المحتاج» للشربيني (٤/ ١٠٣-١٠٤)، «المغني» لابن قدامة (٧/ ٨٠٢).
(٨) «الدرُّ المختار وردُّ المحتار» لابن عابدين (٦/ ٥٩٠).
(٩) «الشرح الكبير» للدردير معه «حاشية الدسوقي» (٤/ ٢٦٨).



سەردان: ٦٩٥ بەش: تاوانه‌كان

حوکمی سوود وەرگرتن لە کتێبی «إحياء علوم الدين» غەزالی حوکمی ئەو کەسە چی یە کەتاوانە گەورەکان ئەنجام دەدات پاشان تۆبەی لێ دەکات پاشان دیسان تاوان دەکات