ئەگەر كەسێك زینای نەكردبێت بەڵام بە تەواوەتی ئافرەتەكەی ڕووت كردبێتەوە ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك زینای نەكردبێت بەڵام بە تەواوەتی ئافرەتەكەی ڕووت كردبێتەوە ...
پرسیار:

ئەگەر كەسێك زینای نەكردبێت بەڵام بە تەواوەتی ئافرەتەكەی ڕووت كردبێتەوە ، وە بێجگە لە زینا كردن هەموو شتێكی لەگەڵدا كردبێت ..

وە لای هەندێ خەڵك باسی كردبێت .. ئایا حوكمی چییه ؟؟؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

كارێكی زۆر خراپ و تاوانی كردووە و دەبێت تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لای خوا و پەشیمان بێتەوە لەو تاوانە و هەموو تاوانەكانی تری بە گشتی .
چونكە پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی : ((الْعَيْنَانِ زِنَاهُمَا النَّظَرُ ، وَالأُذُنَانِ زِنَاهُمَا الاِسْتِمَاعُ ، وَاللِّسَانُ زِنَاهُ الْكَلاَمُ ، [وَالْفَمُ يَزْنِي فَزِنَاهُ الْقُبَلُ] وَالْيَدُ زِنَاهَا الْبَطْشُ [وفي رواية ((اللَّمْسُ))] ، وَالرِّجْلُ زِنَاهَا الْخُطَا ، ))
واتە : زینای چاو سەیركردنی ئافرەتی نامەحرەمە ، وە زینای گوێ گوێگرتنە لە وتەی خراپ ، وە زینای زمان قسەكردنی حەرامە ، وە زینای دەم ماچ كردنی حەرامە ، وە زینای دەست دەستوەشاندنە [لە ریوایەتێكی تردا : دەست پێوەدانی ئافرەتی نامەحرەمە] ، وە زینای پێ هەنگاونانە بۆ كاری خراپ ..
كەواتە تۆ هەموو جۆرە زینایانەت ئەنجام داوە كە هەموویان ڕێخۆشكارن بۆ زینای داوێن پیسی و بێئەخلاقی ! بۆیە دەبێت تەوبە بكەیت و زوو پەشیمان ببیتەوە و بڕیار بدەیت كەوا جارێكی تر كاری ئاوەها خراپ ئەنجام نەدەیتەوە .
وە نابێت نزیكی ئەو كەس و جێگایانە ببیتەوە كەوا كاری وا خراپیان لێدەكەوێتەوە چونكە خوای گەورە فەرموویەتی : [وَلا تَقْرَبُوا الزِّنَى][الإسراء] .
واتە : نزیكی زینا نەبنەوە .
وە باس كردن و ئاشكرا كردنی تاوان لە لای خەڵكی كارێكی زۆر ترسناكە و دەبێت لەو كارەش تەوبە بكات ، چونكە پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی : ((كُلُّ أُمَّتِي مُعَافًى إِلاَّ الْمُجَاهِرِينَ ، وَإِنَّ مِنْ الْمُجَاهَرَةِ أَنْ يَعْمَلَ الرَّجُلُ بِاللَّيْلِ عَمَلاً ، ثُمَّ يُصْبِحَ وَقَدْ سَتَرَهُ اللَّهُ ، فَيَقُولَ يَا فُلاَنُ عَمِلْتُ الْبَارِحَةَ كَذَا وَكَذَا ، وَقَدْ بَاتَ يَسْتُرُهُ رَبُّهُ وَيُصْبِحُ يَكْشِفُ سِتْرَ اللَّهِ عَنْهُ))
واتە : هەموو ئوممەتەكەم چاوپۆشی لێدەكرێت تەنها ئەوانە نەبێت كە تاوانەكانیان ئاشكرا دەكەن ، وە بەڕاستی بەشێك لە ئاشكرا كردنی تاوان بریتییە لەوەی كە پیاو بە شەو كارێك بكات ئەنجا كە ڕۆژ دەبێتەوە ـ خوا دایپۆشیوە ـ بەڵام خۆی دەڵێت ئەی فڵان ئەوا من ئەمشەو فڵانە كار و فڵانە كارم ئەنجامداوە ، شەو خەوی لێكەوتووە و خوا دایپۆشیوە بەڵام بەیانی خۆی پەردەی خوا لە سەر خۆی هەڵدەماڵێت .
وە بەو ئاشكراكردنە ئابرووی خۆی دەبات .
كەواتە ئەمەش هەر تاوانە و دەبێت تەوبەی لێبكات .
------------------------------------
(1) صحيح البخاري رقم : (6243) وصحيح مسلم رقم : (2657)، والزيادة الأولى أخرجه أبو داود رقم : (2153) والثانية أخرجه أحمد في ((المسند)) رقم : (2657) .
(2) صحيح البخاري رقم : (6069) وصحيح رقم : (7410) .

لەلایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە