حوکمی سوود وەرگرتن لە کتێبی «إحياء علوم الدين» غەزالی : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی سوود وەرگرتن لە کتێبی «إحياء علوم الدين» غەزالی
پرسیار:

 وەڵامێکی تەواو و دوور درێژم دەوێ دەربارەی حوکمی سوود وەرگرتن لە کتێبی «إحياء علوم الدين» وکورتەیەکیش دەربارەی نوسەرەکەی . خودا پاداشتان بداتەوە 

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على مَن أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، أمَّا بعد:
کتێبی «إحياء علوم الدين» غەزالی چەند بابەتێکی خراپ و نەشیاوی لەخۆ گرتووە کەئەویش هەندێ شتی بێماناو گاڵتەجاڕی فەلسەفییەکان و ئە‌قڵانیەکانە وهەندێ شتی توڕهاتی تێدایە دەربارەی سۆفیەکان و شتە سەیر و سەمەرەکانیان لەڕەمز و ئەو شتانە ، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە تەوحید و پێغەمبەران و زیندو بوونەوەوە هەیە ، هەروەک پڕەیەتی لەفەرموودەی بێبنەماو و ئەسەری زەعیف ، بەڵکو فەرموودەی درۆ ودرووست کراو بەدەم پێغەمەرەوە ـ ـ تێدایە ، وچەند بابەتێکی لەخۆ گرتووە دەربارەی ئاداب و زوهد لەسەر ڕێچکەی سۆفیە لادەر ولەڕێ دەرچووەکان ، وهاوشێوەی ئەمانە ئەوەی کەزانایان باسیان کردووە دەربارەی کتێبی «إحياء علوم الدين» .
هەر بۆیە ، هەرکەسێک گەر توانایەکی عیلمی باشی هەبوو بەشێوەیەک توانای جیاکردنەوە حەق و باتڵ و زەعیف و صەحیحی هەبوو ، لەگەڵ ئەوەشدا زانیاریەکی چاک و گشت گیری هەبوو دەربارەی عەقیدە و بیرو باوەڕی سۆفیەکان و هاوشێوەکانیان ، خۆی بپارێزێت بەو عیلمەی کەخودا پێی بەخشیوە لە شتە خراپەکانی کەلەو کتابەدا هەیە ؛ بۆی هەیە سوود لەو حەقانە وەر بگرێت کەلەو کتابەدا هاتووە ، وخۆی بپارێزێت لەو باتڵانەی کەتیایدایەتی ـ بەو شێوەیەیی کە ئەهلی سوننە تەعامول دەکەن لەگەڵ ئەو جۆرە کیتابانەدا ـ .
بەڵام گەر کەسێک توانایەکی عیلمی بەو شێوەیەیی نەبوو کەجودا کاری بکات لەنێوان حەق و باتڵ و زەعیف و صەحیحدا ئەوا نابێت و درووست نی یە ئەو کیتابە بخوێنێتەوە ـ هەرچەندە شتی سوود مەندیشی تێدا بێت ـ لەترسی ئەوەی توشی گومان و دڵەڕاوکێ و وەسوەسە نەبێت ، ولەبری ئەوە دەتوانێت ئەم کتابە بخوێنێتەوە «منهاج القاصدين» کەدانەرەکەی (أبو الفَرَجِ بنِ الجوزيِّ)یە، ویاخود کورت کراوەکەی کەدانەرەکەی (ابن قُدامةَ المقدسيِّ)یە، وهەروەها کتابی «موعظة المؤمنين». کەدانەرەکەی (القاسميُّ)یە .
تێبینى : (محمد الغزالی) كەسێكە لەم سەردەمە ژیاوە نەزانایە و نە ئیمام بەڵكو نوسەرێكى چەواشەكارى دوژمنى مەنهەجى سەلەفى بووە تامردنى، وە ڕوا بۆچوونى سەیرى هەیە بەتایبەت لە كتێبى (السنة النبوية‌) وە ناوبراو بریتى نیە لە ئیمامى غەزالى زاناى بەناوبانگ كە لەسەدەى شەشەمدا ساڵى (504) ى كۆچى مردووە.
چونکە شەخسیەتی أبي حامدٍ محمَّدِ بنِ محمَّد بنِ محمَّدٍ الغزَّاليِّ الطوسيِّ الشافعيِّ، ولەقەبەکەی (حجَّة الإسلام)ــە ، وکەسێکی ئوسوڵی تایبەت و دیار بووە لەسەر دەمی خۆیدا ، (سوبوکی) وەسفی کردووە بەوەی کۆکەرەوەی جۆرەها زانست بووەو شارەزا بووە تیایاندا ، وچەند کتابێکی بەسوودی هەیە وەک : «المستصفى» و«المنخول» و«المكنون» لە ـ أصول الفقه ـ دا، و«الوسيط» و«البسيط» و«الوجيز» و«الخلاصة» لە ـ الفقه ـ دا ، و«إحياءُ علوم الدين» و«تهافُتُ الفلاسفة» و«معيارُ العلم» و«المُنْقِذُ مِن الضلال»، وجگە لەم کتابانەش کتابی تری هەیە (١).
بەڵام لەمەڕحەلەی دووەمی ژیانیدا عەقیدەی ئەبو حەسەنی ئەشعەری هەبووە ، ویەکێکە لەگەورە زانایانی ئەهلی کەلامی ئەشعەریەکان ، ولەبابەتی تەزکیەیی نەفس و خەڵوەت...هتدا هەمان ڕێچکەی سۆفیەکانی گرتووە ـ ولەڕووی عەقیدەوە یەكێکە لەهەر کەسە دیارەکانی مەزهەبی ئەشعەری و سۆفی ـ وکەسێک بووە لەبانگەشەکاران پارێزی کارانی مەزهەبی ئەشعەری و سۆفی، بەڵام کەسێک بووە چەند جارێک لەمەزهەبێکە چووە بۆمەزهەبێکی تر کەکاریگەر بووە پێی لەکاتی لێکۆڵینەوەیدا هەروەک خۆی بەجوانی ئەمە باس دەکات لەکتابی«المُنْقِذ مِن الضلال»دا(٢)؛هەر لەبەر ئەمەیە (ابنُ رشدٍ الحفيدُ) لەبارەیەوە دەڵێت: «لم يَلْزَم ـ أي: الغزَّاليُّ ـ مذهبًا مِن المذاهب في كُتُبِه، بل هو مع الأشعريَّة أشعريٌّ، ومع الصوفيَّة صوفيٌّ، ومع الفلاسفة فيلسوفٌ...»(٣).
واتە : غەزالی مەزهەبێکی دیاری کرا و تایبەتی پەیڕەو نەکردووە لەکتابەکانیدا ، بەڵکو لەگەڵ ئەشعەریدا ئەشعەری بووە ، و لەگەڵ سۆفیدا سۆفی بووە و لەگەڵ فەلاسیفەکاندا فەیلەسوف بووە .
وهۆکاری ئەم لێ تێک چوون و زۆر گۆڕانەی ئەوە بووە لەسەر مەزهەبی ئەقڵانیەکان چووە و پابەند نەبووە بەدەقەکانی قورئان وبەتایبەت سونەتەوە بەشێوازێک خۆی ئەمەی بەئاشکرا گوتوویەتی کەئەو زانیاریەکی ئەوتۆی نی یە دەربارەی فەرموودە ، وبەشێکی زۆری تەمەنی بەم شێوەیە بەسەر بردووە .
بەڵام خوای پەروەردگار خێری بۆی ویستووە ؛ ـ لەکۆتایی تەمەنیدا ـ گەڕاوەتەوە بۆ ڕێگای ڕاست ، هەروەک ئەمە حاڵی زۆربەی ئەهلی کەلام و سۆفیەکان و هاو شێوەکانیانە : لەو گومڕای و لادانە گەڕاونەتەوە کەلەسەری بوون بۆ حەق وڕاستی وهیدایەت کەئەهلی سونە و جەماعە لەسەرین ، وغەزالی کتابێکی نووسیوە لە زەمی علمی کەلامدا بەناو نیشانی «إلجامَ العوامِّ عن علمِ أهل الكلام»، ویەکێک لەو قسانەی کردووەیەت ـ رحمه الله ـ : «اعْلَمْ أنَّ الحقَّ الذي لا مِراءَ فيه عند أهل البصائر هو مذهبُ السلف أعني: مذهبَ الصحابةِ والتابعين»(٤)، واتە : بزانە ئەو حەقەی کەهیچ گومانێکی تێدا نی یە لەلای کەسانی بەرچاو ڕوون وشارەزا ڕێباز ومەزهەبی سەلەفە ، واتە : مەزهەبی سەحابە و تابیعین .
وهەروەها گوتوویەتی : «الدليل على أنَّ مذهب السلفِ هو الحقُّ أنَّ نقيضه بدعةٌ، والبدعة مذمومةٌ وضلالةٌ»(٥)، واتە : بەڵگە لەسەر ئەوەی ڕێباز ومەزهەبی سەلەف حەقە ئەوەیە کەپێچەوانەکەی بیدعەیە ، وهەموو بیدعەیەکیش بێزراو و گومڕاییە .
وهەروەها گوتوویەتی : «إنَّ الصحابة رضوانُ اللهِ عليهم، كانوا محتاجين إلى مُحاجَّةِ اليهود والنصارى في إثباتِ نُبُوَّةِ محمَّدٍ صلَّى الله عليه وسلَّم، فما زادوا على أدلَّةِ القرآن شيئًا، وما رَكِبوا ظَهْرَ اللَّجَاجِ في وَضْعِ المَقاييس العقلية، وترتيبِ المقدِّمات؛ كُلُّ ذلك لعِلْمهم بأنَّ ذلك مَثارُ الفِتَن، ومنبعُ التشويش، ومَن لا يُقْنِعُه أدلَّةُ القرآنِ لا يُقْنِعُه إلَّا السيفُ والسِّنانُ؛ فما بعد بيانِ اللهِ بيانٌ»(٦).
واتە: هاوەڵان ـ خوایان لێ ڕازی بێت ـ پێوێستیان بەوە هەبوو موناقەشەی جولەکەو مەسیحیەکان بکەن بۆ بەڕاست دانانی پێغەمبەرایەتی موحەمەد ـ ـ بەڵام بە جگە لەکتاب و سونە بەهیچ شتێک تر نەیان کرد ، ڕۆ نەچوون لەدانانی یاسا ئەقڵیەکان ، ودانانی پێشەکیەکانی عیلمی کەلامدا ؛ هۆکاری هەموو ئەمانە ئەوە بوو دەیان زانی ئەوە ڕێگای فیتنەیە ، و سەرچاوەی تەشویشە ، وهەر کەسێک بەڵگەی قورئان و سوننەت قەناعەتی پێ نەکات ئەوا هیچ شتێک قەناعەتی پێ ناکات جگە لەشمشێر نەبێت؛ لەدوای ڕوون کردنەوەی خودا هیچ ڕوون کردنەوەی نی یە کەبەکەڵک بێت .
وبەم شێوەیە ڕووی کردە فەرموودەکانی پێغەمبەر ـ ـ و دانیشتن لەگەڵ زانایانی فەرموودە و موتاڵەعە کردنی سەحیحی بوخاری و موسلیم تا ئەو کاتەی وەفاتی کرد لەساڵی ( ٥٠٤)کۆچی .
والعلمُ عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلَّم تسليمًا.
العلامة محمد علي فركوس - حفظه الله -
======================
(١) انظر ترجمته في: «تبيين كذب المفتري» لابن عساكر (٢٩١)، «اللباب» (٢/ ٣٧٩) و«الكامل» (١٠/ ٤٩١) لابن الأثير، «وفيات الأعيان» لابن خِلِّكان (٤/ ٢١٦)، «دُوَل الإسلام» (٢/ ٣٤) و«سِيَر أعلام النبلاء» (١٩/ ٣٢٢) كلاهما للذهبي، «مرآة الجنان» لليافعي (٣/ ١٧٧)، «طبقات الشافعية» للسبكي (٦/ ١٩١)، «طبقات الإسنوي» (٢/ ٢٤٢)، «البداية والنهاية» لابن كثير (١٢/ ١٧٣)، «وفيات ابن قنفذ» (٢٢٦)، «شذرات الذهب» لابن العماد (٤/ ١٠)، «الأعلام» للزركلي (٧/ ٢٤٧)، ومؤلَّفنا: «الإعلام» (٣٧٨).
(٢) «المُنْقِذ مِن الضلال» للغزَّالي (٣).
(٣) «فصل المَقال فيما بين الحكمة والشريعة مِن الاتِّصال» لابن رشدٍ الحفيد (٥٢).
(٤) «إلجام العوامِّ» للغزَّالي (٣).
(٥) المصدر السابق (٨٩).
(٦) المصدر السابق (٩٠).
تێبینى : ئەو تێبینەى سەرەوە کە لە نێو پرسیارەکەدایە زیاد کراوە بەڕێز مامۆستا (خلیل أحمد)ە

سەردان: ٤,٧٦٤ بەش: هەمەجۆر