بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٠٩ کۆی سەردان: ٨٧٤٠٣٦
پرسیار لەوێنەدا
حوکمی موناقەشە کردن (الجدال) چی یە لەشەرعدا ؟ وە ئایا بەدژایەتی کردن ئەژمار دەکرێت؟

الحمد لله رب العالمين، والصّلاة والسّلام على من أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدّين، أمّا بعد:
موناقەشە کردن (الجدال) دەربڕینی دوو بۆچوونی دژ بەیەکە لەلایەن دوو کەسەوە ، بەو مانایەیی هەریەک لەو دوو کەسە دژ بەیەکە دەیەوێ ڕاستی و دروستی قسە و بۆچوونەکەی بۆ بەرامبەرەکەی بسەلمێنێت ولەهەمان کاتدا لاری و نادروستی قسەی بەرامبەرەکەی دەربخات .
وە موناقەشە کردن (الجدال)بەم لێکدانەوەیە هەندێ جار لەشەرعدا فەرمانی پێکراوە وهەندێ جار ڕێگری لێکراوە ، هەر بۆیە هەندێ جار خۆشویسترا و فەرمان پێکراوە وهەندێ جاریش زەم کراوە وڕێگە پێنەدراوە.
وبەنیسبەت (الجدال)ی خۆشویستراو (محمود ) و فەرمان پێکراو:
ئەو جۆرەیە کە کەسی بانگخواز پێویستی پێیەتی لەدژایەتی و پووچەڵ کردنەوەی بۆچوونی بەرامبەر ؛ بەنیەتی ڕوون کردنەوەی مەبەستەکەی کەبۆچوونە ڕاستەکەیەتی ، وئەو کەسێکە لەسەر حەقە ، وهەروەها ئاشکرا کردنی مەبەستی خراپی بەرامبەرەکەی و ئەو کەسێکی ناحەقە و لەسەر باتڵە ، وئەمەش بەبەڵگە هێنانەوە دەبێت لەگەڵ پووچەڵ کردنەوەی شوبهە وگومانی کەسی بەرامبەر وکەم کردنەوە لەبایەخی دەس گرتنی کەسی بەرامبەر پێوەیی.
وحوکمی(الجدال)ی خۆشویستراو فەرمان پێکراو لەدوو حاڵەت بەدەر نی یە :
یان واجبە ویاخود سوننەتە ، شیخ الإسلام ئیبن تەیمیە دەڵێت : «وأمّا جنسُ المناظرةِ بالحقِّ؛ فقد تكون واجبةً تارةً ومستحبَّةً تارةً أخرى»(١). واتە : خودی موناقەشە کردن بەحەق ؛ هەندێ جار واجبە ، هەندێ جاری تر سوننەتە .
وە ابنُ عبدِ البرّ -رحمه الله- ـ لە کتێبی : «جامع بيانِ العلمِ وفضلِه» بابەتێکی تایبەت کردووە دەربارەی (الجدال)ی خۆشویستراو بەناونیشانی : «إثباتُ المناظرةِ والمجادلةِ وإقامةِ الحجّةِ»(٢)، وتیایدا چەند بەڵگەیەکی هێناوەتەوە لەقورئان و سوننەت و حاڵی پێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیاندا ، وموناقەشە کردنی هاوەڵان لەنێو خۆیاندا ، یاخود لەگەڵ کەسانی تردا لەئەهلی بیدعە ، وهەروەها مونازەڕە کردنی زانایان لەدوای هاوەڵان ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ .
وچەند بەڵگەیەکی شەرعی بۆ ئەم جۆرە لەموناقەشە کردنە دەخەینە ڕوو ، لەوانە :
١- ﴿ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ﴾ [النحل: ١٢٥].
واتە: بانگەشەو دەعوە بکە بۆ ڕێگای خودا بەحیکمەت و لێزانینەوە، وبەئامۆژگاری کردنێکی جوان وچاک وموناقەشەیان لەگەڵ بکە بەباشترین شێواز .
٢- ﴿وَلاَ تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلاَّ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ﴾ [العنكبوت: ٤٦].
واتە: موناقەشە لەگەڵ ئەهلی کتابدا مەکەن بەباشترین و جوانترین شێواز نەبێت .
وە لەبەر ئەوەی موناقەشە زۆر سەردەکێشێ بۆ دژایەتی کردنی یەکتر هەر بۆیە خودا فەرمانی بەموسوڵمانان کردووە بەباشترین و جوانترین شێواز موناقەشە بکەن .
٣-موناقەشەکردنی نوح ـ سەلامی خوایی لێ بێت ـ لەگەڵ گەلەکەیدا بەحەق تاوەکو کاتێ بەڵگە وشوبهەیان بەدەستەوە نەما داوایان لەنوح کرد سزایی خودایان بۆ پێش بخات ، خوای پەروەردگار بەسەرهاتەکەیان دەگێڕێتەوە ودەفەرموێ : ﴿قَالُوا يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ﴾ [هود: ٣٢].
واتە : گوتیان : ئەی نوح موناقەشەت لەگەڵ کردین و زۆر دەمە دەمەت لەگەڵ کردین گەر ڕاست دەکەیت ئەو سزایەمان بەسەردا بێنە کەوەعدمان پێ دەدەیت .
٤-هەروەها موناقەشەکردنی ئیبراهیم ـ سەلامی خوایی لێ بێت ـ لەگەڵ گەلەکەیدا لەچەند حاڵەت و شوێنێکی جیاوازدا ، لەوانە : موناقەشە کردنی لەگەڵ فەرمان ڕەوا ستەم کارەکەدا کە دەم کوتی کرد بەبەڵگەی ئەقڵی ، خوای پەروەردگار بەسەرهاتەکەیان دەگێڕێتەوە ودەفەرموێ : ﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ﴾ [البقرة: ٢٥٨].
واتە : ئایا نەتبینی چۆن ئەو کەسەی موناقەشەی کرد لەگەڵ ئیبراهیم دەربارەی خوداکەی و لەخۆ بایی بووبوو بەو موڵکەی خودا پێی بەخشی بوو، ئیبراهیم پێی گوت : خودای من خودایەکە کە مردو زیندو دەکاتەوە ئەویش گوتی ؛منیش مردو زیندو دەکەمەوە ، ئیبراهیم پێی گوت : خودا خۆر لەخۆرهەڵاتەوە دێنێت تۆ لەخۆر ئاواوە بیهێنە دەم کوت بوو ئەو کەسەی کەکافر بوو ، وخودا گەلی ستەم کار ڕێنوێنی ناکات .
٥-وە پێغەمبەر ـ صلى الله عليه وسلم ـ فەرموویەتی : «جَاهِدُوا المُشْرِكِينَ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ وَأَلْسِنَتِكُمْ»(٣)، واتە : جیهادی هاوبەش بڕیار دەران بکەن بەماڵەکانتان و وبەنەفسی خۆتان و بەزمانتان .
وەجیهاد کردن بەزمان ، بەبەڵگە هێنانەوە دەبێت لەبەرانبەر ئەهلی باتڵ و هەڵوەشانەوەو پووچ کردنەوەی گومانەکانیان وداوا کردنیان لەغەیری خودا .
ئیبن حەزم دەڵێت : «وفيه الأمرُ بالمناظرةِ وإيجابُها كإيجابِ الجهادِ والنّفقةِ في سبيلِ اللهِ»(٤). واتە : ئەم فەرمودەیە بەڵگەیە لەسەر فەرمان کردن بەموناقەشە کردن و واجبێتی وەک واجبی جیهاد وماڵ بەخشین وایە لەپێناوی خوادا .
وموناقەشە کردن (الجدال)ی مەزموم و خراپ دوو جۆرە :
یەکەم : ئەوموناقەشەیەیی کە بێباوەڕان دەیکەن :
ئەوەش موناقەشەیەکی بەتاڵە و دوورە لەحەقەوە ، یاخود بۆ بەر پەرج دانەوەی حەقە ، یاخود خاڵیە لە عیلم و بەڵگە ، یاخود بۆ جێگیر کردنی باتڵە و بانگەشە کردنە بۆ لای، وسەرخستنی هەڵگرانیەتی و بەرگری کردنە لێیان ، وچەند بەڵگەیەک لەقورئان بەڵگەیە لەسەر خراپی ئەم جۆرە موناقەشەیە ، لەوانە :
١- ﴿مَا يُجَادِلُ فِي آيَاتِ اللهِ إِلاَّ الَّذِينَ كَفَرُوا﴾ [غافر: ٤].
واتە : هیچ کەسێک موجادەلە و دەدەمە لەئایەتەکانی خودادا ناکان تەنها ئەوانە نەبێت کەبێ باوەڕن
٢- ﴿وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ﴾ [غافر: ٥].
واتە : موجادەلە و دەدەمەیان کرد بەباتڵ بۆ ئەوەی بەر پەرچی حەقی پێبدەنەوە .
٣- ﴿الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللهِ وَعِنْدَ الَّذِينَ آمَنُوا﴾ [غافر: ٣٥].
واتە : ئەو کەسانەی موجادەلە و دەدەمەیان دەکرد لەبەرانبەر نیشانە و موعجیزەکانی خوادا بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکیان پی بێت، ئەوانە زۆر بێزراون لەلای خوداو و لەلای باوەڕداران .
٤- ﴿وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلاَ هُدًى وَلاَ كِتَابٍ مُنِيرٍ﴾ [الحجّ: ٨، لقمان: ٢٠].
واتە : هەندێ لەخەڵک موجادەلە و دەمەدەمەیان دەکرد دەربارەی خودا بەبێ عیلم و ڕێنوینی یەک لەلایەن خوداوە وبەبێ ئەوەی کتابێکیان لەلایەن خوداوە بۆ هاتبێت .
٥- ﴿أَتُجَادِلُونَنِي فِي أَسْمَاءٍ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ مَا نَزَّلَ اللهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ﴾ [الأعراف: ٧١].
واتە : ئەوەچیتانە موجادەلە و دەمەدەمەم لەگەڵ دەکەن دەربارەی ناوی بتەکانتان کەخۆتان و باو باپیرانتان ناوتان لێناون خودا هیچ بەڵگەیەکی بۆ نەناردوون ئەو ناوانەیان لێ بنێن و بیان پەرستن .
دووەم : موجادەلە و دەمەدەمە کردنی موسوڵمانان : ئەوەش ئەو جۆرەیە کەلەسەر ڕێچکەی کەسانی بیدعەچی و ئارەزوو بازە ، ودەبێتە هۆکاری گۆڕان لەئیمانەوە بۆ کوفر ، ولەڕێی ڕاستەوە بۆ گومڕایی ، ولەسوننەتەوە بۆ بیدعە ، عومەری کوڕی عبدالعزیز دەڵێت ڕەحمەتى خواى لێ بێ : «مَنْ جَعَلَ دِينَهُ غَرَضًا لِلْخُصُومَاتِ أَكْثَرَ التَّنَقُّلَ»(٥)، واتە : هەرکەسێک زۆر موجادەلە و دەمەدەمە بکات ئەوا زوو زوو سەنگەر دەگوازێتەوە .
وەیەکێک لەو موجادەلە و دەمەدەمەیەیی نێو موسوڵمانان ئەوەیە کەهەریەکە دەس ببات بۆ ئایەتە موتەشابیهەکان بۆ :
1- نانەوەی فیتنەو دوو بەرەکی و بەلاڕێدا بردنی مەبەستی ئایەتەکە .
2- یاخود بۆ بەدرۆ خستنەوەی ئەو ئەسەرانە بێت کەهاتوون .
3- یاخود بۆ خۆ بەگەورە زانین بێت لەبەرانبەر دەقە شەرعیەکاندا .
4- یاخود بۆ دژایەتی کردنی ئیجماع بێت،بەبەر پەرچ دانەوەی پایەکانی .
5- یاخود بەکارهێنانی قیاسێکی هەڵە یاخود بەهەڵە بەکار هێنانی پێشەکیەکانی قیاس .
6- یاخود موجادەلە و دەمەدەمەیەک بێت بونیات نرابێت لەسەر دژایەتی و ڕ‌ق بۆ تێک دانی یەک ڕیزی و خۆشەویستی وبرایەتی .
7- یاخود بۆ دوو دڵی خستنە نێو موسوڵمانان لەبارەی شتە جێگیرەکانی ئیسلام و بەکەم زانین و بەگەمژە زانینی ئەهلی عیلم بەبڕینی قسەکانیان و ئاڕاستە کردنی بەشێوازێک کەپێچەوانەی مەبەستیانە بەجۆرەها ڕێگا و شێوازی بەکەم دانان و دوور خستنەوەی خەڵک لێیان .
8- یاخود بۆ نانەوەی دووبەرەکی لەنێو موسوڵماناندا ، بەشێوەیەک هەنێ جار تەکفیری یەکتریش دەکەن و شەڕ و کوشتاریش درووست دەبێت .
ئەم جۆرانە هەموویان خراپ و مەزموومن هەرچەند خاوەنەکانیان پاساو بێننەوە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِنْ بَيْتِكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ لَكَارِهُونَ. يُجَادِلُونَكَ فِي الْحَقِّ بَعْدَمَا تَبَيَّنَ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى الْمَوْتِ وَهُمْ يَنْظُرُونَ﴾ [الأنفال: ٥-٦].
واتە : هەروەک چۆن خودا لەماڵ دەری هێنای و کۆمەڵێک لەباوەڕداران پێیان ناخۆش بوو . موجادەلە و دەمەقاڵیت لەگەڵ دەکەن دوای ئەوەی حەقیان بۆڕوون بووەوە هەروەک چۆن بە بەرچاویانەوە بەرەو مردن ببرێن وئەوان بڕوانن لێی .
وە ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ فَمَنْ فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلاَ رَفَثَ وَلاَ فُسُوقَ وَلاَ جِدَالَ فِي الْحَجِّ﴾ [البقرة: ١٩٧]، واتە : كاتی حەج چەند مانگێكی دیاریكراوە : كە بریتین لە : شەوال ، زولقەعیدە ، و دەڕۆژی زولحیججە ، جا هەر كەس لەو مانگانەدا حەج لەسەر خۆی پێویست بكات ، بە ئیحرام بەستن ئیتر جووت بوون و پێیشەكیە گوفتاری و كرداریەكانیشی لەسەر حەرام دەبێت ، وە دەرچون لە تاعەتی خوای لەسەر حەرام دەبێت وەك بڕوا سەرپێچیەكان ئەنجام بدات ، هەروەها موجادەلە و دەمەدەمكردنی لەسەر حەرام دەبێت كە دەبێتە مایەی ڕق وتوڕەیی.
وە ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم کە عائیشە ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : « پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەم ئایەتەی خوێندەوە: [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلا أُولُو الأَلْبَابِ ]  [آل عمران: ٧]، واتە : هەر ئەوە بەتەنها كە قورئانی بەسەرتدا دابەزاندووە : بەشێك لەو قورئانە ئایەتەكانی ماناو ئاماژەیان ڕوون و ئاشكران ( مُحْكَمَات ) ، ئەمانەش بنچینە و بناغەی قورئانن كە لەكاتی جیاوازی و ناڕوونیدا ، ئەوەی كە پێچەوانەیەتی دەگەڕێنرێتەوە بۆ لای ، وە بەشێكی تریش لە قورئان ئایەتەكانی چەند مانایەك هەڵدەگرن ، ناتوانرێت مانایەكی دیاری كراو و دروست دیار بكرێت تەنها بەوە نەبێت كە بگەڕێنەوە بۆلای ئایەتە مانا ڕوونەكان ( مُحْكَمَات ) ، جا بۆیە ئەو كەسانەی كە دڵ نەخۆشن و لادان لە هەق لە دڵیاندا هەیە ، لەبەر نیەت خراپی خۆیان تەنها شوێن ئەو ئایەتانە دەكەون كە ناڕوونن و چەند واتایەك هەڵدەگرن ، ئەمەش بۆ ئەوەی گومان لەلای خەڵكدا دروست بكەن ، بۆ ئەوەی گومڕا و وێڵیان بكەن ، وە بۆ ئەوەی مانای ئایەتەكان بەشێوەیەك لێك بدەنەوە كە لەگەڵ بۆچونی خۆیاندا بگونجێت . كەچی حەقیقەت و ڕاستی مانای ئەم ئایەتانەش جگە لە خوای پەروەردگار كەسی تر نایانزانێت .
وە ئەوانەی بە توانا و ڕۆچون لە زانستدا دەڵێن : باوەڕمان هێنا بەم قورئانە ، هەمووی لەلایەن پەروەردگارمانەوە بۆمان هاتووە لەسەر زمانی پەیامبەرەكەی موحەممەد صلى الله علیله وسلم ، و ئەو ئایەتانەی چەند واتا و مانایەك هەڵدەگرن دەگێڕنەوە بۆلای ئایەتە ڕوونەكان ، وە تەنها ئەوانەن كە خاوەن عەقڵ و ژیریەكی ساغ و تەندروستن و بەشێوەیەكی ڕاست و دروست لەماناكان تێدەگەن و بیری لێ دەكەنەوە .
پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: يَا عَائِشَةُ، إِذَا رَأَيْتُمُ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِيهِ فَهُمُ الَّذِينَ عَنَاهُمُ اللهُ فَاحْذَرُوهُمْ»(٦)، واتە : ئەی عائیشە کاتێک ئەوکەسانەتان بینی دەمەقاڵێیان دەکرد لەو ئایەتانەی کەموتەشابیە ولێک چوون ، ئەوا بزانن ئا ئەوانە ئەو کەسانەن کەخودا مەبەستیەتی لەم ئایەتەدا، ئاگاداریان بن .
وە هەروەها فەرموویەتی : «مَا ضَلَّ قَوْمٌ بَعْدَ هُدًى كَانُوا عَلَيْهِ إِلاَّ أُوتُوا الجَدَلَ ثُمَّ قَرَأَ: واتە : هیچ گەلێک گومڕا نەبوون تەنها دوای ئەوە نەبێت کاتێک کە حەقیان بۆ هات دەمە دەمەیان تێدا کرد ، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە : ﴿مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلاَّ جَدَلاً بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ﴾ [الزّخرف: ٥٨]»(٧)، ئەو نموونانە بۆ تۆ ناهێننەوە تەنها بۆموجادەلە و دەمە دەمە نەبێت بەڵکو ئەوانە کەسانێکی موجادەلە کەر و زۆر دەمە دەمە کەرن .
وە هەروەها فەرموویەتی : «أَبْغَضُ الرِّجَالِ إِلَى اللهِ الأَلَدُّ الخَصِمُ»(٨) أي: «أنّ مَن يُكثر المخاصمةَ يقع في الكذبِ كثيرًا»(٩).
واتە : خراپترین کەس بەلای خوداوە ئەو کەسەیە کەزۆر موناقەشە و دژایەتی دەکات .
وە مەبەست لێی ئەوەیە : هەرکەسێک زۆر موناقەشە بکات ئەوا زۆر جار توشی درۆ کردن و دژایەتی کردن دەبێت .
هەر بۆیە سەلەف وپێشەوا چاکەکان ڕێگریان دەکرد لەموناقەشەی خراپ و دەمە دەمە لەدیندا و موجادەلەکردنی موسوڵمانان لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی کەسانی بیدعە چی و شوێنکەوتووی هەواو ئارەزوو ، ــ ئیمامی ئاجوڕی ــ دوای ئەوی کەچەند بەڵگەیەک دێنێتەوە لەسەر خراپێەتی موجادەلە، دەڵێت : «لمّا سمع هذا أهلُ العلمِ مِنَ التّابعين ومَن بعدهم مِن أئمّةِ المسلمين لم يُماروا في الدّينِ ولم يجادلوا، وحذّروا المسلمين المراءَ والجدالَ، وأمروهم بالأخذِ بالسّننِ وبما كان عليه الصّحابةُ رضي الله عنهم، وهذا طريقُ أهلِ الحقِّ ممّن وفّقه اللهُ تعالى»(١٠).
واتە : کاتێ کە زانایان لەتابیعین و ئەوانەی دوای ئەوان گوێیان لەو بەڵگانە بوو کەڕێگری دەکەن لەموجادەلە ، دەمە دەمەیان نەکرد لەدیندا ، وموسڵمانانیان ئاگادار کردەوە لێی ، وفەرمانیان پێیان کرد دەس بگرن بەسونەتەوە ولەسەر ئەوڕێبازە بڕۆن کەهاوەڵان ـ خوایان لێ ڕازی بێت ـ لەسەری بوون ، وئەمە ڕێگای ئەهلی حەقە ئەو کەسانەی کەخودا ڕێنوێنیانی کردووە .
والعلم عند الله تعالى، وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين، وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين وسلم تسليما.

العلامة محمد علي فركوس - حفظه الله -
============
(١) «درء تعارض العقل والنّقل» لابن تيميّة (٧/ ١٧٤).
(٢) «جامع بيان العلم وفضله» لابن عبد البرّ (٢/ ٩٩).
(٣) أخرجه أبو داود في «الجهاد»، باب كراهية ترك الغزو (٢٥٠٤)، وأحمد في «مسنده» (٣/ ١٢٤)، من حديث أنس رضي الله عنه، وصحّحه الألبانيّ في «صحيح الجامع» (٣٠٩٠).
(٤) «الإحكام في أصول الأحكام» لابن حزم (١/ ٣٠).
(٥) أخرجه الدّارميّ في «سننه» (١/ ٩١)، باب من قال: العلم الخشية وتقوى الله، والآجرّيّ في «الشّريعة» (٦٤).
(٦) أخرجه بهذا اللّفظ: ابن ماجه (٤٧) باب اجتناب البدع والجدل، وأخرجه البخاريّ (٤٥٤٧)، ومسلم (٢٦٦٥) بلفظ: «فَإِذَا رَأَيْت الذِينَ يَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ فَأُولَئِكَ الذِينَ سَمَّى الله فَاحْذَرُوهُمْ».
(٧) أخرجه التّرمذيّ في «تفسير القرآن» (٣٢٥٣) باب ومن سورة الزّخرف، وأحمد في «مسنده» (٥/ ٢٥٢)، من حديث أبي أمامة رضي الله عنه، وحسّنه الألبانيّ في «صحيح الجامع» (٥٦٣٣).
(٨) أخرجه البخاريّ في «تفسير القرآن» باب ﴿وَهُوَ أَلَدُّ الخصَامِ﴾ (٢/ ٤٦٧)، ومسلم في «العلم» (٢/ ١٢٣٠) رقم (٢٦٦٨)، من حديث عائشة رضي الله عنها.
(٩) «فتح الباري» لابن حجر (١٣/ ١٨١).
(١٠) «الشّريعة» للآجرّيّ (٥٨).



سەردان: ٧٣ بەش: زانست و بانگەواز

ئەو کەسەی دەبێتە موسوڵمان دەبێ ناوی خۆى بگۆڕێت ؟حوکمی سوود وەرگرتن لە کتێبی «إحياء علوم الدين» غەزالی