ئەو کەسەی دەبێتە موسوڵمان دەبێ ناوی خۆى بگۆڕێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسەی دەبێتە موسوڵمان دەبێ ناوی خۆى بگۆڕێت ؟

کاتێک بێباوەڕێک دەبێتە موسوڵمان ؛ واجب نی یە لەسەری ناوی بگۆڕێت ؛ تەنها مەگەر نەشیاو بێت ؛ وەک : ( حَزن - دڵتەنگ )، یاخود مانای پەرستنی جگە لەخودای تێدا بێت ، وەک : ( عبد المسيح ، وعبد الكعبة )، وجگە لەمانەش ئەو ناوانەی کەحەرامن ؛ چونکە پێغەمبەرى خوا صلىالله علیه وسلم هەریەک لەم دوو جۆرە ناوەی دەگۆڕی .
وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله