ئافرەتێک دەیەوێ موسوڵمان ببێت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتێک دەیەوێ موسوڵمان ببێت
پرسیار:

من وەکو ئافرەتێک زۆر گرنگی دەدەم بەدینی ئیسلام ، بەڵام نازانم پێویسته چ بکەم بۆ هاتنە نێو ئیسلامەوە ؟ سوپاس بۆ هاوکاریتان .

زۆر پێخۆش حاڵین بە موسوڵمان بوونت و ئارەزووت بۆ هاتنە نێو ئیسلامەوە ، بەڕاستی دینی ئیسلام دینێکی حەقە و مرۆڤ دەگەیەنێت بە ئارامی و دڵ خۆشی و خۆش گوزەرانی  ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندیە ڕووحیەوەیە کە لە نێوان مرۆڤ و خودادا دروست دەبێت و دواتر عیبادەتەکان ئەنجام دەدات و زیاتر هەست بە نزیکی لە خودا دەکات .

بێگومان ئەو ئەنجامەی کەتۆ پێی گەیشتووی سەرچاوەکەی دوو شتە : عەقڵێکی دروست ، وە تەوفیق و یارمەتی خودا .

دواتر بەنیسبەت هاتنە نێو ئیسلامەوە زۆر ئاسانە وتەنها بە شایەتی دانت و گوتنی  : (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أنّ محمدا رسول الله) دێیتەوە نێو ئیسلامەوە .
 
لەکۆتایدا خوشکی ئازیزم زۆر بەخێر هاتنت دەکەین بۆ هاتنە نێو ئیسلامەوە و ئامادەین بۆ هەر یارمەتیەک کەلەتواناماندا بێت  ، و داوا کارین خودا دامەزراوت بکات لەسەر حەق .

والله الهادي إلى سواء السبيل.