هەڵوێست و مەوقیفی ئیسلام بەرانبەر دینەکانی تر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەڵوێست و مەوقیفی ئیسلام بەرانبەر دینەکانی تر
پرسیار:

گومانێکم لا دروست بووە لەبارەی ئیسلامەوە دەکرێ بۆم ڕوون بکەنەوە ؟

ئایا هەموو ئەوانەی کە غەیرە موسوڵمانن بەتاوانبار ئەژمار دەکرێن ؟

وه ئایا دەکرێ کەسێکی موسوڵمان نەبێت و بچێتە بەهەشتەوە  ؟

هەڵوێست و مەوقیفی ئیسلام بەرانبەر دینەکانی تر ئەوەیە ئەو دینانە هەموویان دەسکردن ، یاخود نەسخ بوونەتەوە .

ئەوەی کە دەسکردە وەک ئەو عیبادەتەیە کە : عەرەبەکانی پێشوو بۆ بت و دار بەردەکانیان دەکرد .

وه مەنسوخ و هەڵوەشاوەکانیش وەک ئەوەی کە : پێغەمبەرانی پێشوو لەسەری بوون ئەوانەی کەپێش پێغەمبەری خۆمان موحمەد هاتوون هەموو ئەو دینانە لەئەسڵدا و پێش دەسکاری کردنی لە لایەن زانا و سەرکردەکانیانەوە بەڵام کاتێ کە ئیسلام هات هەموو ئەو دینانەی نەسخ کردەوە ، جا کە دەڵێن هەڵی وەشانەوە مەبەستی ئەسڵی عەقیدە نی یە وەک ناسینی خودا یاخود فریشتەکان و بەهەشت ودۆزەخ ، ئا ئەمانە لەنێوان هەموو پێغەمبەراندا یەکە ، بەڵام ئەوەی جیاوازە شێوازی عیبادەت کردنە وەک نوێژ وڕۆژوو وزەکات وحەج وجگە لەمانەش , بەڵام شوێنکەوتوانی دینەکانی تر لەم دواییانەدا دەسکاری دینەکانیان کرد و توشی جۆرەها شیرک و گومڕایی بوون و لایاندا لەو دینە ڕاستەی کە پێغەمبەران بۆیان هێنابوون .

ئەبو دەردا رضي الله عنه دەڵێت  : (جاء عمر بجوامع من التوراة إلى رسول الله فقال : يا رسول الله جوامع من التوراة أخذتُها من أخ لي من " بني زريق " فتغير وجه رسول الله فقال عبد الله بن زيد – الذي أُري الأذان – أَمَسَخَ الله عقلك ؟ ألا ترى الذي بوجه رسول الله ، فقال عمر : رضينا بالله رباً وبالإسلام ديناً وبمحمد نبياً وبالقرآن إماماً ، فسرّي عن رسول الله ، ثم قال : ( والذي نفس محمد بيده لو كان موسى بين أظهركم ثم اتبعتموه وتركتموني لضللتم ضلالاً بعيداً أنتم حظي من الأمم وأنا حظكم من النبيين ) رواه أحمد/15437 .
واتە : عومەری کوڕی خەتاب چەند لاپەڕەیەکی یاخود (کۆکراوەیەکی ـ نوسخە ـ )لەتەورات هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا و گوتی : ئەی پێغەمبەری خودا ئەم چەند لاپەڕەیەم یاخود (کۆکراوەیەم )لەتەورات لەبراکەم وەر گرتووە ، ڕەنگی پێغەمبەری خودا گۆڕا عبداللەی کوڕی زەید بەعومەری گوت :  ئایا خودا عەقڵی لێ سەندوویتەوە ؟!
نابینی دەم و چاوی پێغەمبەری خودا چی لێهات ؟ ، عومەر گوتی : ڕازیم خودا پەروەردگارم بێت وموحەمەد پێشەوام بێت وئیسلام دینم بێت ، پێغەمبەری خودا تۆزێ دڵخۆش بوو پاشان فەرمووی : سوێند بەوەی گیانی موحەممەدی بەدەستە گەر موسا زیندوو بوایە و پاشان وازتان لەمە بهێنایە و شوێنی ئەو بکەوتنایە ئەوا گومڕا دەبوون بەگومڕاییەکی بێ ئەندازە ئێوە بەشی منن لەنێو گەلاندا و من بەشی ئێوەم لەنێو پێغەمبەراندا .

 ابن حجر دەڵێت :

.. کۆی ڕێگاکانی ئەم فەرموودەیە ، هەرچەند زۆر بەهێز نین و ناتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت بەڵام بەهەموویانەوە وا دەخوازێت ئەسڵێکی هەبێت . ( فتح الباري 13/525 ) .

بەڵگەش لەسەر ئەمە ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ( ومن يبتغ غير الإسلام ديناً فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين ) آل عمران/85 .
واتە : وه‌ هه‌ر كه‌سێ جگه‌ له‌ ئیسلام داوای دینێكی تر بكات و له‌سه‌ر دینێكى تر بێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ لێی قبووڵ ناكات و لێی وه‌رناگرێ ، وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌ وه‌ ڕزگاری نابێت.

ئیمامی الطبري لە تەفسيری ئەم ئایەتەدا دەڵێت :

مەبەستی پەروەردگار لەم ئایەتە ئەوەیە :
هەرکەسێک شوێنی هەر دینێک جگە لەئیسلام بکەوێت خوا لێی قەبوڵ ناکات ، و لەڕۆژی دواییدا لەخەسارەومەندان دەبێت . ( تفسير الطبري 3/339 ) .

   جا ئیسلام تەنها بەچاوی تاوانباری تەماشایان ناکات بەڵکو بەکافر لەقەڵمیان دەدات وبەهەتا هەتایی لەدۆزەخ دا دەمێننەوە ، هەروەک لەو ئایەتەی پێشوودا هاتبوو .

بەهەتا هەتایی لەدۆزەخ دا دەمێنێتەوە ، و کەسی کافر تاوەکو موسوڵمان نەبێت ناچێتە بەهەشتەوە ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( إن الذين كذبوا بآياتنا واستكبروا عنها لا تفتح لهم أبواب السماء ولا يدخلون الجنة حتى يلج الجمل في سم الخياط وكذلك نجزي المجرمين ) الأعراف/40 .
واتە :ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌درۆ ئه‌زانن وه‌ خۆیان به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانن و شوێنی ناكه‌ون ، ئا ئه‌مانه‌ ده‌رگاكانی ئاسمانیان بۆ ناكرێته‌وه‌ كاتێك كه‌ ڕوحیان ئه‌كێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوحیان به‌رز بكرێته‌وه‌، یاخود دوعایان به‌رز نابێته‌وه‌، یان كرده‌وه‌یان به‌رز نابێته‌وه‌ ، وه‌ ناچنه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ تا حوشتر نه‌چێته‌ ناو كونی ده‌رزییه‌وه‌، یان حه‌بلى ئه‌ستور نه‌چێته‌ كونى ده‌رزییه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی ئه‌سته‌مه‌ ، وه‌ به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ سزای تاوانباران ئه‌ده‌ینه‌وه‌. 

وە پێغەمبەر فەرموویەتی : ( والذي نفسي بيده لا يسمع بي أحد من هذه الأمة يهودي ولا نصراني ثم لم يؤمن بالذي أرسلت به إلا كان من أصحاب النار ) رواه مسلم .
واتە : سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە هیچ کەسێک لەم ئومەتە جا جولەکە بێت یاخود مەسیحی گوێ بیستی بانگەوازی من نابێت وپاشان باوەڕ بەو دینە ناهێنێت کەپێی هاتووم  ئیلا ئەو کەسە دۆزەخیە .

داواکارین خوای پەروەردگار ڕێنوێنی هەموو ئەوانە بکات کەبەشوێن حەقدا دەگەڕێن .