کەسێکی مەسیحی پرسیار دەکات و دەیەوێت موسوڵمان ببێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێکی مەسیحی پرسیار دەکات و دەیەوێت موسوڵمان ببێت
پرسیار:

دەمەوێ موسوڵمان ببم بەڵام زۆر دوو دڵم ، لەبەر ئەوەی برایەکم پێش ماوەیەک موسوڵمان بوو و کێشەیەکی زۆر لەنێوان ئەو و دایک وباوکم دا دروست بوو ، دواتر من پەیوەندیەکی بەهێزم لەگەڵ خۆشەویستەکەم دا هەیە ئەوەش یەکێکی ترە لە ڕێگرییەکان . 
جا نازانم چ بکەم ؟  دەزانم ئەو بڕیارە دروستە بەڵام نازانم چۆن و چ کاتێک بیدەم ، بۆیە پێویستم بەئامۆژگاریتان هەیە ، سوپاس .

بەڕاستی براکەت سەرفراز بووە و باشترین بڕیاری داوە ، و گەرمترین سڵاوی ئێمەی پێ بگەینە و پێی ڕابگەینە ئێمە بۆی دەپاڕێینەوە بەوەی خودا دامەزراو و شارەزای بکات لە ئیسلام ، و پێی ڕاگەیەنە ئێمە هەرچەند دوورین لێی ئێمە برای ئەوین بەدڵخۆش بوونی ئەو ئێمەش دڵخۆش دەبین ؛ چونکە موسوڵمان برای موسوڵمانە.
بەڵام بەنیسبەت جەنابتەوە ، بەڕێزت دەڵێیت دەزانم بڕیاری موسوڵمان بوونم بڕیارێکی دروستە ، بێگومان ئەمە نیعمەتێکی گەورەیە و ڕێگای دوورت بۆ نزیک دەکاتەوە و ئێستا تەنها بڕیاری کۆتایت ماوە  .

ژیان بەبێ دین چ بایەخێکی هەیە ؟ و هەوڵدان و کۆشش بۆ ژیان هیچ مانایەکی نی یە گەر لەپێناوی خودادا نەبێت ، ئایا ژیان تامی هەیە و ئایا مردن ڕزگار بوونە ؟

دەکرێت کەسێک بەبێ موسوڵمان بوون بگات بەخۆشیەکانی بەهەشت  ؟

گەر ئێمە خودا نەپەرستین کێ بپەرستین ؟ هەوا و ئارەزووەکانمان ؟

دەی ئایا کەسی عاقڵ و ژیر ڕازی دەبێت ببێت بەندەی ئارەزووەکانی ؟

بێگومان لەناخی مرۆڤ دا هەستێک هەیە ڕازی نابێت و ئارام ناگرێت تەنها بەبەندایەتی کردن نەبێت بۆ خودای تاک و تەنها و زیکر و یادی خودا وبەندایەتی کردن بۆی هاوشێوەی نوێژ وڕۆژوو وزەکات . .هتد ،خوای گەورە لەقورئانە پیرۆزەکەیدا فەرموویەتی : ( أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا .. ) الآية 122 سورة الأنعام .
واتە :ئایا كه‌سێك كه‌ مردبێ و زیندوومان كردبێته‌وه‌، واته‌ كافر بێ و هیدایه‌تمان دابێ بۆ ئیسلام [وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ] وه‌ نوورو ڕووناكیمان پێ به‌خشی بێت كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بتوانێ پێی بڕوات كه‌ قورئان و ئیسلامه‌ ، ئایا وه‌كو كه‌سێك وایه‌ كه‌ له‌ناو تاریكییه‌كانى كوفرو نه‌زانى و گومڕاییدا بێت كه‌ نه‌توانێ لێی ده‌رچێ؟

وەهەروەها خواى گەورە لە (سورەتی: الأنعام ، ئایەتی ژمارە: ١٢٥) فەرموویەتی  : ( فَمَن يُرِدِ اللَّهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ ۖ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ ۚ) .
واتە :هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ هیدایه‌تی بدات بۆ ئیسلام ئه‌وه‌ سینگی فراوان و چالاك ئه‌كات بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى ، وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ گومڕای بكات ئه‌وا سینگی زۆر ته‌سك و ته‌نگ ئه‌كات كه‌ شوێنى ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى چاكه‌ى تیادا نه‌بێته‌وه‌و وه‌رى نه‌گرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رز بێته‌وه‌ بۆ ئاسمان، كه‌ ئێستا زانستى سه‌رده‌م سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ بۆ ئاسمان دڵی ته‌نگ ئه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وا نامێنێ، ئه‌میش یه‌كێكه‌ له‌ موعجیزاتی قورئانى پیرۆز .

بێگومان بابەتەکە پێویست بەدوو دڵی و قەلەقی ناکات چونکە ڕزگار بوون لە تووڕەیی خودا و دۆزەخ بەندە بەو کارەوە ، دواتر گوێڕایەڵی ئەو خودایەی کەخاوەنی ئەرز و ئاسمانەکان لە پێشترە لە بە گوێ کردنی هەر کەسێکی نزیک و خۆشەویستی تر ، بۆیە دەڵێین موسوڵمان بە بەڵکو سەلامەت بیت و خۆش گوزەرانی دونیا ودوا ڕۆژ بەدەست بێنیت ، و دەکرێت براکەت ببێتە یارمەتی دەرت هەروەک چۆن پێغەمبەر هارون بووە یارمەتی دەری موسا : ( سنشدّ عضدك بأخيك ) .
واته : به‌ڵێ به‌هێزت ئه‌كه‌ین به‌ هارونی برات .

پێغەمبەر موسا و هارون پێکەوە دەستیان دایە دەعوە و باگەواز کردن بۆ لای خودا ، و وا گومان مەبە پەیوەندی حەڕام ببێتە یارمەتی دەرت ، هەوڵدە بانگی خۆشەویستەکەت بکەیت بۆ موسوڵمان بوون خۆ ئەگەر موسوڵمان بوو ئەوا مارەی بکە ، گەر نا وازی لێ بێنە چونکە پێغەمبەری ئیسلام فەرموویەتی  :  " من ترك شيئا لله عوضه الله خيرا منه " .
واتە : هەر کەسێک لەپێناوی خودادا واز لەشتێک بێنێت خودا لەوە باشتری پێ دەبەخشێت .

داوا کارین خوای پەروەردگار نیعمەتی ئیسلامت بۆ تەواو بکات و خۆش گوزەرانی دونیا ودوا ڕۆژت پێ ببەخشێت و بتپارێزێ لەهەموو ناخۆشیەک .