تازە موسوڵمان بوویەک دەیەوێ فێری دین ببێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تازە موسوڵمان بوویەک دەیەوێ فێری دین ببێت
پرسیار:

برایەک تازە موسڵمان بووە چۆن فێرى ئاینى پیرۆزى ئیسلام بێ ؟

الحمد لله أولاً وأخراً .. والشكر له دائماً وأبداً .. يمنُّ على من يشاء بالهداية .. وينعم على من شاء بالسعادة .. ويُنجي عبده من الضلالة .. وينصر أولياءه إلى قيام الساعة .
برای بەڕێزم . . خۆشبەختی بۆ خۆت لەسەر ئەوەی خودا هیدایەتی داوی و داوا کارین لە خوداى گەورە دامەزراوت بکات تاوەکو مردن  .
بەڕاستی ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە کاتێ بڕیارت دا ببی بە موسوڵمان ، و واز لەو گومڕایە بێنی کەلەسەری پەروەردە بووی ، دوو بارە بەخێر بێت بەهیوای بەردەوامی  .

سەرەتا بیرت دەخەینەوە کەمرۆڤ لەم دونیایەدا بەتاقیکردنەوەی گەورەدا تێپەڕ دەبێت ، و توشی ناخۆشی زۆر دەبێت ، و پێویستی بە ئارامی وخۆ ڕاگری هەیە ، تا وەکو مردن ،خوای گەورە فەرموویەتی : ( يا أيها الإنسان إنك كادحٌ إلى ربك كدحاً فملاقيه ) .
واته : ئه‌ی مرۆڤ ئێوه‌ هه‌ر هه‌مووتان به‌ موسڵمان و كافره‌وه‌ له‌ دونیادا له‌ هه‌وڵ و تێكۆشاندان و به‌ره‌و گه‌یشتن به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ڕۆن وه‌ هه‌ر ئه‌بێ بگه‌ن به‌ خوای گه‌وره‌، ئیتر ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی باش بكه‌ن یان خراپ ئه‌گه‌ن به‌ خوای گه‌وره‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشت یان سزاتان ئه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانتان، واته‌: ئێوه‌ هه‌ر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن با هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندوو بوونتان له‌ چاكه‌و خێرو عیباده‌ت و گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره‌دا بێت.

جا یەکێک لەوشتانەی کە خودا مرۆڤی پێ تاقی دەکاتەوە ئەوەیە کۆمەڵێ عیبادەتی لەسەر فەرز کردوون وەک نوێژ وڕۆژوو وزەکات وحەج وباقی عیبادەتەکانی تر ، وەهەروەها کۆمەڵێ شتیشی لێ قەدەغە کردوون وەک غەش وفێڵ وداوێن پیسی ونێر بازی و باقی حەرام کراوەکانی تر ، بۆ ئەوەی موسوڵمانی ڕاستگۆ لەکەسی چەوت جوودا ببێتەوە .

براکەم سوور بە لەسەر خستنە گڕی تواناکانت لەفێر بوونی ئەو شتانەی خودا فەرمانی پێ کردوون بەڵکو جێ بەجێی بکەیت ، وشارەزا بیت لەحرام کراوەکەن بەڵکو لێیان دوور کەویتەوە .

تێبینى : دەتوانى سوود لە بەشەکانى ماڵپەڕى وەڵامەکان بینى بۆ زیاتر شارەزابوون لە ئاینى پیرۆزى ئیسلام بە تایبەتى گۆشەى (ئیسلام بناسە) کە لە بەشی پۆلێنکراوەکان دانراوە .