ئاسانی هاتنە نێو ئیسلامەوە و موسڵمان بوون: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئاسانی هاتنە نێو ئیسلامەوە و موسڵمان بوون
پرسیار:

لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و پڕم لەبارەی ئەم دینەوە کرد ، و بەڕاستی ئەمەوێ ببمە موسوڵمان و دەمەوێ بزانم چۆن دەتوانم ئەو کارە ئەنجام بدەم ؟

الحمد لله
یەکێک لەجوانیەکانی ئیسلام ئەوەیە پەیوەندی نێوان بەندە و خودایە و هیچ واستەیەک لەو نێوانەدا نی یە ، و یەکێکی تر لەجوانیەکانی ئەوەیە لەکاتی هاتنە نێویەوە پێویستی بەڕەزامەندی کەس و ئەنجام دانی هیچ موعامەلاتێک ناکات بەڵکو هاتنە نێو ئیسلامەوە زۆر ئاسانە و دەکرێ هەر مرۆڤێک بەتەنها و تەنانەت لە دەشتێکی چۆڵدا ئەو کارە بکات ، بابەتەکە لەسەر دەربڕینی دوو ڕستە بەندە کە واتای ئیسلامیان لە خۆیان گرتووە ودان نان بەبەندایەتی مرۆڤ بۆ خودا و تەسلیم بوون پێی بەوەی پەرستراوی حەقە و موحەممەد بەندە و پێغەمبەری خودایە و پێویستە باوەڕدار شوێنی بکەوێت و گوێڕایەڵی کردنی گوێڕایەڵی خودایە ، بۆیە هەرکەسێک لەدڵەوە دان بنێت بەو شایەتیەدا و باوەڕی پێی بێت ئەوا دەبێتە موسوڵمان هەر مافێک بۆ موسوڵمان بێت ئەویش دەگێتەوە و هەرشتێکیش لەسەر موسوڵمان پێویست بێ لەسەر ئەویش پێویست دەبێت ، دواتر یەکسەر دەست دەکات بەجێ بەجێ کردنی واجبە شەرعیەکان وەک نوێژ وڕۆژوو وجگە لەمانەش .

جا بەڕێزم ئا لێرەوە بۆت دەردەکەوێت یەکسەر دەتوانی ببی بە موسوڵمان کەواتە هەسته و خۆت بشۆ و بڵێ " أشهد أن  لا إله إلا الله وأشهد أنّ محمدا عبده ورسوله "  .