کەسێکی مەسیحی (نەصرانى) لەبارەی تەوبە کردنەوە پرسیار دەکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێکی مەسیحی (نەصرانى) لەبارەی تەوبە کردنەوە پرسیار دەکات
پرسیار:

من مەسيحیم (نەصرانیم) و دەمەوێ بپرسم  :
گەر دوای ئەوەی کەسێک تاوانێکی زۆر ئەنجام دەدات و بیەوێ تەوبە بکات ، و پەیمان بەخودا بدات نەگەڕێتەوە سەری ..هتد ، جا من دەزانم لە ئیسلام دەڵێت : خودا لێی خۆش دەبێت ، جا پرسیارەکەی من بەم شێوەیەیە : 
گەر کەسێک تاوانێکی زۆر بکات ودواتر تەوبە بکات چۆن دەبێ خوا لێی خۆش بێت تەنها لەبەر ئەوەی موسوڵمانە ، لەکاتێکدا هەموو تاوانبارێک دەبێ سزای تاوانەکەی بچێژێت

ئەوەتا دەزانین لەبەسەرهاتی ئادەم دا خودا بەجۆرێک لەجۆرەکان سزای ئادەمی دا لەبەرانبەر ئەو تاوانەیدا کە کردی .

الحمد لله الذي هدانا للإسلام وما كنا لنهتدي لولا أن هدانا الله ..

سەرەتا داواکارین لە خوداى گەورە هیدایەتت بدات ..

بەتەئکید خودای تەعالا بۆ مەبەستێکی گەورە دروستی کردووین کەئەویش بەتاک وتەنها پەرستنی خودایە ، هەروەک فەرموویەتی : (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ  ) 
واته : وه‌ من جن و مرۆڤم دروست نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ به‌ تاك و ته‌نها بمپه‌رستن وه‌ ملكه‌چی فه‌رمانی من بن. 
ئائەمە مەبەستەکەیە .

کەواتە خودا بۆ خواردن وخواردنەوە دروستی نەکردووین ..و بۆ ئەوە دروستی نەکردوین گاڵتە وگەپ بکەین ، بەڵکو بۆ ئەوە دروستی کردوین بیپەرستین وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەین ..ویادی بکەین ولەبیری نەکەین ..

ئا ئەمە ئامانجەکەیە ..ئای چەند جوانە ئەم ئامانجە ..کاتێ مروڤ دەژی بۆ بەندایەتی کردنی خودا ، وخزمەت کردنی دینەکەی وبەجێ گەیاندنی فەرمانەکانی خودا..بەلاشە لەسەر ئەرزە بەڵام بەدڵی لەگەڵ خودایە  .

وە لەبەر ئەوەی عیبادەت کردن پێویستی بەڕونکردنەوە هەیە خودا پێغەمبەرانی ناردووە بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە وموژدە دەر وترسێنەر بن ، و بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لەڕۆژی دواییدا هیچ بیانویەکیان بەدەستەوە نەبێت ، بۆیە هەر کەسێک گوێڕایەڵى خودا بکات ئەوا سەرفراز دەبێت ، و بەپێچەوانەوە هەر کەسێک پشت بکات لەدینی خودا خەسارەومەند دەبێت  .

خوای گەورە فەرموویەتی  : ( قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ)  سورة الأنعام / 104 .
واته : ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه‌ ، جا هه‌ر كه‌سێك ئه‌و به‌ڵگه‌ ڕوون و ئاشكرایانه‌ ببینێ كه‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌و لێی تێ بگات ئه‌وه‌ سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك خۆی كوێر بكات له‌ ئاست بینینی ئه‌و به‌ڵگه‌ ڕوون و ئاشكرایانه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها زیان له‌ خۆی ئه‌دات ، وه‌ من چاودێر نیم به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌و كرده‌وه‌كانتان بپارێزم به‌ڵكو ته‌نها په‌یامی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم . 

بۆیە کاتێ کەمرۆڤ موسوڵمان دەبێت ئەوا خۆشگوزەرانی هەڵبژاردووە : ( فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُوْلَئِكَ تَحَرَّوْا رَشَدًا)  سورة الجن / 14 .
واتە : ئه‌وانه‌ی موسڵمان بوونه‌ ئه‌وانه‌ ڕێگای خێرو حه‌ق و ڕاستییان گرتۆته‌ به‌رو به‌دوای ڕێگای سه‌رفرازی و ڕزگاریدا گه‌ڕاون. 

وە کاتێ کەمرۆڤ شیاوی ئەوەیە هەڵە بکات وشتی لەبیر بچێت ، وتاوان کردنی شتێکی وارد بێت ، خوای گەورە تەوبەی بۆ داناوە ، ئەو تەوبەیەش دەرگاکەی داناخرێت تاوەکو ڕۆژی دوایی ، بۆیە بانگی بەندەکانی دەکات تەوبە بکەن ، وفەرموویەتی  :  ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَار )..  التحريم / 8
واتە :ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام ته‌وبه‌یه‌كی راستگۆ و نه‌صوح، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤـ به‌ ڕاستگۆیی و به‌دڵسۆزی ته‌وبه‌ بكات و ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا كردوویه‌تی لێی په‌شیمان بێ، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ تاوان ئه‌یكات ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، وه‌ عه‌زیمه‌تی هه‌بێ كه‌ له‌ داهاتوودا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، وه‌ به‌ دڵ په‌شیمان بێ له‌وه‌ی كه‌ ڕابردوو كردوویه‌تی، به‌ زمان داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكات، به‌ لاشه‌ ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، عه‌زیمه‌تی هه‌بێ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، وه‌ ئه‌گه‌ر ماف و حه‌قی خه‌ڵكیش بوو حه‌قی خه‌ڵكى بگه‌ڕێنێته‌وه‌  به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كی وا بكه‌ن  .

وەهەروەها فەرموویەتی :  (وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)  سورەتی: النور    ئایەتی ژمارە: ٣١
واتە : ئێوه‌ هه‌ر هه‌مووتان ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵكو سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن (ئه‌م ره‌وشت و ئاكاره‌ جوانانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن و واز له‌ ره‌وشتى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێن). 

جا تاوان دەبێت بەدوو بەشەوە  :

یەکەم : مافی خودا ،وەک کەم تەرخەمی کردن لەعیبادەتەکاندا .

دووەم : مافی بەندەکان ، وەک خواردنی ماڵیان بەناحەق وباس کردنیان بەشتێک کەپێیان ناخۆشە .

بەنیسبەت یەکەمەوە :

کەبریتی یە لەماف وحەقی خودا ،وەک ئەنجامدانی زینا وخواردنەوەی عەرەق ، ونەکردنی واجبەکان وەک نوێژ وڕۆژوو ، جا ئەم تاوانانە(زینا وخواردنەوەی عەرەق) لەشەریعەتی ئیسلام دا سزای بۆ دانراوە ، وکاتێ کەحەدی لێ دەدرێت وسزاکەی وەردەگرێت دەبێتە کەفارەتی تاوانەکەی ، وئەوەی حەدی لێ نەدرێت بەڵام تەوبەی کردبێت ئەوا خودا تەوبەکەی قەبوڵ دەکات ، وتاوانە خراپەکانیشی بۆ دەگۆڕێ بەچاکە .

وە هەر کەسێک بەم تاوانانەوە بگاتەوە خودا بەبێ ئەوەی تەوبەی کردبێت ، وحەدی لێ درابێت ، ئەوا دەکەوێتە سەر ویستی خودا لەڕۆژی دوایدا ، گەر ویستی لێ بێت لێی خۆش دەبێت ، گەرنا سزای دەدات .

ئیمامی البخاري (18) ومسلم (1709) لە (عبادة بن الصامت رضي الله عنه) کەبەشداری جەنگی بەدری کردووە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم بەکۆمەڵێک لەهاوەڵان کەلەدەور وبەری بوون فەرموو : (" بايعوني على أن لا تشركوا بالله شيئا ولا تسرقوا ولا تزنوا ولا تقتلوا أولادكم ولا تأتوا ببهتان تفترونه بين أيديكم وأرجلكم ولا تعصوا في معروف ، فمن وفي منكم فأجره على الله ، ومن أصاب من ذلك شيئا فعوقب في الدنيا فهو كفارة له ، ومن أصاب من ذلك شيئا ثم ستره الله فهو إلى الله إن شاء عفا عنه وإن شاء عاقبه " فبايعناه على ذلك) .
واتە : پەیمانم بدەنێ لەسەر ئەوەی هاوبەش بۆ خودا بڕیار نەدەن  وبوهتان بەیەکتر نەکەن ، ولەشتی چاکەدا بێفەرمانی کاربەدەستی موسوڵمان نەکەن ، هەر کەسێک لەئێوە پەیمانەکەی بپارێزێت ئەوا پاداشتی لەلای خودایە ، وەهەرکەسێک لەئێوە توشی یەکێک لەو تاوانانە بوو و لەدونیادا سزا درا ئەوا دەبێتە کەفارەت بۆی ، وەهەرکەسێک لەئێوە توشی یەکێک لەو تاوانانە بوو و خودا بۆی داپۆشی ئەوا دەکەوێتە سەر ویستی خودا گەر بیەوێ لێی دەبورێ ، وەگەر ویستی لەسەر بێت سزای دەدات ، ئێمەش لەسەر ئەوە پەیمانمان پێ دا .

وە لەڕیوایەتی  البخاري (6416)دا هاتووە : " ومن أصاب من ذلك شيئا فأخذ به في الدنيا فهو كفارة له وطهور ".
واتە : هەر کەسێک توشی یەکێک لەتاوانانە ببێت ولەدونیادا مافەکەی لێ وەربگیردرێت ئەوا دەبێته کەفارەت بۆی ولەو تاوانە پاک دەبێتەوە .

وە الحافظ لە الفتح (1/68) دا ، دەڵێت  : ( ويستفاد من الحديث أن إقامة الحد كفارة للذنب ولو لم يتب المحدود وهو قول الجمهور...)
واتە : ئەم فەرموودەیە ئەوەی لێ فائیدە دەکرێت جێبەجێ کردنی حەد وسزا دەبێتە کەفارەتی تاوان هەرچەند ئەو کەسەی کەحەدەکەی لێ دراوە تەوبەی نەکردبێت ، ئەمە بۆ چوونی زۆربەی زانایانە .

وە ئیامی أحمد (1365) لە عەلیەوە رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمووی : ( " من أذنب في الدنيا ذنبا فعوقب به فالله أعدل من أن يُثَنِّي عقوبته على عبده ، ومن أذنب ذنبا في الدنيا فستر الله عليه وعفا عنه فالله أكرم من أن يعود في شيء قد عفا عنه )"
والحديث حسنه الأرناؤوط في تحقيق المسند . وحسن الحافظ نحوه من رواية الطبراني .
واتە : هەر کەسێک لەدونیادا تاوانێک ئەنجام بدات ولەدونیادا سزابدرێت ئەوا خودا زۆر لەوە دادپەروەر ترە دوو جار سزای بەندەکەی بدات ،و هەر کەسێک لەدونیادا تاوانێک ئەنجام بدات وخودا ستری بکات وبۆی داپۆشێت ئەوا خودا زۆر لەوە بەڕەحم ترە لەڕۆژی دوایدا سزای بدات لەسەر شتێک کە لەدونیادا بۆی داپۆشیوە .

خوای گەورە فەرموویەتی :  (وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً إِلا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً ) الفرقان / 68- 70 .
واتە :وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا دوعا ناكه‌ن له‌ خوایه‌كی ترو له‌ خوایه‌كی تر ناپاڕێنه‌وه‌ ته‌نها له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ نایكوژن ته‌نها به‌ حه‌ق نه‌بێ: مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ دوای زه‌واجی شه‌رعی زینای كردبێت، یان كه‌سێكی به‌ ناحه‌ق كوشتبێت، یان له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه‌ ئه‌میش حاكمی موسڵمان ئه‌یانكوژێ ، وه‌ زیناش ناكه‌ن ،وه‌ هه‌ر كه‌سێك كاری وا بكات ، ئه‌وا تووشی تاوان و سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بێت، یاخود دۆڵێكه‌ له‌ دۆزه‌خ سزاى زیناكارانى تێدا ده‌درێت. 
له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سزای چه‌ند قاتێك ئه‌درێ ، وه‌ له‌ناو سزادا ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌ سه‌رشۆڕى و ڕیسوایی و زه‌لیلی.
ته‌نها كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كردبێ له‌م تاوانانه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) ، ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌، یاخود له‌ قیامه‌تدا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌. 

وەهەروەها فەرموویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالاً بَعِيداً ) النساء / 116 ، 
واتە :به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ خۆش نابێ له‌هیچ كه‌سێك كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات ، وه‌ جگه‌ له‌ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌ تاوان چه‌ندێك گه‌وره‌ بێ هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات حه‌ڵاڵی نه‌كات خوای گه‌وره‌ خۆش ئه‌بێ له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت ئه‌كه‌وێته‌ به‌ر ویست و مه‌شیئه‌تی خوا ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات ، ئه‌وه‌ گومڕاو وێڵ بووه‌ گومڕابوونێكی زۆر دوورو له‌ حه‌ق دووركه‌وتۆته‌وه.

جا ئەم ئایەتە تایبەتە بەکەسێکەوە کەتەوبەی نەکردبێت ، ودەکەوێتە سەر ویستی خودا ، مەگەر هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت ، چونکە شیرک لێی خۆش بوونی بۆ نییە .

وەبەنیسبەت جۆری دەوەمەوە :

کەتایبەتە بەمافی بەندەکان ، وەک ستەم کردن لەکەسانی تر و دزینی ماڵیان ، ویاخود باس کردنیان بەخراپە ولێدانیان ..هتد ، ئەم جۆرەیان پێویسته لەگەڵ تەوبەکەدا مافەکە بگێڕدرێتەوە بۆ خاوەنەکەنیان ، ویاخود داوای لێ بوردنیان لێ بکات .

جا هەر کەسێک ئەمە نەکات ئەوا ئەو مافەی لەسەر دەمێنێت تا ڕۆژی دواییدا ، و لەو ڕۆژەدا لێی وەردەگیردرێتەوە ولەچاکەکانی دەبڕدرێت ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (" من كانت له مظلمة لأحد من عرضه أو شيء فليتحلله منه اليوم قبل أن لا يكون دينار ولا درهم إن كان له عمل صالح أخذ منه بقدر مظلمته وإن لم تكن له حسنات أخذ من سيئات صاحبه فحمل عليه)" رواه البخاري (2317) .
واتە : هەرکەسێک ستەمی لەکەسێک کردووە جا ناموس بێت یاخود هەر شتێکی تر با ئەمڕۆ گەردنی خۆی پێ ئازا بکات پێش ئەوەی ڕۆژێکی بەسەردا بێت کەدینار ودرهەمی لێ نی یە ، و گەر کردەوەی چاکەی هەبێت لێی وەردگیردرێت ، وەئەگەر چاکەی نەبێت تاوانی ئەو کەسەی ستەمی لێ کردووە دەدرێت بەسەری دا .

لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەو قسەیەیی کەدەوترێت لەدونیادا سزای هەموو تاوانێک وەردەگریت هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نی یە ، بەڵام گەر سزا بدرێت ئەوا دەبێته کەفارەت بۆی ، وەهەر کەسێک سزا نەدرێت ، پاشان تەوبە بکات ، ئەوا خودا تەوبەکەی قەبوڵ دەکات .

وە قسەیەکی بەتاڵی تر هەیە کەدەڵێت :
هەندێ جار کەسانی تر بەهۆی تاوانی کەسانی ترەوە سزا دەدرێن ، بۆ نموونە لەبارەی ئادەمەوە دەڵێن :
نەوەکانی بەپێغەمبەرانیشەوە باجی ئەو تاوانەیان دەدا تاوەکو خودا تاقه کوڕکەی ناردە سەر ئەرز بۆ ئەوەی لەخاچ بدرێت وئەو تاوانە لەسەر بەندەکان نەمێنێت ، بێگومان ئەمە بوهتان وستەمێکی گەورەیە بەرانبەر خودا ، ودوورە لەدادپەروەری خوداوە کەسزای کەسانی تر بدات بەهۆی تاوانی کەسانی ترەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :  (ولاتزر وازرة وزر أخرى)  فاطر / 18 ،
واتە : وه‌ كه‌س كۆڵ و باری كه‌س هه‌ڵناگرێ و تاوانی كه‌س ناخرێته‌ سه‌رشانی كه‌س .

دواتر خودا زۆر لەوە بەبەزەیی تر ودادپەروەر ترە سزای کەسێک بدات بەهۆی تاوانی باوکیانەوە لەکاتێکدا تەوبەی لێ کردووە وخوداش تەوبەکەی وەرگرتووە  .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ فَتَلَقَّى آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ) البقرة / 36، 37
واتە : شه‌یتان تووشی زه‌له‌و تاوانی كردن ،وه‌ ده‌ری كردن له‌ ژیانی خۆشی به‌هه‌شت به‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای به‌هه‌شت پێیانی وت له‌م داره‌ بخۆن وه‌ ئه‌گه‌ر لێی بخۆن ئێوه‌ ئیتر بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌ژین، فێڵی لێ كردن و وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست كردن ، خوای گه‌وره‌ ئه‌مری كرد ئه‌ی ئاده‌م له‌گه‌ڵ حه‌وادا دابه‌زنه‌ سه‌ر زه‌وی و له‌ به‌هه‌شت ده‌رچن وه‌ له‌ نه‌وه‌كانی تۆدا هه‌ندێكتان ئه‌بن به‌ دوژمنی هه‌ندێكی ترتان ، له‌سه‌ر زه‌ویشدا نیشته‌جێ ئه‌بن وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویست بكات له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به‌رگ و پۆشاك بۆتان هه‌یه‌ تا كاتی مردن یاخود تا ڕۆژی قیامه‌ت. 
ئاده‌م په‌شیمان بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگار زوڵممان له‌ نه‌فسی خۆمان كرد ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و ڕه‌حممان پێ نه‌كه‌ی ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بین ، كه‌ وای فه‌رموو خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ كرد، به‌ دڵنیایی هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ زۆر ته‌وبه‌ی به‌نده‌كان قبووڵ ئه‌كات وه‌ زۆر به‌ ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.

 وەهەروەها فەرموویەتی: ( فَأَكَلا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ وَعَصَى آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَى ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَى ) طـه / 121، 122 .
واته : ئه‌وانیش به‌ قسه‌ی ئیبلیسیان كردو له‌ داره‌كه‌یان خواردو عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت ، وه‌ خێرا گه‌ڵای داره‌كانی به‌هه‌شتیان ئه‌دا به‌سه‌ر خۆیاندا ، وه‌ ئاده‌م - صلى الله عليه وسلم - سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردو ژیانی لێتێكچوو به‌وه‌ى هاته‌ سه‌ر ڕووی زه‌وی. 
پاشان دووباره‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵیبژارده‌وه‌ ، وه‌ كه‌ داوای لێخۆشبوونی له‌ خوای گه‌وره‌ كرد لێیخۆشبوو وه‌ هیدایه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ بكات. 

جا بەنیسبەت ئادەمەوە عليه السلام هەردوو شتەکەی تێدا هاتۆتە جێ : 
سزا دراوە لەسەر تاوانەکەی ، وتەوبەشی کردووە وخودا تەوبەکەی قەبوڵ کردووە ، وهەڵی بژاردووە وڕێزی لێ گرتوە  .

وە لحاسڵ هەر کەسێک ژیانی پڕ بێت لەتاوان وسەر پێچی ، هیچ شتێکی لەسەر نی یە جگە لەوەی بگەڕێتەوە بۆ لای خودای بەبەزەیی وداوای لێ خۆشبوونی لێ بکات ، بەڵکو خودا لێی خۆش بێت ، هەروەک وەعدی داوە : ( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) الزمر / 53
واته : ئه‌ی محمد -صلى الله عليه وسلم - به‌و به‌ندانه‌م بڵێ كه‌ ئیسراف و زیادڕه‌ویان كردووه‌ له‌ تاوان و سه‌رپێچیدا: بێئومێد نه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا ، به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو تاوانێك خۆش ئه‌بێ ته‌نها شه‌ریك دانان نه‌بێت بۆی ئیتر له‌ هه‌موو تاوانێكی تر خۆش ئه‌بێت، (ئه‌مه‌ ئومێدبه‌خشترین ئایه‌ته‌ له‌ كتابی خوای گه‌وره‌، وه‌ صه‌حابه‌ زۆر دڵیان پێی خۆش بووه‌)، وه‌ (ئه‌م ئایه‌ته‌ بانگكردنى سه‌رجه‌م كافران و تاوانبارانه‌ بۆ ته‌وبه‌ كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌، وه‌ ئه‌وه‌ى ته‌وبه‌ بكات چه‌ندێك تاوانى زۆر بێت خواى گه‌وره‌ لێى خۆش ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ سه‌د كه‌سى كوشت و ته‌وبه‌ى كردو خواى گه‌وره‌ لێى خۆش بوو)، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له‌ پاش ئه‌م ئایه‌ته‌ خه‌ڵكى بێئومێد بكات له‌ ته‌وبه‌ ئه‌وا باوه‌ڕى به‌ قورئانى پیرۆز نیه‌) ،
(ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له‌ پاش ئه‌م ئایه‌ته‌ خه‌ڵكى بێئومێد بكات له‌ ته‌وبه‌ ئه‌وا باوه‌ڕى به‌ قورئانى پیرۆز نیه‌) ، وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌. 

 ئەمەش جۆرێکە لەئاسان کرای خودا لەم شەریعەتە لێبوردەیەدا تەشریعی کردووە ، وبەنی ئیسڕائیل کاتێ بیان ویستایە تەوبە بکەن دەبوو خۆیان بکوژن بۆ ئەوەی تەوبەکەیان قەبوڵ بێت ، دواتر خودای بەڕەحم ئەوەی لەسەر ئەم ئومەتە لابرد .

لەکۆتاییدا داوامان وایە خودا ڕێنوێنیت بکات بۆ ئیسلام بەڵکو ببیتە تاکێک لەم ئومەتە کەڕازیە خودا پەروەردگاری بێت وئیسلام دینی بێت وموحەمەد صلى الله عليه وسلم پێغەمبەری بێت ...

والله أعلم .