دەمەوێ موسڵمان بم بەڵام بەلامەوە قورسە واز لەمەسیحییەت بێنم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەمەوێ موسڵمان بم بەڵام بەلامەوە قورسە واز لەمەسیحییەت بێنم
پرسیار:

تەمەنم 27 ساڵە و لەئەمریکا دەژیم ، و دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆم دەرکەوت ئیسلام دینی ڕاستە و لەلایەن خوداوە هاتووە ، بەڵام لێتان ناشارمەوە هێشتا هەر دوو دڵم وموسوڵمان نەبووم .
   بەلامەوە قورسە واز لەمەسیحییەت بێنم دوای ئەوەی کەهەر منداڵیەوە و بۆ ماوەی چارەکە سەدەیەک لەسەری بووم ، جا دەستم کردووە بەفێر بووون ولێکۆڵینەوە لەزمانی عەرەبی ، و پلانم داناوە ئەم هاوینەی دابێ بچمە وڵاتێکى عەرەبی بۆ خوێندن ، جا پرسیارەکەم ئەوەیە :
ئایا بەڕاست پێویستە من بڕیاری کۆتایی بدەم ؛ چونکە قورئان دەڵێت ئەو مەسیحیانەی گومانیان هەیە سزای خۆیان وەردەگرن .
وە ئایا گرنگ و پێویستە هەندێ هەنگاو بنێم وەک گۆڕینی ناوم بۆ ناوێکی ئیسلامی یاخود تەنها سوننەتە ؟ 
وە ئایا ناوی ئیسماعیل ناوێکی گونجاوە ؟

ئەم پرسیارەی جەنابت زۆر گرنگە لای ئێمە ، وە ئەو هەوڵدان و گەڕانەت و گەشتن بەئەنجامی باش جێی دەس خۆشیە ، بۆیە ئێمە پێمان وایە واجبە ببی بە موسوڵمان چونکە خوای پەروەردگار جگە لە ئیسلام هیچ دینێکی تری پێ قەبوڵ نییە لەبەر ئەوەی ئیسلام کۆتا دینە ، بێگومان ئێمە هەست بەهەندێ ناڕەحەتی دەکەین کەڕوو بەڕووت دەبێتەوە بەواز هێنانت لەو دابو نەریتانەی پێشوو ، بەڵام حەتمەن کەسی عاقڵ دەزانێ کەوا دوای حەق بکەوێت هەرچەند دوای ماوەیەکی زۆر ئینجا بۆی دەرکەوتبێت ، و پێشتر لەسەر دینێکی پێچەوانە پەروەردە بووبێت ، خوای گەورە سەرزەنشتی ئەو کەسانە دەکات کە لەبەر چاولێکەری باو باپیرانیان حەق ڕەت دەکەنەوە :

(وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءابَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ ءابَاؤُهُمْ لا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلا يَهْتَدُونَ) (104) سورة المائدة
واتە : وه‌ كاتێك بانگیان بكه‌یت بڵێی: وه‌رن بۆ لای ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ وه‌ وه‌رن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- - ، ئه‌یانووت: ئێمه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه‌ ئه‌وه‌مان به‌سه‌و ئیمان به‌ قورئان و به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- - ناهێنین و دینی باوك و باپیرانمان به‌سه‌ ، ئایا نازانن كه‌ باوك و باپیرانی ئه‌وان زانیاریان به‌هیچ شتێك نه‌بووه‌ وه‌ له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست نه‌بوونه‌ به‌ڵكو له‌سه‌ر نه‌زانی و شه‌ریك دانان بوونه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئیتر چۆن ئه‌بێت شوێنیان بكه‌ون، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌و چاولێكردنى كوێرانه‌ى بێ به‌ڵگه‌، به‌ڵكو مرۆڤـ ده‌بێت شوێنى به‌ڵگه‌ بكه‌وێت).

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءابَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ(21) سورة لقمان
واته : وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی شوێنی ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ بكه‌ون كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ ، هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌ڵێن: به‌ڵكو ئێمه‌ شوێنی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌وین كه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه‌ له‌ بت په‌رستی و شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌و داب و نه‌ریتی خراپ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌و شوێن نه‌كه‌وتنى به‌ڵگه‌) ، ئایا نازانن كه‌ شه‌یتان بانگیان ئه‌كات بۆ سزای سووتێنه‌ری ئاگری دۆزه‌خ، شه‌یتان وای له‌ باوك و باپیرانیان كردووه‌ شه‌ریك بۆ خوا دانێن، ئه‌مانیش وا لێ ئه‌كات كه‌ به‌ شوێن ئه‌واندا بڕۆن و لاسایی ئه‌وان بكه‌نه‌وه‌.

وەهەروەها لەئایەتێکی تردا فەرموویەتی : ( وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِنْ نَذِيرٍ إِلا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا ءابَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى ءاثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ(23) قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ ءابَاءَكُمْ) .. سورة الزخرف
واته : به‌م شێوازه‌ش له‌ پێش تۆشدا بۆ هیچ شارو دێیه‌ك پێغه‌مبه‌رو ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌مان نه‌ناردووه‌ ئیلا ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارو ناودار بوونه‌ وتوویانه‌ ئێمه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر جۆره‌ عیباده‌تێك بینیوه‌ته‌وه‌ وه‌ ئێمه‌ش به‌ شوێنه‌واری ئه‌واندا پێ هه‌ڵئه‌گرین و شوێنی شوێنه‌واری ئه‌وان ئه‌كه‌وین و لاساییان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ پێی وتوون: ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ من بۆم هێناون هیدایه‌تده‌رتر نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ باوك و باپیرانی خۆتان له‌سه‌ری بینیوه‌ته‌وه‌؟ ، ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا وتوویانه‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا ئه‌و دینه‌ی كه‌ ئێوه‌ی پێ نێردراون و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هێناوتانه‌ ئێمه‌ پێی كافرین و باوه‌ڕمان به‌و شته‌ نیه‌. 

بابەتەکە - إن شاء الله - زۆر قورس نابێت لەسەرت ، چونکە لەڕاستی دا تۆ گەر باوەڕت بەئیسلام هێنا ئەوا باوەڕت بەهەموو پێغەمبەران وکتێبە ئاسمانیەکان هێناوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءامَنُوا ءامِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالا بَعِيدًا ) سورەتی: النساء . ئایەتی ژمارە: ١٣٦
واته : ئه‌ی باوه‌ڕداران ئیمان بێنن به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- - واته‌: دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌تان وه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری ، وه‌ ئیمان بێنن به‌و كتابه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- - كه‌ قورئانی پیرۆزه‌، وه‌ ئیمان بێنن به‌هه‌موو ئه‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی تر كه‌ له‌ پێش قورئاندا خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌، بۆ قورئان ده‌فه‌رمێت: (نَزَّلَ) چونكه‌ به‌ش به‌ش و سوره‌ت سوره‌ت دابه‌زیوه‌، به‌ڵام بۆ كتابه‌ ئاسمانییه‌كانى تر ده‌فه‌رمێت: (أَنْزَلَ) چونكه‌ هه‌مووى به‌ یه‌كجار دابه‌زیووه‌و هاتۆته‌ خواره‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به‌ خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی ئه‌وه‌ گومڕاو وێڵ بووه‌و له‌ ڕێگای ڕاست لایداوه‌ گومڕابوونێكی زۆر دوور.

تۆ کاتێ کە موسوڵمان دەبی دانابڕێی لەسەرچاوە ڕاست و دروستەکان ، بەڵکو هەموو موسوڵمانێک باوەڕی وایە عیسا عليه السلام پێغەمبەر و نێردراوی خودایە و باوەڕی بەئینجیلى ڕاست ودەسکاری نەکراو هەیە ، بۆیە تەئکید بە هەر کەسێک باوەڕی بەعیسا هێنابێت ودواتر باوەڕ بەموحەمەد   بێنێت ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە ، هەر بۆیە کاتێ کە پێغەمبەر نامەکەی بۆ هیڕەقڵ مەلیکی ڕۆم نارد و بانگی کرد بۆ موسوڵمان بوون و تێیدا نووسی  : 

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ مِنْ مُحَمَّدٍ عَبْدِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى هِرَقْلَ عَظِيمِ الرُّومِ سَلامٌ عَلَى مَنْ اتَّبَعَ الْهُدَى أَمَّا بَعْدُ فَإِنِّي أَدْعُوكَ بِدِعَايَةِ الإِسْلَامِ أَسْلِمْ تَسْلَمْ وَأَسْلِمْ يُؤْتِكَ اللَّهُ أَجْرَكَ مَرَّتَيْنِ فَإِنْ تَوَلَّيْتَ فَعَلَيْكَ إِثْمُ الأَرِيسِيِّينَ وَ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلا نَعْبُدَ إِلا اللَّهَ وَلا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ) رواه البخاري 2723 .
واته : بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان لەموحمەد بەندە ونێرداوی خواوە بۆ هیڕەقل گەورەی ڕۆم سەلام لەو کەسە بێت کەشوێنی هیدایەتی دەکەوێت ، بانگت دەکەم بە بانگەوازی ئیسلام موسوڵمان بە سەلامەت دەبی ، موسڵمان بە خودا دوو جار پاداشتت دەداتەوە خۆ ئەگەر پشتت هەڵکرد ئەوا تاوانی ئەریسیین وئەهلی کتاب دێتە سەرت ، ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران وه‌رن بۆ لای وشه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌و ئێوه‌ تیایدا یه‌كسانین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ با هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستین جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله ، وه‌ با هیچ كه‌سێ نه‌كه‌ینه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ ، با هه‌ندێكمان هه‌ندێكمان نه‌كه‌ینه‌ ڕه‌ب و په‌روه‌ردگارو له‌ غه‌یری خوا نه‌یانپه‌رستین وه‌كو ئێوه‌ كه‌ جووله‌كه‌ ده‌ڵێن: عوزێر كوڕی خوایه‌، گاوره‌كانیش كه‌ ئه‌ڵێن: عیسى كوڕی خوایه‌ و ئه‌یانكه‌ن به‌ خواو ئه‌یانپه‌رستن ، ئه‌گه‌ر به‌مه‌ ڕازی نه‌بوون و پشتیان هه‌ڵكرد ئه‌وا پێیان بڵێن: شایه‌ت بن ئێمه‌ موسڵمانین خۆمان ته‌سلیم خوای گه‌وره‌ كردووه‌و به‌تاك و ته‌نها ئێمه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌په‌رستین .

وەهەروەها پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی : (ثَلاثَةٌ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُمْ مَرَّتَيْنِ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمَنَ بِنَبِيِّهِ وَأَدْرَكَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَآمَنَ بِهِ وَاتَّبَعَهُ وَصَدَّقَهُ فَلَهُ أَجْرَانِ .. )الحديث رواه مسلم 219 .
واتە : سێ کەس هەن لەڕۆژی دوایی دا دوو جار پاداشت دەدرێنەوە : کەسێک لەئەهلی کتاب کەباوەڕی بەپێغەمبەرەکەی هێناوە ودواتر لەسەردەمی هاتنی پێغەمبەری ئیسلام دا   ژیاوە وباوەڕی بەویش هێناوە و بەڕاستی زانیوە وشوێنی کەوتووە ئا ئەوە دوو ئەجری بۆ هەیە .

کەواتە وەڵامی پرسیارەکەت ئەوەیە : بەڵێ بێگومان پێویستە بڕیاری خۆت بدەیت و ژیانت بگۆڕیت بەرەو خۆشگوزەرانی وهەستکردن بەچێژی عیبادەت و یەکتاپەرستی و بەدەست هێنانی پاداشت بۆ ڕۆژێک کە مرۆڤ زۆر پێویستی پێیەتی ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : 

(يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍ مُحْضَرًا وَمَا عَمِلَتْ مِنْ سُوءٍ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُ أَمَدًا بَعِيدًا وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ) (30) سورة آل عمران
واتە : له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی كردبێت له‌ چاكه‌ یان خراپه‌ ئه‌یبینێ كه‌ ئاماده‌یه‌و نیشانی ئه‌درێ ، ئه‌گه‌ر خراپه‌ی كردبێ ئاواته‌خوازه‌ كه‌ ماوه‌و مه‌سافه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌ نێوان ئه‌م و خراپه‌كانیدا بێت و هه‌ر نه‌یبینێ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ دیسان ئه‌تانترسێنێ به‌نه‌فسی پیرۆزی خۆی له‌ خوای گه‌وره‌و سزاكه‌ى بترسێن ، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ به‌ به‌نده‌كانی.

دواتر بەنیسبەت ناوەکەتەوە گەر ناشەرعی نەبێت و شیرک و کوفری تێدایە نەبێت دەتوانی نەیگۆڕیت وەبەنیسبەت ناوی (إسماعیل)وە ناوێکی گونجاوە و ناوی یەکێکە لەپێغەمبەران ولەقورئاندا هاتووە :

(وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولا نَبِيًّا ) سورة مريم .
واتە :ئه‌ی محمد - - له‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ باسی ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ریش - - بۆ خه‌ڵكی بكه‌ ، به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سێك بووه‌ كه‌ له‌ وه‌عدو به‌ڵێنه‌كانیدا ڕاستگۆ بووه‌و هیچ به‌ڵێنێكى نه‌داوه‌ ئیلا بردۆتیه‌سه‌ر (هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وابوونه‌ به‌ڵام ئه‌م زیاتر په‌یوه‌ست بووه‌ پێوه‌ی بۆیه‌ به‌ تایبه‌ت باسكراوه‌)، وه‌ پێغه‌مبه‌ری نێردراوی خوای گه‌وره‌ بووه‌. 

نسأل الله لنا ولك التوفيق لما يحبّ ويرضى والهداية إلى صراط الله المستقيم والله يهدي من يشاء وهو أعلم بالمهتدين .