ئافرەتێک زینا دەکا و نوێژ دەکا دەیەوێ وازبێنێ لە نوێژ وەک شەرمێک لە خودا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتێک زینا دەکا و نوێژ دەکا دەیەوێ وازبێنێ لە نوێژ وەک شەرمێک لە خودا
پرسیار:

من وەکو ئافرەتێک دەزانم زینا و داوێن پیسی تاوانە، وە من هەست بەشەرمەزاری دەکەم کاتێ نوێژ دەکەم و لە بەرامبەر خواى گەورە ڕادەوەستم ، جا داوا لەخودا دەکەم لێم خۆش بێت ، باوەڕم پێ بکەن من هیچ ئاسودە نیم بەهۆی ئەو کارەی ئەنجامی دەدەم بەڵام ناتوانم زاڵ ببم بەسەر نەفسمدا، جا ئایا بەردەوام بم لەسەر نوێژ کردن یاخود نا ، لەگەڵ بەردەوام بوون لەسەر زینا ؟

بێگومان زینا تاوانێکە لەتاوانە گەورەکان وتاوانێکی زۆر ناشرینە ، و لەگەورەترین فاحیشەکانە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلا ) الإسراء / 32 ، 
واتە : وه‌ ئێوه‌ نزیكی زینا مه‌كه‌ونه‌وه‌ وه‌ پێشه‌كیه‌كانی زینا هه‌مووی حه‌رامه‌ ، به‌دڵنیایى ئه‌مه‌ تاوانێكى بێزێنراوه‌ وه‌ خراپترین ڕێگایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌ختان ئه‌بات.

وە هەروەها فەرموویەتی : ( وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا ءَاخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا(68)يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا(69) الفرقان .
واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا دوعا ناكه‌ن له‌ خوایه‌كی ترو له‌ خوایه‌كی تر ناپاڕێنه‌وه‌ ته‌نها له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ نایكوژن ته‌نها به‌ حه‌ق نه‌بێ: مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ دوای زه‌واجی شه‌رعی زینای كردبێت، یان كه‌سێكی به‌ ناحه‌ق كوشتبێت، یان له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه‌ ئه‌میش حاكمی موسڵمان ئه‌یانكوژێ ، وه‌ زیناش ناكه‌ن، وه‌ هه‌ر كه‌سێك كاری وا بكات ، ئه‌وا تووشی تاوان و سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بێت، یاخود دۆڵێكه‌ له‌ دۆزه‌خ سزاى زیناكارانى تێدا ده‌درێت. 
له ڕۆژی قیامه‌ت سزای چه‌ند قاتێك ئه‌درێ ، وه‌ له‌ناو سزادا ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌ سه‌رشۆڕى و ڕیسوایی و زه‌لیلی .

هەر بۆیە خودا سزای توندی بۆ زینا کار داناوە لەدونیادا وحەدی بۆ داناوە ، هەروەک فەرموویەتی : ( الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ وَلا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ) النور/2
واتە : 
كچی زیناكار یان كوڕی زیناكار پێش ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌واجێكی شه‌رعی بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ ویستی خۆیان زینایان كرد هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌د جه‌ڵده‌و قامچیان لێ بده‌ن، وه‌ له‌سوننه‌تیشدا هاتووه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌و شوێنه‌ دوریان بخه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر خۆیان دانیان پێدا نا، یان چوار شایه‌ت هه‌بوو، یان كچه‌كه‌ حه‌ملى هه‌بوو ، وه‌ به‌زه‌یشتان پیادا نه‌یه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدان و جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سنووره‌ی خوای گه‌وره‌ (به‌زه‌یى وا له‌ حاكم نه‌كات ئه‌م حوكمه‌ى خواى گه‌وره‌ جێ به‌جێ نه‌كات) ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئیمانتان به‌ خواو به‌ ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ ، وه‌ با كۆمه‌ڵێك له‌ باوه‌ڕدارانیش ئاماده‌ی ئه‌م سزایه‌ ببن وه‌ له‌ پێش چاوی خه‌ڵكی به‌ ئاشكرا جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى له‌و تاوانه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌ ( به‌ یه‌ك كه‌س و سه‌روتر ده‌وترێت: طَائِفَة).

بەنیسبەت ( المحصن) ـەوە : ئەو کەسەیە کەزەواجی کردووە  ، جا حەدی ئەو کەسەی زەواجی کردبێت وزینا بکات حەدەکەی کوشتنە ، ئیمامی مسلم لە صەحيحەکەی لەپێغەمبەرەوە گێڕاویەتیەوە وفەرموویەتی : ( والثيب بالثيب جلد مائة والرجم ) الحدود / 3199 .
واتە : کەسێک ژنی هێنابێ یاخود شووی کردبێت و زینا بکات ئەوا حەدەکەی سەد دارە و ڕەجم کردنە .

وە لەبەر ناشرینی ئەم کارە قێزەونە تەنانەت مەیموونەکانیش حەدیان لەسەر کەسێکیان جێ بەجێ کرد کاتێ کەزینای کرد ، هەروەک لە (صەحيح البخاري)دا عەمری کوڕی مەیموون گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( رَأَيْتُ فِي الْجَاهِلِيَّةِ قِرْدَةً اجْتَمَعَ عَلَيْهَا قِرَدَةٌ قَدْ زَنَتْ فَرَجَمُوهَا فَرَجَمْتُهَا مَعَهُمْ ) المناقب /5360 .
واتە : لەسەر دەمی نەفامیدا کۆمەڵێ مەیموونم بینی کۆ بوو بوونەوە لەمەیموونێک کەزینای کردبوو ڕەجمیان کرد ومنیش ڕەجمم کرد لەگەڵیان .

دەی کەواتە چۆن موسوڵمان ڕازی دەبێت دابەزێتە ئاستی ئاژەڵان وهەرکاتێ ئارەزووی جوڵا زینا بکات چۆن بیەوێ ، بێگومان ئەم جەریمەیە تەنها سزای دونیایی نییه بەڵکو سزای توندی دوا ڕۆژ چاوڕەێیەتی .

پێغەمبەر فەرموویەتی : ( بَيْنَا أَنَا نَائِمٌ إِذْ أَتَانِي رَجُلاَنِ ، فَأَخَذَا بِضَبْعَيَّ ، فَأَتَيَا بِي جَبَلاً وَعْرًا ، فَقَالاَ : اصْعَدْ ، فَقُلْتُ : إِنِّي لاَ أُطِيقُهُ ، فَقَالاَ : إِنَّا سَنُسَهِّلُهُ لَكَ ، فَصَعِدْتُ حَتَّى إِذَا كُنْتُ فِي سَوَاءِ الْجَبَلِ إِذَا بِأَصْوَاتٍ شَدِيدَةٍ ، قُلْتُ : مَا هَذِهِ الأَصْوَاتُ ؟ قَالُوا : هَذَا عُوَاءُ أَهْلِ النَّارِ ، ... ثُمَّ انْطُلِقَ بِي، فَإِذَا بِقَوْمٍ أَشَدَّ شَيْءٍ انْتِفَاخًا ، وَأَنْتَنِهِ رِيحًا ، كَأَنَّ رِيحَهُمُ الْمَرَاحِيضُ ، قُلْتُ : مَنْ هَؤُلاَءِ ؟ قَالَ : هَؤُلاَءِ الزَّانُونَ وَالزَّوَانِي...) والحديث صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب برقم (2393).
واته‌ : لە ئەبو ئومامەی باهلیەوە ڕەزای خودای لە سەربێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: بیستم لە پێغەمبەری خودا كە دەیفەرموو: لە كاتێكدا كە خەوتبووم دوو پیاو هاتن بۆ لام و هەردوو قۆڵیان گرتموو بردمیان بۆ لای شاخێكی سەخت و پێیان وتم سەركەوە، منیش وتم: من ناتوانم سەركەوم،وتیان:ئێمە بۆتی ئاسان دەكەین، سەركەوتم تاگەیشتمە ناوەڕاستی شاخەكە گوێم لە دەنگ و هاوارێكی بەهێزوو توند بوو، وتم ئەم دەنگوو هاوارانە چین؟ وتیان: ئەوە قیژەو هاواری ئەهلی ئاگرە.... پاشان بردمیان ، و کۆمەڵە کەسێکمان بینی پێستیان زۆر تێک چوو بوو ، وبۆنیان زۆر ناخۆش بوو ، بۆنیان وەک بۆنی سەرئاو وا بوو ، گوتم : ئەوانە کێن ، گوتی : ئەوانە پیاوان وئافرەتانی زینا کارن..
جا گەر مرۆڤ لەسەر ئەم تاوانە بەردەوام بێت ئایا دەبێت حاڵی چۆن بێت ؟
وە چ بەخودای خۆی دەڵێت ؟ ئایا سوپاسی خودا بە شێوەیە دەکرێت ، وئایا سوپاسی لەش ساغی نیعمەتەکانی تر دەکەن ، ئایا لەبیرت چۆتەوە کەخودا دەتبینێت لەکاتی ئەم تاوانەدا ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ لا يَخْفَى عَلَيْهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ ) آل عمران/5
واتە : به‌ دڵنیایى هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ نه‌ له‌ زه‌وی و نه‌ له‌ ئاسماندا، وه‌ هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره‌ ئاشكرایه‌ .

ئایا نازانی ئەو جەستەیەیی کەتاوانی پێ ئەنجام دەدەیت لەڕۆژی دواییدا شایەتیت لەسەر دەدات ، ئایا گوێت لەم ئایەتە پیرۆزە نەبووە : ( حَتَّى إِذَا مَا جَاءُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ وَأَبْصَارُهُمْ وَجُلُودُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ(20) وَقَالُوا لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدْتُمْ عَلَيْنَا قَالُوا أَنْطَقَنَا اللَّهُ الَّذِي أَنْطَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ(21) سورة فُصِّلت.
واته : كاتێك كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا دێن راده‌گیرێن و خوای گه‌وره‌ مۆر ئه‌دات له‌سه‌ر زمانیان، وه‌ گوێ و چاو و پێسته‌یان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ كردوویانه‌. ئه‌وانیش لۆمه‌ی پێسته‌یان ده‌كه‌ن و پێی ده‌لێن بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌ر داین!؟ ، ئه‌وانیش ئه‌لێن: ئه‌و خوایه‌ی كه‌ هه‌موو شتێكی هێناوه‌ته‌ قسه‌ ئێمه‌شی هێناوه‌ته‌ قسه‌كردن .

واجبە لەسەرت بەپەلە تەوبە بکەیت لەو تاوانە گەورەیە ، وپەشیمان ببیتەوە ،وبەتەواوی واز بێنی لەو تاوانە ، ودوور کەویتەوە لەهەر شتێک کەدەبێتە هۆکاری زینا ، لەوانە :

یەکەم : سفوری و لەبەر کردنى جلى ناشەرعى ، پێغەمبەر   فەرموویەتی : ( صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ... قال : وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلاتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلا يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا ) رواه الإمام مسلم (اللباس والزينة/3971 ) .
واتە : دوو تاقم وكۆمه‌ڵ هه‌ن ئه‌هلى دۆزه‌خن من نه‌م بينيوون :
كۆمەڵە کەسێکن شتێکیان پێیە وەک کلکی مانگا وایە لەخەڵکی پێ دەدەن ، وە ئافره‌تانێك داپۆشراون به‌ناو له‌ ڕاستيدا ڕووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌ڕۆنه‌ بە ڕێگادا دەڕۆن ، و سه‌رنجى پياوان بۆلای خۆيان ڕاده‌كێشن ، و پرچيان به‌ شێوه‌يه‌ك به‌ سه‌ر سه‌ريانه‌وه‌ ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وايه‌ ، ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ وبۆنیشی ناکەن ئه‌گه‌ر چى بۆنى به‌هه‌شت له‌ دوورى ئه‌وه‌نده‌ و ئه‌وه‌نده‌شه‌وه‌ هەست پێ دەکرێت .

دووەم :  وە خەڵوەت کردن لەگەڵ نامەحڕەمدا ؛ چونکە پێغەمبەر  فەرموویەتی : ( لا يَخلُوَنَّ رجلٌ بامرأة إلا مع ذي محرم ) رواه البخاري ( 3842 ) 
واتە : نابێ هیچ پیاوێک بەتەنها لەگەڵ ئافرەتێکدا کۆ ببێتەوە مەگەر مەحڕەمێکی لەگەڵ بێت .

سێیەم : زۆر ئاگادار بە و تێکەڵی کەسانێک مەبە کەحەڵاڵ نین بۆت ، بێگومان زینا زۆر جار بەو هۆیەوە ڕوو دەدات ، وپێویسته لەسەرت بەگوێی نەفست بکەیت کاتێ لۆمەت دەکات ، وگوێ بە وەسوەسەی شەیتان نەدەیت ، چونکە شەیتان سوێندی خواردووە نەوەکانی ئادەم لەخشته بەرێت  و، خوای گەورە فەرموویەتی : ( قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِين َ*  إلا عبادك منهم المخلصين ) سورة ص / 82 ، 
واتە : ئیبلیس وتی: سوێند بێت به‌ عیززه‌تی تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌بێ هه‌موویان له‌ خشته‌ به‌رم وه‌ گومڕایان بكه‌م. 
ته‌نها ئه‌و به‌ندانه‌ نه‌بێ كه‌ خۆت هه‌ڵتبژاردوون و خۆیان یه‌كلا كردۆته‌وه‌ بۆ گوێڕایه‌ڵى و په‌رستنى تۆ و به‌ دڵسۆزى و نیازپاكى ته‌نها تۆ ده‌په‌رستن ئه‌وا من توانام به‌سه‌ر ئه‌واندا نیه‌.

حەتمەن شەیتان لەخشتەی بردووی ، پاشان بەوەشەوە نەوەستاوە ودەیەوێ بەهەتا هەتایی لەدۆزەخ دا بمێنیتەوە ، بەوەی واز هێنانی لەنوێژ بۆ ڕازاندوویتەوەوە بەهەندێ بیانووی بێ بنەما .

بێگومان واز هێنان لەنوێژ کوفرە ، هەروەک ئیمامی موسلیم لە جابرەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : گوێم لەپێغەمبەری خوا  صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بوو دەیفەرموو : ( بَيْنَ الرَّجُلِ وَبَيْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْرِ تَرْكُ الصَّلاةِ ) الإيمان / 116 ،
واتە : لەنێوان مرۆڤی موسوڵمان وکوفر وشیرک دا واز هێنانە لەنوێژ .
وەهەروەها فەرموویەتی : ( العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر ) رواه الترمذي الإيمان / 2545 ، وصححه الألباني في صحيح سنن الترمذي برقم ( 2113 ) .
واتە : عەهد وپەیمانی نێوان ئێمە وبێ باوەڕان نوێژە ، هەرکەسێک وازی لێ بێنێت ئەوا بەتەئکید کوفرى کردووە .

پێویسته لەسەرت زۆر داوای لێ خۆش بوون بکەیت ، وتەوبە بکەیت وبپاڕێیتەوە ، وپارێزگاری بکەیت لەنوێژەکانت ، وسوور بیت لەسەر خشوع وخۆ زەلیل کردن بۆ خودا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَأَقِمِ الصَّلاةَ إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ) العنكبوت /45  ،
واتە :  وه‌ نوێژه‌كانت ئه‌نجام بده‌ ، به‌دڵنیایی نوێژ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ خراپه‌كاری و تاوان و هه‌ر شتێك كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت .

وە هەروەها فەرموویەتی : ( وَأَقِمِ الصَّلاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ) سورة هود / 114 ، واتە : وه‌ تۆ نوێژه‌كانت بكه‌ له‌ هه‌ردوو لای به‌یانی، واته‌: نوێژی به‌یانی و عه‌صر ، وه‌ كات له‌ دوای كات له‌ شه‌ودا، وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی نوێژی مه‌غریب و عیشایه‌، یان ته‌نها نوێژی عیشایه‌، یان شه‌ونوێژه‌، ، به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێلێت .
وەپێویستە لەسەرت کەم تەرخەمی نەکەیت لەتەوبە کردندا و وا گومان نەبەیت خودا لێت خۆش نابێت ، چونکە شەیتان زۆر هەوڵی نائومێدیت دەدا لەڕەحم وبەزەیی خودا  .

وە بزانە هەرکەسێک تەوبە بکات خودا نەک لێی خۆش دەبێت بەڵکو تاوانەکانیشی دەگۆڕێت بۆ چاکە ، خوای گەورە فەرموویەتی  : (  إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (70) وَمَنْ تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَابًا ) سورة الفرقان/70-71 .
واتە : ته‌نها كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كردبێ له‌م تاوانانه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) ، ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌، یاخود له‌ قیامه‌تدا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌. 
وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌وبه‌ بكات و كرده‌وه‌ی چاك بكات ، ئه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی چاك. 

بێگومان دەرگای تەوبە کراویە ، وهیچ کەسێک ناتوانێت ببێتە ڕێگر لەنێوان تۆ و تەوبەدا ، پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ يَقْبَلُ تَوْبَةَ الْعَبْدِ مَا لَمْ يُغَرْغِرْ ) رواه الترمذي ( الدعوات/3460) وحسنه الألباني في صحيح سنن الترمذي (2802) .
واتە : خودا تەوبەی بەندە وەردەگرێت مادام نەگەشتبێته غەر غەڕە وسەرە مەرگ .

خوای گەورە زۆر پێی خۆشە بەندەکانی تەوبە بکەن ، ئیمامی موسلیم لەصەحیحەکەیدا لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمویەتى : ( لَلَّهُ أَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ حِينَ يَتُوبُ إِلَيْهِ مِنْ أَحَدِكُمْ كَانَ عَلَى رَاحِلَتِهِ بِأَرْضِ فَلاةٍ فَانْفَلَتَتْ مِنْهُ وَعَلَيْهَا طَعَامُهُ وَشَرَابُهُ فَأَيِسَ مِنْهَا فَأَتَى شَجَرَةً فَاضْطَجَعَ فِي ظِلِّهَا قَدْ أَيِسَ مِنْ رَاحِلَتِهِ فَبَيْنَا هُوَ كَذَلِكَ إِذَا هُوَ بِهَا قَائِمَةً عِنْدَهُ فَأَخَذَ بِخِطَامِهَا ثُمَّ قَالَ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ اللَّهُمَّ أَنْتَ عَبْدِي وَأَنَا رَبُّكَ أَخْطَأَ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ ) باب التوبة / 4932
واته‌ : خوای به‌خشنده‌ ته‌وبه‌ كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدی خۆی زۆر لەو کەسە پێ خۆشترە كه‌ له‌ بیابانێك بێ و وشتره‌كه‌شی خواردن و خواردنه‌وه‌ی لێ باركرابێ، جا وشتره‌كه‌ی به‌ باره‌وه‌ لێى ون بێ و نائومێد بێ له‌ دۆزینه‌وه‌ى و بچێته‌ ژێر سێبه‌ری دارێك پاڵ كه‌وێ. له‌و كاته‌دا ده‌بینێ وشتره‌كه‌ی به‌ باره‌وه‌ له‌به‌ر ده‌می ئاماده‌ بوه‌، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر رێشمه‌كه‌ی ڕاده‌كێشێ و له‌به‌ر زۆر دڵ خۆشی ده‌ڵێ خوایه‌ تۆ عه‌بدی منی و منیش خوای تۆم. ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش، كه‌ ده‌یكات له‌به‌ر زۆر دڵخۆشى یه‌كه‌یه‌تی.

لەکۆتایدا :
واجبە لەسەرت تەوبە بکەیت ودوور کەویتەوە لەهەموو ئەو هۆکارانەی کەدەبنە هۆکاری بەردەوام بوونت لەسەر زینا وڕێگای شەرعی بگریتە بەر کەئەویش زەواجی شەرعییە ، وپێویسته لەسەرت برانیت دروست نی یە بۆ پیاو وئافرەتی موسوڵمان زەواج لەگەڵ زینا کاردا بکات مەگەر تەوبەی کردبێت ، خۆ ئەگەر تەوبەی کرد ئەو کات دروسته زەواجی لەگەڵ بکرێت  .

 وفقنا الله وإياك للتوبة النصوح والله أعلم وصلى الله على نبينا محمد .