ڕێگاکانی خۆ پاراستن لە زینا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕێگاکانی خۆ پاراستن لە زینا
پرسیار:

وەک ئاشکرایە فەسادی و خراپە زۆر بووە جا گەنج چۆن خۆى لە زینا و داوێنپیسی بپارێزێت؟ ڕێگاکانى خۆپاراستن لە زینا کامەیە؟

1- ڕێگری کردن لەزینا وتێکەڵ بوونی ئافرەتان بەهەر بیانوویەک بێت  .
2- ئاسان کاری لەمارەییدا :
کاتێ کە کەسێک دێتە داوای کچی کەسێک پێویسته گەر لەڕەوشت ودینی ڕازی بوو بیداتێ گەرنا فیتنە وداوێن پیسی بڵاو دەبێتەوە ، پێغەمبەری خودا وهاوەڵان زۆر ئاسان کاریان دەکرد لەمارەییدا .
3- تەمبێ کردنی کەسانی هەرزە ئەوانەی کەدەست درێژی دەکەنە سەر ئافرەتان .
4- دەرنەچوونی ئافرەت بەبێ مەحڕەم وکاتێ دەردەچێت بۆ پێویستیەک دەرچێت   .
5- دەرنەچوونی ئافرەت لەگەڵ شۆفێری نامەحڕەم دا بەهیچ شێوەیەک   .
6- ڕێگری کردن لەخەڵوەت دروست بوون لەنێوان پیاوان خزمەت کاراندا .
7- ئاگادار بوون لەو هۆکارانەی کەدەبنە یارمەتی دەر بۆ زینا کردن .
8- ئاگادار بوون لەسەرەنجامە خراپەکانی زینا .
9- دوور کەوتنەوە لەتەماشا کردنی ئافرەتان لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وتەلەفیزۆن وڕۆژنامەکاندا ...هتد .
10- بڵاو کردنەوەی ڕەوشت وئاکاری جوان لەنێو خەڵکدا .
11- خەڵوەت نەکردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحڕەم دا .
12- گوێڕایەڵی کردنی خودا وپێغەمبەرەکەی ، ئەوەش بەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانیان ودوور کەوتنەوە لەو شتانەی ڕێگریان لێ کردووە ، خودای گەورە فەرموویەتی  : {وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُّهِينٌ  } ( النساء14 ) .
واتە : وه‌ هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- - بكات ، وه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ ببه‌زێنێ ، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ئه‌یخاته‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌و به‌ نه‌مری تیایدا ده‌مێنێته‌وه‌ ، وه‌ سزایه‌كی ئه‌دات كه‌ تیایدا ڕیسواو سه‌رشۆڕو زه‌لیلی ئه‌كات .

وە بێ گومان زینا کردن سنور بەزاندنە چونکە خواى گەورە حەرامى کردووە .
13- هەڵبژاردنی مەجلیسی چاک وساڵح :
ئاگاداری هاوڕێی خراپ بە وپێویسته لەسەرت ئامۆژگاریان بکەیت وهەوڵ بدەیت هاوڕێیەتی کەسانی چاک بکەیت .
14- بەردەوام بوون لەسەر خوێندنی قورئان :
قورئان وەعد وهەڕەشەی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی کەکاری داوێن پیسی ئەنجام دەدەن  .
15-ئەنجام دانی نوێژەکان لەمزگەوت :
بێگومان پشت بەخوا نوێژ دەبێته ڕێگر لەکردنی کاری داوێن پیسیدا : {إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ } ( العنكبوت45 ) .
واته : به‌دڵنیایی نوێژ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ خراپه‌كاری و تاوان و هه‌ر شتێك كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت .

16- بیر کەرەوە لەسزای خودا بۆ ئەو کەسانەی کە کاری داوێن پیسی وتاوان ئەنجام دەدەن  .
17- بەغیرەت بوون بەرانبەر سنوورەکانی خودا ، خوای تەعالا غیرە دەکات کاتێک سنوورەکانی دەبەزێندرێت ، ئەی تۆ چۆن غیرەتت نی یە بەرانبەر ناموست   .
18- زۆر بەڕۆژوو بوون .
19- دونیا نەویستی وڕوو کردنە قیامەت  .
20- خوێندنی کتێبە بەسوودەکان کەتایبەتە بەڕێگری کردن لەزینا .
21- جودا کردنەوەی جێگای منداڵ :
ئەمە فەرمانی پێغەمبەرە ، و فەرمانی کردووە جێگای منداڵ جودا بکرێتەوە هەروەک فەرموویەتی : [ مروا أبناءكم بالصلاة لسبع واضربوهم عليه لعشر وفرقوا بينهم في المضاجع ] ، 
واتە : لەتەمەنی حەوت ساڵیدا فەرمان بەمنداڵەکانتان بکەن بەنوێژ کردن و لەدەساڵیدا لێیان بدەن لەسەر نوێژ نەکردن وجێگایان جودا بکەنەوە .
وەلە ( مستدرك الحاكم )دا هاتووە پێغەمبەر فەرموویەتی : [ إذا بلغ أولادكم سبع سنين ففرقوا بين فرشهم ، وإذا بلغوا عشر سنين فاضربوهم على الصلاة ] ( قال صحيح على شرط مسلم ) .
واتە : کاتێ منداڵەکانتان دەگاتە حەوت ساڵی جێگاکانیان لێک جودا بکەنەوە ، وەکاتێ گەشتنە دەساڵی لێیان بدەن لەسەر نوێژ نەکردن .