چ بکات کەسێک کە بیەوێ موسوڵمان بێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ بکات کەسێک کە بیەوێ موسوڵمان بێت ؟
پرسیار:

هاوڕێیەکم دەیەوێ موسوڵمان بێت ، بەڵام نازانێ چ شتێک پێویسته لەسەری بیکات بۆ ئەوەی ببێتە موسوڵمان ؟ ئامۆژگاری جەنابتان چی یە بۆی ؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه، أما بعـد:

بێگومان موسوڵمان بوون نیعمەتێکی گەورەیە ، لەڕاستی دا گەڕانەوەیە بۆ فیتڕەت و ڕاستە ڕێگا ، بۆیە موسوڵمان بوون ئاسانە و پێویست بە گران کردن و ڕەسمیات ناکات ، تەنها پێویسته شایەتوومان بێنێت ، و مەرج نی یە بێت لەبەرانبەر زانایاندا و لە مەحکەمە موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیەنێت ، بەڵکو بە تەنها بەشایەتوومان هێنانی دەبێته موسوڵمان " أشهد أن  لا إله إلا الله وأشهد أنّ محمدا عبده ورسوله " پاشان ئەوەی لەسەر موسوڵمانان واجبە لەسەر ئەویش واجب دەبێت ، و هەر شتێکیش بۆ موسوڵمان بێت بۆ ئەویش هەیە ، ودواتر پێویسته لەسەری واجباتەکانی ئیسلام  جێ بەجێ بکات ـ وەک نوێژ و ڕۆژوو وزەکات وحەج . . هتد .    

بەڵام باشتر وایە دوای ئەوەی موسوڵمان دەبێت بچێتە دادگا و دیانەتی خۆی بگۆڕێت بۆ ئیسلام ، چونکە دواتر پێویستی بەوە دەبێ کەبیسەلمێنێ کە موسوڵمانە ، وەهەروەها ئامۆژگاری دەکەین بەوەی گرنگی بەزانست وزانیاری وکاری چاکە بدات وهاوڕێیەتی کەسانی باش بکات ودوور کەوێتەوە لەهاوڕێی خراپ ، وەهەروەها دوور کەوێتەوە لەو شوێن و کۆمەڵگایەیی کە ترسی هەیە لێیان بیگێڕنەوە سەر بێدینیەکەی پێشووی .