بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٠٩ کۆی سەردان: ٨٧٤٠٦٦
پرسیار لەوێنەدا
ژن و مێرد کە حەڵاڵى یەکن بۆچی نابێت ئەندامى زاوزێى یەکتر بمژن ؟

یەکەم : لەبەر ئەوەى ئێمەى موسڵمان لە فەرهەنگ و كەلتور و تێگەشتنى پێشینانمان بۆ قورئان و سوننەت شتى وامان نەبووە هەرگیز ڕەوشتى موسڵمانان بەژن و پیاوەوە لەوە بەرز تر بووە لە هیچ سەردەمێكدا لە مێژووى ئیسلام موسڵمانان پێویستیان بەشتى وا نەكەوتووە لێرەشەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئەمەشتێكى نامۆیە و دوورە لە ئاكارى ئیسلامى بەڵكو خواى گەورە فەرمان پێ دەكات بەو جێگایەى كە خوا خۆى فەرمانى پێ كردووە وەك دەفەرموێ: { فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ } (222) سورة البقرة.
واتە: جا كاتێك پاك و خاوێن بوونەوە و خۆیان شت بچنە لایان بەو شێوەیەى كە خوا فەرمانى داوە.
دووەم : لەبەر ئەوەى ئەگەر شتێكى باش و پاک بوایە قورئان و سوننەت باسیان دەكرد یان هاوەڵان دەیانكرد یان ئەگەر حەڵاڵ بوایە لە مێژووى موسڵماناندا شتێكى باو دەبوو ئەوەش بزانە چەندین لێكۆڵینەوە و دیراسات هەن كە هەندێ نەخۆشى هەن هۆكارەكانى دەگەڕێتەوە بۆ (سێكسى دەم) .
سێیەم : زمان بۆ زیکر و یادى خواى گەورە و قورئان خوێندنە ، بۆیە پێویستە بپارێزرێت لەو شتانەی کە میز و ئاوی پیاوی لێوە دەردەچێت .
چوارەم :  ئێمەى موسڵمان فەرمانمان پێکراوە بەدوور کەوتنەوە لەشتە پیسەکان ، و بێگومان لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارەدا ڕەنگە نەتوانرێت خۆ بپارێزرێ لە (مەزی) کەئاوێکی لینجە لەکاتی یاری کردن لەگەڵ خێزان و بیر کردنەوە لەجیماعدا دەردەچێت ، وهەندێ جار مرۆڤ هەست بەدەرچوونی ناکان ، و ئەو ئاوە لەو شتە پیسانەیە کەزەحمەتە خۆ لێپاراستنی ، وبێگومان دوور نی یە ( لەکاتی مژینی ئەندامی نێرینەی پیاوەوە لەلایەن ئافرەتەوە )ئەو ئاوە تێکەڵ بەلیکی ئافرەتەکە ببێت و هەستی پێ نەکات .
پێنجەم : هەندێ جار ئەندامی نێرینەی پیاو شتێکی پیسی پێوە دەلکێ یاخود بۆنێکی ناخۆشی لێ دێت ، یاخود نەخۆشیەکی پێوەیە ، بۆیە لەڕووی تەندروستی یەوە ڕێگری لێ دەکرێت ، خۆ ئەگەر نەبێتە هۆی نەخۆشیش بەڕاستی ئەم کارە نەفسی سەلیم قێزی لێدەکاتەوە .
شەشەم : هەندێ جار بەو هۆیەوە واز لە خۆشی بینین لەجیماع کردن دەهێنرێت لەداوێنەوە کەجێی منداڵ بوونە.
هەر بۆیە هەندێ لەزانایانی مەزهەبی مالکی پێیان وایە کە ئەو کارە لەڕەوشتی کەسانی بەڕەشت و چاک و نی یە .

وە لەڕووى تەندروستیشەوە چەندین زیانى هەیە لەوانە :
1- تووشبوونى ناو دەم بە نەخۆشى شیرپەنجە (سرطان) چونكە ڤایرۆسى شیرپەنجەى منداڵدان (الرحم) كە ناسراوە به( (HPV16 بڵاودەبێتەوە بەم جۆرە پەیوەندیە جنسییەوە.
2- تووشبوون بە دڵۆپەیەكى هەوایى air embolism وەكو (جلطة)یەكى بایى وایە كە دەرواتە ناو لوولەكى خوێنەڕۆ (الأوعية الدموية) تاوەكو ئەگەێتە خوێن هەڵگرى ناو دڵ كە دەبێتە هۆكارێك بۆ مردن (وە چەندەها حاڵەتى مردن تۆماركرابوو بە هۆى ئەم كێشەیە).
3- تێكدانى توانا و هێز و ئارەزووى مرۆڤ بۆ جووتبوون بە شێوەیەكى سرووشتییەوە لە دواى فێربوونى.
4- ئامادەبوونى جۆرى كەڕوو لە لیكى ناو دەم كە ئەبێتە هۆى هەوكردنى ئەندامى جووتبوونى خێزان و ئەبێتە هۆى نەزۆكى.
5- تووشبوون بە نیشانەكانى هەوكردنى قوڕگ و كێشەى قووتدانى خواردن.
6- تووشبوون بە هەوكردنی جگەر جۆرى B و نەخۆشى لێشاوبوون(سیلان).
7- تووشبوون بە نەخۆشی سیفلس كە ئەبێتە هۆى دەرچوونى زامێك لەسەر ئەندامى جووتبوون و لێو كە ئەگەر چارەسەر نەكرا ئەبێتە هۆى كێشەى ناو لوولەكى خوێنەڕۆ و دڵ و نەخۆشى دەروونى و كوێرى چاو و كێشەى دەمارگەلى و مردن لە كۆتاییدا جگە لەوەیە كە ئەبێتە رێگاییەكى ئاسان بۆ تووشبوون بە ئایدز.

بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان لە خوابترسن و لە ژێر دروشمى ئازادى و سەربەستى مرۆڤ ئێمەى موسڵمانیش بەنەزانیەوە لەهەمو شتێكدا لاسایی ڕۆژئاواییەکان نەکەینەوە ، وە پێویستە شوێنى فەرمانى خوا و پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم وە تێگەشتنى هاوەڵان بكەوین ئەخلاق و ڕەوشتى پاک و بەرزى پێشینانى چاکمان پیادە بکەین و شوێنى هەنگاوەكانى دوژمنانى دین نەکەوین ،  ئەوانەى كە دەیانەوێ فیترەت لەناو بدرێ و دژى كار بكرێت .



سەردان: ٢٧٧٣ بەش: پرسیارە جنسیەکان

ئایا لەسونەتدا ئادابی (جیماع) کردن چۆن ڕوون کراوەتەوە ؟ئەو کەسەی دەبێتە موسوڵمان دەبێ ناوی خۆى بگۆڕێت ؟