ئامژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە كتێبە فیكرییەکان دەخوێنێتەوە و واز لە کتێبە شەرعییەکان دێنێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە كتێبە فیكرییەکان دەخوێنێتەوە و واز لە کتێبە شەرعییەکان دێنێت؟
پرسیار:

هەندێك لە خەڵكى پشت دەبەستن بە كتێبە فیكرى و ڕۆشنبیرییەكانەوە و هەندێكى لێ دەخوێننەوه ‌، پاشان خۆیان لێ دەگۆڕێ و خۆیان بە زاناو بانگەوازكار لەقەڵەم ئەدەن، لەكاتێكدا لە زانستى شەرعیدا لاوازن و هیچ لەكتێبە شەرعییەكانیان نەخوێندووه ‌، كەوابوو ڕێنمایى بەڕێزتان چيیە بۆ ئەم جۆرە كەسانە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

زانستى شەرعى بریتي یە لەوەى خواى گەورەو پێغەمبەر () فەرموویانه ‌، نەك فڵان و فیسار ووتیان، پاشان ووتەى زانایان دێت كە فەرموودەى خواو پێغەمبەر () بۆ خەڵكى ڕوون دەكەنەوه ‌، زانایان خواى گەورە لەناو بەندەكانیدا لەدواى پێغەمبەران كردوونى بەجێنشین، وەك دەفەرموێت: [شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِماً بِالْقِسْطِ] (آل عمران:18).
زانستی ڕاستەقینە بریتییە لەزانست بەخواو بەدینى خوا، وەك خواى گەورە دەفەرموێت: [إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ] (فاطر:28)
ئەمانەش بریتین لە پێغەمبەران و شوێنكەوتووانیان، چاوڕۆشن و خاوەن ئیمان و شوێنكەوتەى قورئان و سوننەت، زانایانى موسوڵمان جێنشینى پێغەمبەرانن و تەنها ئەوانن خواى گەورە بەخەڵك دەناسێنن و ئاینەكەى ڕۆشن دەكەنەوه ‌، قوتابى عیلم نابێتە زانا و خاوەن زانستى شەرعى مەگەر بەتێفكران و فێربوونى قورئان و حەدیس و وەرگرتنى زانستى شەرعى لە زانایانى ئەهلى سوننەت، كەوابوو ڕێگەى فێربوونى زانستى شەرعى بەوەدەبێت قوتابى عیلم: دەست بكات بەچاكەكارى و تێفكران و بیركردنەوە و سوود وەرگرتن، وە دەبێت وەك كەسێكى سوودمەند موتاڵەعە بكات و بخوێنێتەوه ‌، ئەبێت لەهەموو كاتێكيدا داخوازى عیلم بێت، بەردەوام ئەوەى لاى ئاڵۆزە بیرى لێ بكاتەوە، لێى وردبێتەوە و لەكتێبە پشت پێبەستراوەكانى تەفسیر وەك تەفسیرى (ابن كثير) و (البغوي)، جگە لەمانەش تەفسیرى پشت پێبەستراوەى تر، وەبایەخ بدات بەكتێبەكانى حەدیس، وەزانستى شەرعى له ‌زانایان ئەهلى سوننەت و جەماعەت وەرگرێت ئەوانەى چاوساغ و چاوڕۆشنن، نەك زانایانى كەلام و بیدعەت، وەنەك له ‌نەزان و نەفامەكان، ئەو زانستەى له ‌قورئان و سوننەتدا نەبێت پێى ناوترێت زانست، بەڵكو بەنەفامى ناو دەبرێت، با له ‌دونیادا سودبەخشیش بێت، بەڵكو مەبەست ئەو زانستەیە لەڕۆژى دواییدا سودبەخش بێت، وە مرۆڤ لە نەزانی و نەفامی دەركاو بە هۆیەوە له ‌ئاینەكەى شارەزا و چاوڕۆشن ببێت، وه ‌ئەوەى خواى گەورە لە سەرى واجب كردووە و ئەوەشی كەحەرامى كردووە بزانێت، ئائەمەیە زانستى شەرعى (وەڵامى شێخ ابن باز).

 

سەردان: ١,٩٥٧ بەش: زانست و بانگەواز