بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٣٨٢ کۆی سەردان: ٥٥٤٠٤٠
پرسیار لەوێنەدا
ئایا دروستە دیاری بدەیت بە كەسی بێ‌ باوەر بەمەبەستی ئەوەی لێ‌ ی نزیك ببیتەوە وە بانگی بكەیت بۆ ئیسلام ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دیاری وەرگرتووە لە بێ‌ باوەران و دیاری بە بێ‌ باوەڕانیش بەخشیوە، ئەو خەڵكانەی كە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – مەڕوماڵاتی پێدەدان و حوشتری پێدەدان بۆ ئەوەی بێنە ناو بازنەی ئیسلامەوە، كە شێخ ابن باز – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت باس لەوە دەكات كە كەسانێك نەخوێندەوارن و تێنەگەیشتوون لەمانای(موالاة والمعاداة = الولاء والبراء))
لەوانەی كە كافرن وەكو لە فەرموودە دا هاتووە دروست نی یە تۆ سەلامی لێ‌ بكەیت، بەڵام كە دراوسێت بێت واجبە لەسەرت باش بیت لەگەڵی دا و ئازاری نەدەیت، وە هەروەها ئەگەر هەژار و دەست كورت بوو دروستە صەدەقە و دیاری پێ‌ بدەیت و ئامۆژگاری بكەیت ئەوەی كەوا بەسوودە ببێتە هۆكارێك بۆی، بۆئەوەی كەوا بێتە ناو بازنەی ئیسلامەوە، بەڵام بەمەرجێك ئەو بێ‌ باوەڕە كافرێكی جەنگی نەبێت، كافری جەنگی ئەوەیە كەوا شەڕ دەكات لەگەڵ ئیسلام و لەگەڵ موسڵمانان دا لەبەرئەوەی كافرێكی سەلامەتە، وە ئەگەر پێویست بەوە بكات خوێنی پێبدەیت لەكاتی نەخۆشی دا ئەویش دروستە كە خوێن بەخشینە، لەحاڵەتی پێویستی دا بێت شێخ ئیبن باز – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – لە (فتاوی نور علی الدرب) لە لاپەرە (291)ئەو فتوایەی داوە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ١٨٣ بەش: زانست و بانگەواز

ئایا ئەو حەوت سیفەتە چی یە كە ئەشعەریەكان باوەریان پێ‌ یەتی لە سیفەتەكانی خوای پەروەردگار ؟ئایا ڕاستە كە مەهدی چاوەڕوانكراو (المهدي المنتظر)پێش هاتنی قیامەت دەردەچێت؟