لە نوێژى جەماعەتدا ئەگەر ئیمام سەلامى لاى ڕاست و چەپی دایەوە ئینجا ئێمەش سەلام بدەینەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە نوێژى جەماعەتدا ئەگەر ئیمام سەلامى لاى ڕاست و چەپی دایەوە ئینجا ئێمەش سەلام بدەینەوە؟
پرسیار:

ئایا مەئموم چ کاتێک بۆى دروستە سەلام بداتەوە؟ ئایا چاوەڕێ دەکات و سەلام ناداتەوە تاوەکو ئیمام سەلامی دووەمیش دەداتەوە ، پاشان ئەم سەلام دەداتەوە؟

باشتر وایە مەئموم سەلام نەداتەوە تاوەکو ئیمام سەلامی دووەمیش دەداتەوە .
ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
ئیمامی البغوي رحمه الله گوتویەتی : باشتر وایە سەلام نەداتەوە تاوەکو ئیمام سەلامی دووەمیش دەداتەوە ، و ئەمە زاهڕی بۆچوونی ئیمامی شافعی یە ، هەروەک گوتوویەتی : ( ومن كان خلف إمام ، فإذا فرغ الإمام من سلامه سلم عن يمينه وشماله ) " انتهى . "المجموع" (3/463)
واتە : هەر کەسێک لەدوای ئیمامەوە نوێژی کرد ، گەر لەسەلام دانەوەکەی تەواو بوو ، واتە (ئیمام)، ئەوا بەلای ڕاست و چەپدا سەلام دەداتەوە .

وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
زانایان دەڵێن : باش نی یە (لەگەڵ) ئیمامدا سەلامی یەکەم و دووەم بدەیتەوە ، بەڵام گەر دوای سەلام دانەوەی یەکەم سەلامی دایەوە ، و دوای سەلام دانەوەی دووەم سەلامی دایەوە ، ئەوا دروستە ، بەڵام باشتروایە ، سەلام نەداتەوە تاوەکو دوای هەردوو سەلام دانەوەکەی ئیمام .
الشرح الممتع" (4/267) .
والله أعلم .

سەردان: ٢,٣٦٦ بەش: نوێژى جەماعەت