ئایا خۆر بە دەورى زەوی دا دەسوڕێ یان زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خۆر بە دەورى زەوی دا دەسوڕێ یان زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەو کەسەی ئینکاری سوڕانی زەوی بکات هیچ کێشەیەکی نی یە لەڕووی شەرعەوە و تاوان بار نابێت .
وە بەهەمان شێوە ئەو کەسەی باوەڕ بەسوڕانی زەوی بکات هیچ کێشەیەکی نی یه لەڕووی شەرعەوە و تاوان بار نابێت ، گەر بەو شێوازە لەقورئان تێ گەیشتبوو ، ویاخود لەزانستە سەردەمیەکانەوە فێر دەبیت .
چونکە بابەتی سوڕ خواردنی زەوی لەبابەتە عەقیدەییەکان ئەژمار ناکرێت کە پێویستە ئیسپات بکرێت یاخود بەپێچەوانە پێویستە نەفی بکرێت .
بەڵکو ئەم بابەتە - لەئەسڵدا - بابەتێکی زانستی تەجریبی یە ، لەشوێن خۆیدا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت ، بەگوێرەی ئەو ئامێرانەی کە دەتگەیەنێت بە دڵنیایی ، یاخود گومان.

یەکەم :
پێویستە سەرەتا ئەوە بزانیت : هەر شتێک دەقی قورئان وسوننەی سەحیحی لەسەر بێت کە یەک مانا بگەیەنێت و ئیحتمالی مانای تری نەبێت ، ئەوا گومانی تێدا نی یە هەر کەسێک ئینکاری بکات کافر دەبێت .
لەوانە : خودا دروستکاری هەموو شتێکە ، کەون و بونەوەر و ئەوەی تیایدایەتی؛ هەر کەسێک پێی وابێت شتێک لەکەون و بونەوەردا هەیە خودا دروستی نەکردووە : ئەوا کوفرێکی گەورەیە و پێی کافر دەبێت و لەئیسلام دەچێتە دەرەوە .

بەڵام ئەو شتەی لە قورئان و سوننەتی سەحیح بەتایبەت باسیان نەکردووە ، یاخود نەبوونەتە بەڵگە بۆی ، ئەوا جیاوازه و وەک ئەوەی پێشوو نی یە .

جا هەر کاتێک بەڵگەکان زۆر ڕوون نەبوون و جێی مشت و مڕ بوون بەگوێرەی ئەو قاعدە و یاسانەی کەلە(علم أصول الفقه)دا ڕوون کراوەتەوە ، ئەوا وەسف کردنی ئەو کەسانەی کە جیاوازن تیایدا بە بیدعە یاخود کوفر کەمتر دەبێتەوە .

دووەم :
جا یەکێک لەو شتانەی کە (بەتایبەت) دەقێکی سەڕیحی لەسەر نەهاتووە ، بابەتی سوڕ خواردنی زەوییە ؛ بێگومان ئەم بابەتە لەقورئان و فەرموودەی سەحیحدا نە بەسەریح ئیسپات کراوە ، وە نە ڕەتیش کراوەتەوە .
بەڵێ ڕاسته هەندێ دەق هەن ئیشارەتیان بۆکردووە ، هەروەک عادەتی قورئان و سوننەتی سەحیح وایە ئیشارەت بۆ هەندێ زاهیڕەی زانسی دەکات کە خەڵکی ئەو سەردەمە پێی نەگەیشتوون ، ئیشارەتی بۆ دەکات و ئیسپاتی دەکات بەڵام بەسەڕیحی باسی لێوە ناکات نەبادا عەقڵی کەسانی ئەو سەردەمە پێیان قەبوڵ نەکرێت تووشی دوو دڵی بن بەرانبەر قورئان لەبەر کەم زانستی و ئەو بیئەیەیی تیادا دەژین .
جا ئەو ئیشارەت و ئاماژە کردنە بۆ گەلانی دوای ئەوانە ، کاتێ کە زانست پێش دەکەوێت و کۆمەڵێ حەقیقەت دەر دەکەون ، لەوکاتەدا زانست لەگەڵ ئەو شتانەدا یەک دەگرێتەوە کە قورئان ئاماژەی بۆ کردووە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ) سورة فصلت /53 .
واتە : ئایەت و بەڵگەکانی خۆمانیان پیشان دەدەین لە کەون و خودی خۆیاندا تاوەکو بۆیان ڕوون ببێتەوە کە خودا حەققە ،ئایا ئەوەندەیان بەس نی یە لەبارەی خوداوە ، کەخودا ئاگاداری هەموو شتێکە .

وە (الزحيلي) لە " التفسير المنير في العقيدة والشريعة والمنهج " (25/16) "دا ، دەڵێت : واتە : ڕاستی بەڵگە قوورئانیەکانیان بۆ دەسەلمێنین ، ونیشانەکانی ئەوەی کەلەلایەن خوداوەیە ، لەپانتایی ئەرز و ئاسماندا ، کە خۆر و مانگ و ئەستێرەکانی لەخۆ گرتووە ، وهاتنی شەو و ڕۆژ بەدوای یەکدا ، وەڕوداوە ترسێنەرەکانی گەردوون وەک بای زۆر بەهێز و بورکان و دەنگی هەورەکان ، وەگەورەی و بەهێزی شاخ و ڕوبارەکان ، وجوانی و ڕەونەقی گوڵ ودارەکان ، وەئەو سەر کوتن و فتوحاتانەی لەسەر دەستی موسوڵمانان ڕووی داوە لەمەکە و جەزیرەی عەرەبی دا .
بێگومان ئەوانەی ئاماژەی پێکرا بابەتی غەیبی و موعجیزەیە .

وە هەرەوها ڕاستی و دروستیەتی قورئان لەوەشدا دەر دەکەوێت کەلەلایەن خوداوەیە :
لەدروست کردنی مرۆڤەکاندا ، وئەو ڕێک و پێکی و جوانیەیی کە پێی نەخشێندراوە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلا تُبْصِرُونَ ) ، واتە : لەنەفسی خۆتاندا بەڵگەی ڕاستییەتی خودا هەیە ، ئەوە ئێوە بۆ تەماشا ناکەن ؟!.
وەئەو گۆڕانکاریانەی ڕووی دا و بەسەر ئەهلی مەکەدا هات بەشێوەیەک کەسانی بەتوانا و دەسەڵات دار ، گۆڕان بۆ کەسانێکی بێ هێز و بچووک .
هەموو ئەم ڕووداو پێش هاتانە بۆ ئەوە بوو بزانن و بەجوانی بۆیان ڕوون ببێتەوە :
کە قورئان حەققە ، وئەوەش دایبەزاندووە حەققه ، وەئەوەش بۆی هاتووە حەقە و هیچ گومانێکیان تێدا نی یە .

جا گەر هەر تەماشا نەکەن و تێنەفکرن ، ئەوا ئەوندەیان بەسه کە خودا شایەتی ئەوەی داوە قورئان حەققە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ) .
واتە :ئایا ئەوەندەیان بەس نی یە لەبارەی خوداوە ، کەخودا ئاگاداری هەموو شتێکە .
واتە : خودا بەسه بۆئەوەی شاهید بێت بەسەر کار و گوفتارەکانی بەندەکانیەوە ، لەبێباوەڕان و غەیری ئەوانیش ، وەهەروەها خودا بەسە کەشایەتی ئەوە بدات قورئان لەلایەن ئەوەوە نێردراوەتە خوارەوە .

وەپرسیار کراوە لە ( الشيخ الألباني رحمه الله) : چ دەڵێن لەبارەی سوڕخواردنی زەویەوە ؟
دەفەرموێ : ئێمە گومانمان نی یە لەوەی بابەتی سوڕ خواردنی زەوی حەیقەتێکی زانستیە و پێویست بە موناقەشە ناکات .

ئەمە لەکاتێکدایه ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم بابەتانە ئەرک و وەزیفەی شەرع نی یە ڕونیان بکاتەوە بەگشتی ، وقورئان بەتایبەتی بەشێوەیەک بێت باس لەعلمی فەلەک بکات .

جا وردەکانی زانستی کەون و فەلەک دەکەوێتە ژێر ئەو فەرموودەیەوە کە ئیمامی مسلم لە صەحيحەکەیدا لە ( أنس بن مالك رضي الله عنه) گێڕاویەتیەوە و لەبەسەر هاتی نێر و مێ کردن بەدار خورما ، جا کاتێ پێغەمبەر فەرمانی بەهاوەڵان کرد لێی گەڕێن ، ئەوەبوو دواتر دارەکانیان وەک پێویست بەری نەگرد ...، پاشان پێیانی فەرموو : ( إنما هو ظن ظننته فإذا أمرتكم بشيء من أمر دينكم فأتوا منه ما استطعتم وما أمرتكم من شيء من أمور دنياكم فأنتم أعلم بأمور دنياكم ) .
واتە : ئەوە گومانێک بوو من بردم ، جا هەرکاتێک فەرمانم لەبارەی دینەوە پێتان کرد ئەوا بەگوێرەی توانا جێ بەجێی بکەن ، وهەر فەرمانێکم لەبارەی دونیاوە پێتان کرد ئەوا ئێوە زاناترن پێی و خۆتان شارەزا ترن چ دەکەن و چ ناکەن .

ئەم جۆرە بابەتانە مەرج نی یە و واجب نی یە پێغەمبەر لەبارەیانەوە بدوێت ، خۆ ئەگەر لەو بارەیەوە دووا ، ویاخود خوای پەروەردگار لەقورئاندا ئاماژەی پێ کرد ؛ ئەوا بەهۆی گرنگی شتەکەوەیە ، یاخود نیشانەیەکە ، یاخود موعجیزەیە ...هتد .

هەر بۆیە دەتوانین بڵێین :
نە لەقورئان ونەلەسوننەتدا نەهاتووە ئەو حەیقەتە زانستی یە ڕەت بکاتەوە کە ئەمڕۆ باوە کە گوایە زەوی دەسوڕێ ، ویاخود زەوی خڕە ، وە لەم کەونە بەرفراوانەدا سوڕ دەخوات بەقودرەت و هێزی خودا دێ و دەچێت .
بەڵکو دەگونجێ بۆ کەسی موسوڵمان ئەو شتانە ببینێتەوە کە هەستی پێ دەکات ، گەر نەڵێین دەق هەیە لەسەر ئەوەی زەوی ، لەو ڕوەیە کە وەک خۆر و مانگ وایە ، وئەمانەی تر وەک : خۆر و زەوی و مانگ....هتد ، هەمووی لەبۆشایدان ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وكل في فلك يسبحون ) .
واتە : هەموویان لەئاسمان و جێگەی خۆیاندا دێن و دەچن .
بەتایبەت گەر بیرمان لەوە کردەوە کەخوای گەوره بەکۆ هێناونی بەلەفزی ( وكل ) ؛ کەبەمانای هەر سێ کەوکەبەکە دێت ، بە(زەوی) دەستی پێ کردووە و فەرموویەتی : ( وآية لهم الأرض الميتة أحييناها وأخرجنا منها حبا فمنه يأكلون ) سورة یس 33.
واتە : وە یەكێك لە بەڵگەكانی دەسەڵاتی خوای پەروەردگار بۆ ئەو هاوەڵبڕیاردەرانە لەسەر زیندووكردنەوە و هاتنەدەرەوەیان لە گۆڕەكانیانەوە : ئەم زەویە مردووەیە كە ڕووەكی لەسەر نیە ، زیندوومان كردووەتەوە بە باران ، و هەموو جۆرە ڕووەكێكمان لێڕواندووە كە مرۆڤ و گیانلەبەران دەیخۆن ، وە ئەوەش كە زەوی زیندووكردوەتەوە بە ڕواندنی ڕووەك تێیدا ، مردوەكانیش زیندو دەكاتەوە پاش مردن .
پاشان دەفەرمووێت : ( وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ * وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ * لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ) سورة يس / 33- 40 .
واتە :
وە بەڵگەیەكی تر بۆ ئەوان خۆرە كە بەردەوام دەبزوێت تا دەگاتە ئەو شوێنەی تێیدا دەسرەوێت ، كە خوا بۆی دیاریكردووە كە تێیناپەڕێنێت و لەوەش كورتتر ناڕوات ، ئەوە كار و كرداری خوا باڵادەستە كە هیچ نابێتە ڕێگری ، كە زانایە وهیچ شتێك لەزانستی شاراوە و پەنهان نییە * وە دروستكردنی مانگ لە خۆیدا بەڵگەیە ، شوێنی هەڵهاتنمان بۆ دیاریكردووە هەموو شەوێك ، مانگ بە هیلالێكی بچووك دەردەكەوێت تاكو كامڵ دەبێت دەبێتە مانگی چواردە ، و پاشان جارێكی تر دەگەڕێتەوە حاڵی پێشووتری و بچوك دەبێتەوە وەك لقی دارە خورما چەماوە لەناسكی و چەمانەوە وزەردی ، لەبەر كۆنی و وشكبوونەوەی * هەریەكە لە خۆر و مانگ و شەو و ڕۆژ كاتێكی دیاریكراویان هەیە كە خوا بۆی دیاریكردوون و تێیناپەڕێنن ، و ناشێت بۆ خۆر بگاتە مانگ و ڕووناكیەكەی بسڕێتەوە ، یان ڕێڕەوەكەی بگۆڕێت ، وە ناشێت شەو پێش ڕۆژ بكەوێت ، پێش ئەوەی كاتەكەی تەواوبێت تاریكی بەسەردا بهێنێت ، وە هەریەكە لە خۆر و مانگ و ئەسێرەكان لە خولگەی تایبەتی خۆیاندا دەخولێنەوە

جا لەفزی (كل) ئایەتی یەکەم دەگرێتەوە ؛ کە بریتی یە لە ئەرز ، پاشان خۆر ، پاشان مانگ ، پاشان فەرموویەتی : ( وكل في فلك يسبحون ) ، ئەمە زاهری شێواز و سیاقی ئەو ئایەتانەیە .
ئەمە بۆچوونی منە ؛ جا گەر سەحیح و تەواو بێت ، ئەوا زۆر باشە .
وەئەگەر هەڵەبوو ، ئەوە کەمترین شت کەبوترێت ئەوەیە : نەلەقورئان و نەلە سوننەتدا بەڵگەیەکمان نی یە ئەو ڕاستی یە زانستی یە ڕەت بکاتەوە .
"سلسلة الهدى والنور" للشيخ الألباني - الإصدار 4 (497/ 10) .

بەهەر حاڵ ، ئەو کەسەی ئینکاری سوڕانی زەوی بکات هیچ کێشەیەکی نی یە لەڕووی شەرعەوە و تاوان بار نابێت ، گەر ئیشارەتی ئەو ئایەتەی پێشووی بۆ ڕوون نەبووەوە .
وە بەهەمان شێوە ئەو کەسەی باوەڕ بەسوڕانی زەوی بکات هیچ کێشەیەکی نی یه لەڕووی شەرعەوە و تاوان بار نابێت ، گەر بەو شێوازە لەقورئان تێ گەیشتبوو ، ویاخود لەزانستە سەردەمیەکانەوە فێر دەبیت .

چونکە بابەتی سوڕ خواردنی زەوی لەبابەتە عەقیدەییەکان ئەژمار ناکرێت کە پێویستە ئیسپات بکرێت یاخود بەپێچەوانە پێویستە نەفی بکرێت .

بەڵکو ئەم بابەتە - لەئەسڵدا - بابەتێکی زانستی تەجریبی یە ، لەشوێن خۆیدا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت ، بەگوێرەی ئەو ئامێرانەی کە دەتگەیەنێت بە دڵنیایی ، یاخود گومان . . وقد جعل الله لكل شيء قدرا .

وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
لەم ئایەتە پیرۆزانەدا : (إِذَا طَلَعَتْ تَزَاوَرُ) واته : کاتێ کەخۆر دەردەکەوێت و لار دەبێتەوە بەرەو ئاوا بوو . (وَإِذَا غَرَبَتْ تَقْرِضُهُم) واتە : وکاتێک کەخۆر ئاوا دەبێت و بەجێیان دێڵێت .
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دەسوڕێت (خۆرە) ، وە بەهۆی سوڕانی ئەوەوە خۆر دەکەوێت و ڕۆژ ئاوا دەبێت .
بەپێچەوانەی ئەوەی ئەمڕۆ خەڵک باسی لێوە دەکات ، کەگوایە ئەوەی دەسوڕێت (زەوییە) ، و خۆر جێگیرە .
جا ئێمە شتێکمان پێیە لەکتابەکەی خودا ، پێویستە لەسەرمان بەو شێوەیە لێکدانەوەی بۆ بکەین کە زاهیرەکەی دەیخوازێت ، و لا نەدەین لەو زاهیڕە مەگەر بەبەڵگەیەکی ڕوون نەبێت .
جا هەر کاتێک بەبەڵگەیەکی قەتعی بۆمان ڕوون بووەوە :
گۆڕانکاری شەو و ڕۆژ بەهۆی سوڕانی زەوییەوەیە ، ئەوا لەو کاتەدا پێویستە لەسەرمان تەئویل و لێکدانەوەی تر بۆ ئەو ئایەتانە بکەین بۆ مانایەک کە موتابیق و گونجاو بێت لەگەڵ واقیعدا .

بەڵام پێش ئەوەی بەبەڵگەیەکی قەتعی بۆمان ڕوون ببێتەوە ، کە خۆر جێگیرە ، و زەوی دەسوڕێت ، وبەسوڕ خواردنی زەوی شەو و ڕۆژ دروست دەبێت ؛ چونکە خودا ئەو کارانەی داوەتە پاڵ خۆی ، وپێغەمبەر كاتێ خۆر ئاوا بوو بە ئەبو زەڕی فەرموو: ئایا دەزانی بکوێ دەچێت ؟
جا لێرەدا چوون و ڕێ کردنەکەی دایە پاڵ خۆر .

وەئێمە دەزانین و دڵنیاین کە خودا زاناترە بە دروست کراوەکانی ، وهیچ گومانێک لەو بارەیەوە قەبووڵ ناکەین ، بەڵام گەر دڵنیا بوینایە لەوەی کە خۆر جێگیرە لەجێگای خۆیدا و زەوی بەدەوریدا دەسوڕێ ، وهەر بەوەش شەو و ڕۆژ دروست دەبێت ، ئا لەو کاتەدا تەئولی ئەو ئایەتانە واجبە ، بۆ ئەوەی قورئان پێچەوانەی بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا نەبێت . "تفسير سورة الكهف" (32-33) .

جا بە کورتى :  بابەتی زەوەی دەسوڕێ یاخود ناسوڕێ ، نابێتە هۆی ناجێگیری باوەڕت و هەروەها جێگیر بوونی ، ئاگاداری فێڵەکان و وەسوەسەکانی شەیتان بە .
بەڵکو ئەوەی واجبە ئەو بابەتە بەقەد حەجمی خۆی گرنگی پێ بدرێت ؛ بۆیە هەر کاتێک ئەوە سابت بوو کەزەوی دەسوڕێت ، ئەوا دەگونجێ دەقە شەرعیەکان تەئویل و لێکدانەوەی تری بۆ بکرێت ، چونکە لەشەرعدا بەسەڕیحی ئەم بابەتە ڕوون نەکراوەتەوە ، وەقورئانیش بەو هۆیەوە دانەبەزیوە .

سەردان: ٤,٨٣٥ بەش: هەمەجۆر